توركیا به‌هۆى به‌نداوى (ئیلى سو) شاریى مێژووى هه‌زاران ساڵه‌ی "حه‌سه‌ن كێف" له باكورى كوردستان له‌ناو ده‌بات, به‌بێ گوێدانه ناڕه‌زایه‌تى خه‌ڵكى ناوچه‌كه و رێكخراوه‌كانی دنیا.
به‌نداوى ئیلی سو به‌شێكه له پڕۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌تر كه له ساڵى 1970 پلانه‌كه‌ى له‌لایه‌ن توركیاوه داڕێژراوه و خۆى له دروستكردنى چه‌ندان به‌نداو له‌سه‌ر ڕووبارى دیجله و فوڕات ده‌بینێته‌وه و پێى ده‌گوترێ پڕۆژه‌ى باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌نادۆڵ "گاپ".
به‌پێى ئه‌م پڕۆژه‌یه كه بیرۆكه‌كه‌ى بۆ دامه‌زرێنه‌رى ده‌وڵه‌تى توركیای نوێ (كه‌مال ئه‌تاتورك) ده‌گه‌ڕێته‌وه, به‌شێكى زۆرى ناوچه كوردییه‌كان له پارێزگاكانى (ئامه‌د, ئادیامان, ئورفه, ماردین, سێرت و غازى عه‌نتاب) ژێرئاو ده‌كه‌ون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێت سێ هه‌زار و 551 گوند و هه‌زار و 538 شاره‌دێ تێك بدرێن و خه‌ڵكه‌كه‌ى بگوازرێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانى تر. جگه له تێكدانى 550 شوێنه‌وارى مێژوویى و كولتوورى كورستان, ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ره‌ڕاى گۆڕ‌انى دیمۆگرافیاى ناوچه‌كه، ده‌بێته هۆى جینۆسایدكردنى مێژوو و كولتوورى كوردى كه به هیچ شێوه‌یه قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.
لێره‌دا باس له زیانه‌كانى كۆى پڕۆژه‌ى گاپ ناكه‌ین له‌سه‌ر مێژوو شوێنه‌واره‌كانى كوردستان، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌و زیانانه‌ى پێوه‌ندى به شارى مێژووى (حه‌سه‌ن كێف)ه‌وه هه‌یه ده‌خه‌ینه ڕوو، كه به‌هۆى به‌نداوى (ئیلی سو) له‌سه‌ر ڕووبارى دیجله, /ئێسته له ته‌واوبووندایه/ و به كۆتاهاتنى، شارى مێژوویى هه‌زاران ساڵه‌ى (حه‌سه‌ن كێف) ده‌كه‌وێته ژێر ئاوه‌وه به یه‌كجارى. سه‌ره‌ڕاى ناڕه‌زایى خه‌ڵكى ناوچه‌كه و هۆشدارى وڵاتان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى تایبه‌ت به ژینگه و شوێنه‌وار، به‌تایبه‌ت یونسكۆ و هیومان رایتس وۆچ، توركیا پڕۆژه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه و به به‌رچاوى دنیاوه ئه‌شكه‌وته مێژوویییهكانى ته‌قانده‌وه.
شوێنى جیۆگرافى و دانیشتووانى حه‌سه‌ن كێف
شارى حه‌سه‌ن كێف له‌سه‌ر ڕۆخى ڕووبارى دیجله هه‌ڵكه‌وتووه له پارێزگاى باتمان له باكورى كوردستان, به‌پێى ئامارى ساڵى 2004 ژماره‌ى دانیشتووانى 70 هه‌زار و 112 كه‌س بووه, له‌و ژماره 29 هه‌زار و 225 كه‌س له ناوه‌ندى شاره‌كه ژیاون و به‌شێكیان له‌و ئه‌شكه‌وته ده‌ستكرده مێژوویییانهدا ده‌ژیان كه هه‌زاران ساڵه مرۆڤى كوردى لێ نیشته‌جێیه. له پاڵ دانیشتووانه زۆرینه كورده‌كه‌ى, ژماره‌یه‌كى كه‌م ئاشوورى و عه‌ره‌ب له شاره‌كه ده‌ژین، به‌هۆی سه‌رنجڕاكێشى و مێژووه دێرینه‌كه‌ى ساڵانه ژماره‌یه‌كى زۆر گه‌شتیار له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى توركیا سه‌ردانى حه‌سه‌ن كێف ده‌كه‌ن. شاره‌كه به كشتوكاڵ به‌ناوبانگه و په‌موو, دانه‌وێڵه, سه‌وزه, هه‌نار و تووى تێدا به‌رهه‌م دێت.
