دوای ئه‌وه‌ی ئیلۆن مه‌سك له بنكه‌ی سه‌ره‌كی "Space X"ه‌وه مووشه‌كێكی بۆ ئاسمانه‌كانی ده‌ره‌وه نارد دیارده‌یه‌كی زۆر سه‌ریر ڕوویدا كه ڤیدیۆكه‌ی گیراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته، باس له دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی ده‌كات كه به‌هۆی مووشكێكهوه روویدا و ئاماژه‌ی پێ داوه، دوای ئه‌وه‌ی ئیلۆن مه‌سك یه‌كێك له مووشه‌كه‌كانی "Space X"ی به‌ناوی "Falcon 9"ی نارد بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئاسمانه‌كانی زه‌وی له بنكه‌ی فڕۆكه‌وانی سه‌ربازی "ڤاندینبێرگ" له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی زۆر سه‌ریر ڕووی دا.
ئه‌م دیارده‌یه‌یش ئه‌وه بوو كه ئه‌م مووشه‌كه له ئه‌تمۆسفیردا ته‌قی و دیمه‌نێكی ناوازه‌ی دروست كرد كه ڤیدیۆكه‌ی گیراوه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كالیفۆڕنیاوه.
ئیلۆن ڕیڤ مه‌سك ئه‌ندازیار و داهێنه‌ر و سه‌رمایه‌دارێكی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكییه كه له كه‌نه‌دا له 28 حووزه‌یرانی 1971 له ئه‌فریقای باشوور له دایكبووه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری گشتی و دامه‌زرێنه‌ری ته‌كنه‌لۆجی "تێسلا مۆتۆرزه، سه‌رۆكی سۆلار سیتی، هاوسه‌رۆكی ئۆپن ئه‌ی ئایه، سپه‌یس ئێكس په‌یپاڵ"ه و بیرۆكه‌ی سیسته‌مێكی گواستنه‌وه‌ی خێرای داناوه كه به هایپه‌رلووپ ناسراوه له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی كاره‌بایی كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به شێوه‌یه‌كی ئه‌ستوونی بنیشێته‌وه.