ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بڵاویان كردهوه كێشهیهك له كامێرای ئایفۆن 7 پلهس ههیه و دوو ھاوێنەکەی ئایفۆن 7 پڵەس پێکەوە کارناکەن و بەجیا کارەکانیان رێکخراوە له IOS ئەوەش وادەکات وێنەکە لێڵ ببێت، ھەربۆیە ئەپڵ گۆڕانکاری لە سیستەمەکەیدا دەکات بۆئەوەی ئەو دوو ھاوێنەیە پێکەوە کاربکەن و وێنەکە زۆر جوانتر دەربچێت و ھیچ لێڵییەکی تێدا بەدی نەکرێت.
کۆمپانیای ئەپڵ لە ئێستادا ڤێرژنی بێتای ئای ئۆ ئێس 10.1ی کارا کردووە و ئەو کەسانەی شارەزای بواری تەکنەلۆژیان دەتوانن بەکاریبھێنن و لەماوەیەکی نزیکیشدا ئەپدەیتە نوێیەکە بۆ ھەموو بەکارھێنەران کارا دەکرێت.
وشه/ ئاژانسهكان / عهلی سدیق