ناوى حه‌سه‌ن كێف
له‌باره‌ی ناوى حه‌سه‌ن كێف بۆچوونى جیاواز هه‌یه, مێژوونووسانی عه‌ره‌ب به‌هۆى ناشاره‌زایییان له زمانى كوردى نه‌یانتوانیوه وشه‌كه شى بكه‌نه‌وه و به هه‌ڵه‌دا چوون, مێژوونووسى ئیسلامیى (یاقووتى حه‌مه‌وى) بنه‌ڕه‌تی وشه‌ى كێفى پێ وشه‌یه‌كى ئه‌رمه‌نییه, به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه له دوو وشه‌ى (حه‌سه‌ن و كێف) پێك دێت كه حه‌سه‌ن به واتای قه‌ڵا و كێف له زمانى كوردیدا به ماناى شاخ یان به‌رد دێت, واته (قه‌ڵاى به‌ردین یان قه‌ڵاى شاخاویى).
مێژووى شاره‌كه
شاری حه‌سه‌ن كێف به‌پێى سه‌رچاوه مێژوویی و شوێنه‌وارییه‌كان بۆ 10 هه‌زار ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه. یه‌كێكه له‌و شاره مێژوویییانهى وه‌ك هه‌ولێر كه هه‌زاران ساڵه ژیان تێیدا به‌رده‌وامه, له هه‌زاره‌ى سێیه‌م پێش زاین به‌شێك بووه له شارستانیه‌تى "خورییه‌كان" كه به باپیرانى كورد داده‌نرێن. سه‌رچاوه‌كانی ئه‌كه‌دیی له ساڵى 1800 _ 1750 پێش زاین، له ده‌قه مێخییهكانى مارى به (ئیلانسورا) ناویان هێناوه كه شارێكى گه‌وره بووه و ده‌كه‌وێته سه‌ر رووبارێكى گه‌وره (مه‌به‌ست ڕووبارى دیجله‌یه).
له سه‌ده‌ى 14ی پێش زاین، به‌شێك بووه له ده‌وڵه‌تى گه‌وره‌ى كوردى "میتانى" كه پایته‌خته‌كه‌ى (واشكونى) نزیك سهریكانى ئێسته بوو له ڕۆژئاواى كوردستان, تا ئه‌وكاته‌ى له‌لایه‌ن ئاشوورییه‌كانه‌وه ده‌وڵه‌تى میتانى ده‌ڕووخێت و شاره‌كه ده‌بێت به به‌شێك له ئیمپراتۆریى ئاشوورى نوێ، تا ساڵى 612 پێش زاین كه ده‌وڵه‌تى ماد له‌سه‌ر ده‌ستى (كه‌یخوسره‌و - كیكسار) توانى ئیمپراتۆریى ئاشوورى بخات و شاره‌كه ڕزگار بكات و بیخاته سه‌ر ئیمپراتۆریى میدیا.
ئه‌وه یه‌كه‌م جاره له مێژوودا هه‌موو خاكى كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێكى كوردییه‌وه حوكم بكرێت. ماده‌كان به‌هۆى گرنگى شاره‌كه‌وه بایه‌خیان پێ داوه و پێشبینى ده‌كرێت زۆربه‌ى ئه‌و ئه‌شكه‌وته مێژوویییانهى حه‌سه‌ن كێف بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه بگه‌ڕێنه‌وه, چونكه ماده‌كان ده‌ستێكى باڵایان له دروستكردنى ئه‌و جۆره ئه‌شكه‌وته ده‌ستكردانه‌دا هه‌بووه.
له سه‌رده‌مى رۆمانییه‌كان شاره‌كه بوو به به‌شێك له رۆژهه‌ڵاتى ئیمپراتۆرییه‌كه, له سه‌رچاوه رۆمانییهكاندا به (كیفا) ناوی هاتووه كه هه‌مان وشه كوردییه‌كه‌یه. رۆمانییه‌كان ده‌ستێكى باڵایان له ئاوه‌دانیدا هه‌بووه و چه‌ندان پردیان له‌سه‌ر ڕووباری دیجله دروست كردووه كه تا ئێسته‌یش پاشماوه‌یان ماوه.
