دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ شاندى ئه‌مه‌ریكا ئیبراهیم كاڵن، گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى توركیا ددانى به‌وه نا، جۆن بۆڵتن ئاماده نه‌بووه كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش له‌ئه‌نكه‌ره ئه‌نجام بدات و له‌باره‌ى دۆسیه‌كانیشه‌وه كاڵن گوتى" دوو دۆسیه‌مان له‌باره‌ى كورد به جۆن بۆڵتن داوه".
ئه‌مڕۆ دواى ته‌واوبوونى كۆبونه‌وه‌ى شاندى ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسانى توركیا، ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى توركیا و سه‌رۆك شاندى دانووستاندكارى توركیا كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى به ته‌نیا ئه‌نجام دا.
له كاتێكدا میدیاكانى توركیا باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌هۆى لێدوانه‌كانى بۆڵتن له باره‌ى كورد كێشه له‌نێوان بۆڵتن و به‌رپرسانى تورك دروست بووه و به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌ردۆغان ئاماده نه‌بووه دیدارى بۆڵتن بكات، كاڵن به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ ددان به زانیارییه‌كان ده‌نێ و ده‌ڵێ"بۆڵتن ئاماده نه‌بوو كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش بكات و پۆزشى هێناوه‌ته‌وه".
له باره‌ى پێوه‌ندى ئه‌ردۆغان و بۆڵتنیش كاڵن ده‌ڵێ"دیدارى بۆڵتن و ئه‌ردۆغان له به‌رنامه نه‌بوو".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ئیبراهیم كاڵن گوتى " ئێمه دوو دۆسیه‌مان له‌باره‌ى كورد به بۆڵتن داوه، یه‌كێكیان تایبه‌ته به‌كوردانى سووریا و عێراق، ئه‌ویتر تایبه‌ته به په‌كه‌كه و په‌یه‌ده و ئه‌وتاوانه‌نه‌ى كه ئه‌نجامیان داوه".
گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى توركیا دواتر باسى له هه‌ندێك لایه‌نى گفتوگۆكه كرد و گوتى" ئه‌مه‌ریكییه‌كان به ئێمه‌یان گوتووه 16 بنكه‌ى سه‌ربازیمان له سووریا هه‌یه، له‌باره‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى چه‌كیش له هێزه كوردییه‌كان گووتیان تاوتوێى بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ین".
له كۆتایى كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یش ئیبراهیم كاڵن گوتى " ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان كۆده‌بینه‌وه، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ى تر دانه‌نراوه".