به‌ڤیدیۆ.. "وشه‌" به‌ ژماره‌ زیانه‌كانى شه‌ڕى نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیا بۆ كوردستان ده‌خاته‌ڕوو

:: PM:08:16:03/02/2019 ‌

بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه‌" له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی كوردستان وای كردووه‌ توركیا به‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان و تۆپخانه‌كانی ناوچه‌كان بۆردومان بكات، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیی حكوومه‌ت و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ماوه‌ى 35 ساڵه‌ ململانێى نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و توركیا به‌رده‌وامه‌ و زیاتر له‌ 12 ساڵیشه‌ به‌شێوه‌یه‌كى چڕ توركیا خاكى كوردستان بۆردمان ده‌كات.

خه‌ڵكى سنووره‌كانى كوردستان كه‌ قوربانى یه‌كه‌مى ئه‌و ململانێیه‌ن و ده‌ڵێن، پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ باره‌گاكانى بباته‌ ده‌ره‌وه‌ى كوردستان و توركیایش چیتر خاكى كوردستان بۆردمان نه‌كات.

لێره‌ سه‌یری ئه‌و ڤیدیۆیه‌ بكه‌ كه‌ "وشه‌" به‌رهه‌می هێناوه‌ و به‌ ژماره‌ بۆردمانه‌كانى توركیا بۆ خاكى كوردستان و زیانه‌كان ده‌خاته‌ڕوو كه‌ په‌كه‌كه‌ هۆكاره‌كه‌یه‌تى.

ئاماده‌كردنى/ وشه‌
مۆنتاژ/ ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان



وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان