به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ته‌مه‌نی 20 تا 40 ساڵاندا هاوسه‌رگیرییان كردووه، جه‌سته‌یان ئاسووده‌تره و خه‌ویان خۆشتر بووه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆی مینیسوتای ویلایه‌تی مینیسوتای ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دراوه، ئاشكرا كراوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ته‌مه‌نی 20 تا 40 ساڵیی هاوسه‌رگیرییان كردووه، به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی دره‌نگتر یان هه‌رگیز هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه، خه‌ویان خۆشتره و ئاسووده‌ترن، كه‌متر هه‌ست به بێزاریی و خه‌مۆكیی ده‌كه‌ن.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 367 كه‌س تاقی كرایه‌وه كه له‌و ته‌مه‌نه‌دا هاوسه‌رگیرییان كردبوو و ئێسته ته‌مه‌نێكیان له هاوسه‌رگیریدا به‌ڕێ كردووه، ده‌ركه‌وت كه‌متر له خه‌ڵكی تر هه‌ست به دوودڵیی ده‌كه‌ن و ئارامن، به‌تایبه‌ت دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵیی ئیتر ته‌واو هه‌ستیان به ئاسووده‌یی كردووه، متمانه‌یان به‌خۆیان زیاتر بووه و ته‌ندروستتر بوون، هه‌روه‌ها له كاتی خه‌وتندا چێژێكی زۆرتری لێ ده‌بینن و هه‌لی خه‌وتنیان زۆرتره.