پێگه‌ی "
ئیلاف" چه‌ندان وێنه‌ی په‌یكه‌ره ناوداره‌كانی دنیای بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و وێنه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌گرن. سایتی "وشه"یش به‌شێك له په‌یكه‌ره‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه.
په‌یكه‌ری "ئازادی" كه له نیویۆركه و به یه‌كێك له په‌یكه‌ره ناوداره‌كانی دنیا دێته ژمار، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار ده‌كرێت.
په‌یكه‌ری "مه‌سیحی دڵسۆز" له ریودی جانیرۆ، درێژایی ئه‌و په‌یكه‌ره 30 مه‌تره، قۆڵ و ده‌سته‌كانی كردووه‌ته‌وه و خۆی له 28 مه‌تر ده‌دات.
په‌یكه‌ری "ئه‌بولهۆڵ" كه گه‌وره‌ترین و ناودارترین په‌یكه‌ری شاری جیزه‌ی میسره و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ئه‌هڕامه‌كان. ئه‌و په‌یكه‌ره به یه‌كێك له په‌یكه‌ره ئه‌فسانه‌ییه‌كانی دنیا دێته ژمار.
په‌یكه‌ره‌كانی "مۆڕ" له دوورگه‌ی فه‌سح له چیلی و خۆیان له 15 په‌یكه‌ر ده‌ده‌ن، به‌وه
ده‌ناسرێنه‌وه كه سه‌رێكی زۆر گه‌وره‌یان هه‌یه.
په‌یكه‌ری "دێڤید" له ئیتالیا، به شوێنه‌وارێكی هونه‌ریی قۆناغی هه‌ستانه‌وه دێته ژمار كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی جیهانی مایكڵ ئه‌نجیلۆ دروست كراوه.
په‌یكه‌ری "نیشتمانی دایك" له فۆلگۆگراد له رووسیا. له یادی شه‌ڕی ستالینگراد دروست كراوه.
په‌یكه‌ری "بیرمه‌ند" كه له ماده‌ی بڕۆنز دروست كراوه. یه‌كێكه له په‌یكه‌ره زۆر ناوداره‌كانی په‌یكه‌رتاشی فڕه‌نسی "ئۆگۆست رۆدان"، هێمایه‌كه بۆ فه‌لسه‌فه.