كوڕێك له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو ساڵ پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كچێك ده‌به‌ستێت و چه‌ندان جار به‌ڵێنی هاوسه‌رگیری پێ ده‌دات، كه‌چی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ناكات و هاوكات ناهێڵێت هاوسه‌رگیری بكات. به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه و پێی گوتووه هه‌ر كاتێك ویستم، ده‌بێت له‌گه‌ڵم بێیته ده‌ره‌وه و هه‌رچیشم ویست له‌گه‌ڵـم بكه‌ی، ئه‌گه‌ر نا وێنه‌كانت بڵاو ده‌كه‌مه‌وه.
بنار ناوی خوازراوی ئه‌و كچه‌یه كه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و كوڕه‌وه ژیانی خه‌ریكه به‌ره‌و فه‌وتان ده‌چێت، ڕۆژگارێك خه‌ونی بۆ داهاتوویه‌كی قه‌شه‌نگ له‌گه‌ڵیدا بینیوه، كه‌چی ئێسته هه‌ڕه‌شه‌ی ئابڕووبردنی لێ ده‌كات و به‌كاری ده‌هێنێت.
بنار بۆ "وشه" باسی چیرۆكه تاڵه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یه‌وێ له‌و ڕێیه‌وه هه‌موو كچان ئاگادار بكاته‌وه كه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌و كردوویه‌تی دووباره‌ی نه‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێت: له گێژاوهێكدام نازانم چۆن ڕزگارم ده‌بێت، ناشتوانم هانا بۆ هیچ لایه‌نێك ببه‌م، چونكه له ئابڕووچوونی خۆم و خێزانه‌كه‌م ده‌ترسم.
بنار نایشاریته‌وه كه هه‌ڵه بووه كه متمانه‌ی ته‌واوی به كوڕێك كردووه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كردارێكی وه‌ك داخوازیكردن یان قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌یانی هه‌بێت، ده‌ڵێت: "به هه‌موو جۆرێك وه‌ك شه‌یتان ده‌هاته ناو مێشكم، تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌وه‌ی هه‌مبوو و نه‌مبوو له سۆز و توانام پێم به‌خشی، ترسی من ئێسته له هه‌موو ئه‌و وێنانه‌یه كه له‌لایه‌تی، ئه‌و وێنانه‌ی كه پێكه‌وه گرتوومانه، ئه‌و پێشتر زۆر شتی به‌رانبه‌ر كردووم، وه‌ك ته‌له‌فۆنكردن بۆ دایكم، خزمه‌كانم، هاوڕێكانم، چه‌ندان جۆر قسه‌ی نه‌شیاوی له‌سه‌ر من كردووه، بۆیه ئێسته ده‌زانم چ جۆره نامرۆڤێكه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا دووپاتی له‌وه كردووه كه چه‌ندان جار هانای بۆ خۆكوشتن بردووه، به‌ڵام هاوڕێكه‌ی ڕێگر بووه، ئه‌و ده‌زانێت كه چه‌ندان ڕیكخراو بۆ پاراستنی مافی ژنان هه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌و ڕێكخراوانه ناتوانن بێ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی گه‌وره بكه‌ن بیگه‌یه‌ننه ماڵی باوكی براكانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه و خه‌ڵك پێی بزانێت، بۆی چاره‌سه‌ر بكه‌ن، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات پێشتر له ڕێی چه‌ند كه‌سێكه‌وه هه‌وڵی داوه به ڕێی یاسای كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام دڵنیایی ته‌واویان پێ نه‌داوه كه خێزانه‌كه‌ی بهكێشهكهی نازانن.
بنار ئێسته له بارودۆخێكی ده‌روونی ناجێگیردایه و به‌دوای ڕێچارهیهكدا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌و كه به‌رده‌وام له باسكردنی كێشه‌كه‌یدا خۆی سه‌رزه‌نشت ده‌كرد گوتی، داوا له هه‌موو كچان ده‌كه‌م خۆشباوه‌ڕ نه‌بن، كوڕ هیچ جێی باوه‌ڕ نییه، هه‌ركاتێك هاته داوات ئه‌وكاته وێنه‌ی بۆ بنێره، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ی ئاوا ده‌بێت به گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیانت.
"ئاڤان ناسیح" توێژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌باره‌ی لایه‌نی ده‌روونی له كه‌یسی بنار بۆ "وشه" گوتی: "گرنگترین خاڵ كه پێویسته له سه‌ره‌تاوه ده‌ست به چاره‌سه‌ری بكرێت، به‌رزكردنه‌وی وره‌ی ئه‌و خاوه‌ن كه‌یسه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر بڕوا به‌خۆبوون له‌لای دروست نه‌بێت، ناتوانێ ڕووبه‌ڕووی هیچ شتێك ببێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و كوڕه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كات، بۆیه پێوسته "بنار" ڕاوێژی پزیشكی ده‌روونی یاخود توێژه‌رێك بكات، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره بڕوا به‌خۆبوونی بۆ دروست بێت و له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و شتانه ببێته‌وه كه ڕوویان داوه".
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌و كوڕه‌وه به‌رانبه‌ری ده‌كرێت، ئه‌و توێژه‌ره دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه نیشاندانی لاوازی له به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سه كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كات، هاندانێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و كوڕه، چونكه تا "بنار" خۆی بێچاره تر پێشان بدات، ئه‌و كوڕه زیاتر ڕێی له به‌رده‌م كراوه‌تر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر و مامه‌ڵه‌ی خراپتر بێت و داواكاری زۆرتر بێت، بۆیه ده‌بێت بنار خالێ لاوازی ئه‌و كوڕه بدۆزێته‌وه، ده‌توانێ یه‌كێك له خێزانه‌كه‌ی ئاگادار بكاته‌وه، چونكه له كۆتاییدا هه‌ردوو خێزانه‌كه به‌رپرسیاریه‌تی ته‌واویان ده‌بێت له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌دا.
وشه/ ئیڤان عه‌بدوڕه‌حمان