كۆمپانیای به‌ناوبانگی جیهانی (ئه‌یسه‌ر)، توانی له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا لاپتۆپێكی گه‌یمه‌ر دروست بكات به تایبه‌تمه‌ندی ناوازه و دیزاینێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر كه بووته جێگای سه‌رنجی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حه‌ز به‌گه‌یمینگ ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین لاپتۆپی گه‌یمینگ ده‌كات كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌یسه‌ره‌وه دروست كراوه و ده‌ڵێت، له نوێترین به‌رهه‌مدا كۆمپانیای ئه‌یسه‌ر لاپتۆپێكی گه‌یمه‌ری دروست كرد به‌ناوی "NITRO 5" ه‌وه كه یه‌كێكه له لاپتۆپه به‌هێزه‌كانی دنیا و توانایه‌كی زۆریشی هه‌یه و ده‌توانێت چه‌ندان جۆر یاری به‌هێزی وه‌ك "Overwatch league of legends، Fortnite، Counter-Strike، Rainbow Six Siege و PUBG" كار پێ بكات به‌بێ بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك و خاوبوونه‌وه‌یه‌ك.
ئه‌یسه‌ر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م لاپتۆپه نوێیه‌ی چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌م لاپتۆپه نوێیه ڕامی له هه‌شت گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌گاته 32 گێگابایت و میمۆری ناوه‌كی 256 گێگابایته زیاد ده‌كرێت بۆ 512 گێگابایت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م لاپتۆپه به شاشه‌یه‌كی گه‌وره دروست كراوه كه قه‌باره‌كه‌ی ده‌گاته 15.6 ئینج و روونییه‌كه‌ی ده‌گات به 1080 پیكسڵ كه ده‌كاته سیسته‌می "Full HD" و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به كۆڕ ای حه‌وت كار ده‌كات، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخی ئه‌م لاپتۆپه بگاته دوو هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.