بەرشەلۆنە بە 4 گۆڵ بردییەوە و گەیشتە قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا

:: AM:09:12:06/12/2018 ‌

یانەی بەرشەلۆنە بەفەرمی خۆی گەیاندە قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا دوای بردنەوەی بە ئەنجامێكی گەورە بەرامبەر یانەی كۆلتورال لیۆنیسیا.

درەنگانی شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا لەنێو یاریگەی كامپ نوو مێوانداریی یانەی كۆلتورال لیۆنیسیای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی 4-1 گۆڵ لێ بردەوە.

گۆڵەكانی یانەی بەرشەلۆنە لەلایەن یاریزانان مونیر حەدادی، دینیس سوارێز 2 گۆڵ، مالكۆم لە خولەكانی 18، 26، 44 و 70 تۆماركران، تاكە گۆڵەكەی یانەی كۆلتورال لیۆنیسیا لەلایەن جۆسیپ سینی لە خولەكی 54 هاتە تۆماركردن.

لە یاریی چووندا یانەی بەرشەلۆنە بە گۆڵێكی خاوێن سەركەوتنی بەسەر یانەی كۆلتورال لیۆنیسیا بەدەستهێنابوو و گۆڵەكەش لەلایەن بەرگریكاری فڕەنسی كلیمینت لینگلێ تۆمار كرابوو.

شەوی رابردوو هەر لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا چەند یارییەكی تریش بەڕێوەچوون كە ئەنجامەكانیان بەمشێوەی خوارەوە بوو:

ئەتلەتیكۆ مەدرید 4-0 سانت ئەندرۆ

گیرۆنا 2-1 دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس

ریال سۆسیداد 2-0 سێلتا فیگۆ

سڤیلییە 1-0 ڤیلانۆڤێنسی

ڤیاڕیال 8-0 ئەلمیریا

بەلەد وەلید 2-1 ریال مایۆركا




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م