كچێكی ده‌رچووی به‌شێكی زانستی، به شێوه‌یه‌كی ته‌واو جیاواز و سه‌رنجڕاكێش وێنه‌ی ده‌رچوونه‌كه‌ی گرت، ئامانجیشی له‌م كاره‌دا ته‌نیا ئه‌وه‌بوو وێنه به شێوه‌یه‌ك بگرێت كه له پسپۆڕییه‌كه‌ی خۆی نزیك بێت.
به پێی هه‌واڵێك كه ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كچێك به ناوی ماكینزی نولاند ده‌رچووی به‌شی زینده‌زانی ئاژه‌ڵی وشكایی و ڕاوكردنی ماسی، له ڕۆژی ده‌رچوونه‌كه‌یدا وێنه‌ی له‌گه‌ڵ تیمساح گرت.
ئه‌م كچه له زانكۆی I&M له تێكساس خوێندی، ئێسته له شوێنی پاراستنی ئاژه‌ڵ و چۆنیه‌تیی هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كان كار ده‌كات، ئه‌م بیرۆكه‌ی وێنه‌گرتنه‌شی له‌گه‌ڵ تیمساح له‌وه‌وه بۆ هات كه حه‌زی كردبوو به سێوه‌یه‌ك وێنه بگرێت كه له پسپۆڕییه‌كه‌ی خۆی نزیك بێت و شتێكی جیاواز بكات.
تیمساحێكی له یه‌كێك له شوێنه‌كانی فرۆشتنی تیمساح و ئاژه‌ڵه‌كان به كرێ هێنابوو، له‌ناو ئاودا داینا و چه‌ند گرته‌یه‌كی فۆتۆیی له‌گه‌ڵدا گرت، به‌مه‌ش وێنه‌كانی ته‌واو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بوونه‌وه.
له هه‌ندێك له گرته‌كاندا، شتی وا ترسناك و سه‌یری كردووه، كه ئه‌سته‌مه بینه‌ر بتوانێت خۆی به‌رانبه‌ر وێنه‌كان بگرێت و ترس له دڵیدا دروست نه‌بێت.