ساڵى 363 زاینى هاوكێشه‌ى ناوچه‌یى گۆڕا به‌هۆى كوژرانى ئیمپراتۆرى ڕۆمانى (جولیان) له شه‌ڕى (سامرا) به‌ده‌ستى ساسانییه‌كان, بۆیه ئیمپراتۆرى نوێى ڕۆمانى ملى بۆ داواكارییه‌كانى پادشاى ساسانى (شاپورى دووه‌م) دا، به وازهێنان له به‌شێك له ناوچه‌كانى ئیمپراتۆرییهكهى بۆ ساسانییه‌كان، له‌وانه‌ش (حه‌سه‌ن كیف), ئیتر له سه‌رده‌مى ساسانییه‌كاندا حه‌سه‌ن كێف و ناوچه كوردییه‌كان بوون به مه‌یدانى ململانێى شه‌ڕێكى درێژخایه‌نى نێوان ساسانى و ڕۆمانى و دواتر بیزه‌نتییه‌كان.
دواى هاتنى عه‌ره‌به مسوڵمانه‌كان به‌ره‌و ناوچه‌كه و تێكشكاندنى ده‌وڵه‌تى ساسانى له چه‌ند شه‌ڕێكدا, له ساڵى 640ز، شاره‌كه كه‌وته ده‌ست عه‌ره‌ب. له‌وباره‌وه ئیبن ئهسیرله ده‌ڵێ، "عیاز بن غنم به فه‌رمانى عومه‌رى كوڕى خه‌تاب دواى فه‌تحى سومیسات به‌ره‌و حه‌سه‌ن كیف ڕۆیشت و به ئاشتى له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ى چووه ناو شاره‌كه‌وه".
له سه‌رده‌مى ئه‌مه‌وییه‌كان و سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵاتى عه‌باسی، خه‌لافه‌ت له‌وپه‌ڕى به‌هێزیدا بووه، بۆیه والیه مسوڵمانه عه‌ره‌به‌كان حوكمى شاره‌كه‌یان كردووه, به‌ڵام دواتر به‌هۆى لاوازبوونى خه‌لافه‌تى عه‌باسى چه‌ندان میرنشین ده‌ركه‌وتن له‌ناو خهلافهتهكهدا كه حوكمى ناوچه‌كانى خۆیان ده‌كرد, له‌وانه "میرنشینى دۆستهكى _مه‌روانى كوردى 982 _1085ز" له‌لایه‌ن "میرباد" دامه‌زرا له ناوچه‌كانى باكورى كوردستان.
شارى حه‌سه‌ن كێف یه‌كێك بوو له شاره گرنگ و به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌م میرنشینه كوردییه, به‌تایبه‌ت دواى هاتنه سه‌ر حوكمى میر (ئه‌حمه‌دى كوڕى مه‌روان 1011 _1061 ز) شاره‌كه بووژانه‌وه‌ى به‌خۆوه بینى له ڕووى ئاوه‌دانى و بایه‌خدان به بزافى ڕ‌ۆشنبیرى, تا ئه‌وكاته‌ى له‌لایه‌ن توركه سه‌لجووقییه‌كانه‌وه داگیر كرا.
له سه‌رده‌مى سهلجووقییهكاندا شاره‌كه هیچ پێشكه‌وتنێكى به‌خۆوه نه‌بینیوه، تا ئه‌وكاته‌ى ده‌وڵه‌تى ئه‌یووبى ده‌ركه‌وت و بایه‌خێكى زۆریان دا به حه‌سه‌ن كێف. به‌شێك له‌و شوێنه‌وارانه‌ى ئێسته بۆ سه‌رده‌مى ئهومهوییهكان ده‌گه‌ڕێته‌وه. مێژوونووسى كورد شه‌ره‌فخانى به‌دلیسى له كتێبى (شه‌ره‌فنامه)دا باس له‌و بنه‌ماڵه ئهیووبییانه ده‌كات كه به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ حوكمى شاره‌كه‌یان كردووه و خۆیان به "مه‌لیك" ناساندوه و ته‌نانه‌ت دراوى تایبه‌ت به خۆیان لێ داوه.
