ئاژانسێكى رووسى ئاشكراى ده‌كات، لایه‌نه سوننه‌كانى عێراق داواى پێنج وه‌زاره‌تیان له عادل عه‌بدولمه‌هدى كردووه كه گرینگ‌ترینیان وه‌زاره‌تى داد و به‌رگرییه.
ئه‌مڕۆ ئاژانسى
RT رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له چه‌ند سه‌عاتى رابردوودا حزبه‌كانى سوننه‌ى عێراق قسه‌یان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شه‌كانى سوننه له حكوومه‌تى نوێى عێراق دیار بكات.
سه‌رچاوه ئاگهدارهكان به پێگه رووسییه‌كه‌یان گوتووه، سوننه‌كان داواى وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى و داد ده‌كه‌ن، كه ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته له عێراق به‌گرینگ ده‌زانرێن.
سێ وه‌زاره‌ته‌كه‌ى تریش بریتین له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و وه‌زاره‌تى كار و وه‌زاره‌تى زانست و ته‌كنه‌لۆجیا.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له بۆچوونى عه‌بدولمه‌هدى نه‌كراوه له‌سه‌ر ئه‌م داواكارییه‌ى سوننه‌كان.
به‌ڵام دوێنێ عادل عه‌بدولمه‌هدى دووپاتى كرده‌وه، هه‌وڵ ده‌دات وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌ته‌كه‌ى به كه‌سانى بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ بدات.
عه‌بدولمه‌هدى گوتی، "ههركاندیدێكى سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه پێشنیار بكرێت، ئه‌وا ره‌تى ده‌كاته‌وه، چونكه كه‌سى سه‌ربه‌خۆ ئه‌گه‌ر له رێى حزبه‌وه كاندید بكرێت، ئه‌وا سهربهخۆیییهكهى نامێنێ".
رۆژى دووشه‌مى رابردووش عادل عه‌بدولمه‌هدى كه به پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ هاتووه‌ته سپاردن، داواى له خه‌ڵكى عێراق كرد هه‌ر كه‌سێك خۆى به‌شیاو ده‌زانێت و خواستى به‌شداربوونى له حكوومه‌تى نوێ هه‌یه، با داوا و سیڤى خۆى له‌رێى ئیمێله‌وه بنێرێت.