پێشبینی دەكرێ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی سزایەكی دارایی توند بەسەر هێرشبەری تیپەكەی ماریانۆ دیاز بدات بەهۆی ئۆتۆمبێڵەوە.
ماڵپەڕی (بێرنابیۆ دیجیتاڵ) ئاشكرای كرد: ماریانۆ پێرێ سێشەم بەئۆتۆمبێڵە تایبەتییەكەی خۆی لە جۆری (رۆڵز رۆیس) چۆتە نێو گەراجی یاریگەی مەشق و راهێنانەكانی یانەی ریال مەدریدەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی ریال مەدرید رێككەوتنی لەگەڵ كۆمپانیای (ئۆدی) هەیە و سپۆنسەرییان دەكات و دەبێت سەرجەم یاریزانەكان بە ئۆتۆمبێڵی لە جۆری ئەم كۆمپانیایە بێنە ناوی یاریگەی سەرەكی و مەشق و راهێنانەكان.
پێشبینیش دەكرێ بەهۆی ئەم كارە هەڵەیەوە هێرشبەرە دۆمینیكەكە بە بژاردنی 250 هەزار یۆرۆ سزا بدرێ وەك قەرەبوو بیدات بە كۆمپانیای ئۆدی.