له ساڵى 1260ز شاره‌كه له‌لایه‌ن مه‌غۆله‌كانه‌وه تاڵان و وێران كرا. دواتر بوو به پایته‌ختى هاوینانى "ئاق قۆینلو"ـه‌كان تا ئه‌وكاته‌ى له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه له ساڵى 1515 ز داگیر كرا. جێى ئاماژه‌یه به درێژایی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی ده‌وڵه‌تانى ناكوردیی حوكمى شاره‌كه‌یان كردووه، دانیشتووانه كورده‌كه‌ى پارێزگاری‌یان له زمان و داونهریتى باوباپیرانى خۆیان كردووه.
شوێنه‌واره گرنگه‌كانى حه‌سه‌ن كێف
یه‌كێك له شوێنه‌واره گرنگه‌كان ئه‌شكه‌وته دهستكردهكانن كه هه‌ندێكیان دوو نهۆمن و تا ئێسته‌یش ژیانی تێدا ده‌كرێ, له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره زۆره شوێنه‌واره‌ى به‌دى ده‌كرێ، دیمه‌نى شارێكى دیرۆكى هه‌زاران ساڵه‌ى به حه‌سه‌ن كێفهوه هێشتووه‌ته‌وه
به‌شێكى شوێنه‌واره‌كانى حه‌سه‌ن كێف.
پردى شوێنه‌وارى (تیگریس) له ساڵى 1116 ز دروست كراوه له‌لایه‌ن سوڵتان " Fahrettin karaaslan "
مزگه‌وتى ریزق كه مناره‌كه‌ى له ساڵى 1409ز، له‌لایه‌ن سوڵتان سلێمانی ئه‌یووبى دروست كراوه, به‌رزى مناره‌كه‌ى له 30 مه‌تر زیاتره.
مزگه‌وتى قوچ كه له كۆتاكانى سه‌ده‌ى 14 دروست كراوه.
گۆڕى ئیمام عه‌بدوڵا له بنه‌ماڵه‌ى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام "محه‌مه‌د"ـه, ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستى حه‌سه‌ن كێف و له سه‌ده‌ى 14 زاینى بنیات نراوه.
ئارامگه‌ى زه‌ینه‌ڵ به‌گ له قه‌راغ رووبار‌ى دیجله‌یه, زه‌ینه‌ڵ به‌گ كوڕى فه‌رمانڕه‌واى ئاق قوینلو "ئوزون حه‌سه‌ن"ـه له سه‌ده‌ى 15 بنیات نراوه.
مزگه‌وتى كچان
قوتابخانه‌ى شه‌هابه‌دین غازى
دێرى حه‌سه‌ن كێف
مزگه‌وتى مه‌ولانا
خانى حه‌سه‌ن كێف
قه‌ڵاى حه‌سه‌ن كێف
بۆیه له ئه‌نجامى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ی گاپ ته‌نیا له حه‌سه‌ن كێف 300 شوێنه‌وارى گرنگ له‌ناو ده‌چن, هه‌ر ئه‌مه واى كردووه خه‌ڵكى كوردستان به‌گشتى و كوردانى باكور به‌تایبه‌تى، ئه‌و پڕۆژه وه‌ك هه‌وڵێك بۆ جینۆسایدكردنى كولتووری و مێژوویى نه‌ته‌وه‌كه‌یان بزانن. له‌وباره‌یه‌وه ئه‌ركان ئایبوگا گوته‌بێژى ده‌سته‌ى پارێزگارى له شارى حه‌سه‌ن كێف به گۆڤارى ئه‌ڵمانى (Bauhaus تایبه‌ته به ئاو) رای گه‌یاندووه، "ته‌نیا ده‌سكه‌وتى ئه‌و به‌نداوه بۆ ئێمه له‌ناوچوون و وێرانكارییه. ئێمه مێژوو دیرۆكى خۆمان به ته‌واوه‌تى له ده‌ست ده‌ده‌ین, به جۆرێك نه‌ك ته‌نیا ناوچه‌كه، به‌ڵكو دنیا زیانمه‌ند ده‌بێت به له‌ناوچوونى حه‌سه‌ن كێف".
دواى گوێنه‌دان به خواستى خه‌ڵكى كورد و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی, پرسیارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه ئایا دروستكردنى به‌نداو له ناوچه‌یه‌كدا كه كێشه‌ی كه‌م ئاوى نییه، ئه‌وه ده‌هێنێت شارێكى 10 هه‌زار ساڵه‌ى شوێنه‌وارى میله‌تێكی بۆ له‌ناو ببه‌یت؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م شاره شارێكى توركى بووایه هه‌مان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرا؟.
جیهاد نظیف