كۆمپانیای فه‌یسبووك له نوێترین كاری‌دا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی زیاد كرد بۆ ئاپی مه‌سنجه‌ر كه له‌ڕێیه‌وه ده‌توانیت نامه نێردراوهكانت بسڕیته‌وه له‌لای خۆت و ئه‌وه كه‌سه‌ی كه نامه‌كه‌ت له‌گه‌ڵدا گۆریوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای فه‌یسبووك بریاریدا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا نوێترین تایبه‌تمه‌ندی بۆ ئاپی مه‌سنجه‌ر دانا كه ئه‌وه‌یش سڕینه‌وه‌ی نامه ناردراوهكانه.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له‌لایه‌ن شارازای ته‌كنه‌لۆجی "مات ناڤارا" ئاشكرا كراوه ئه‌مه‌یش له ڕێگه‌ی نامه ناردن بۆ مارك زوكه‌ربێرگ و سرینه‌وه‌ی نامه‌كه له‌لایه‌ن ماركه‌وه كه ئه‌مه‌یش وای كردووه ئه‌م شاره‌زایه ده‌نگۆیه‌ك دروست بكات و كۆمپانیای فه‌یسبووك ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه زیاد بكات.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ هه‌ردوو سیسته‌مه‌كه، جگه له‌وه‌یش مارك زوكه‌ربێرگ گوتوویه‌تی، " ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 10 خووله‌ك كارده‌كات و دوای ئه‌م 10 خووله‌كه نا‌توانیت نامه‌كان بسڕیته‌وه".
فه‌یسبووك بریتییه له تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگ كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 دا له كالیفۆرنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد كه ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن.