یه‌كێك له وێنه‌كێشه به‌ناوبانگه‌كانی ژاپۆن له نوێترین كاری هونه‌ریدا شتێكی جیاواز به هه‌واداران و دنیای گه‌یمین پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌ویش كێشانی وێنه‌ی جووڵاوی یاری سووپه‌ر ماریۆیه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له كاری وێنه‌كێشێك ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، وێنه‌كێشی به‌ناوبانگی ژاپۆنی "كیسارا هوتای" له پرۆفایلی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر چه‌ند وێنه‌یه‌كی یارییه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ماریۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه وه‌ك ڤیدیۆیه‌ك قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كه ده‌بڕێت.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م وێنه‌كێشه وێنه‌كانی لێك داوه و وه‌ك وێنه‌یه‌كی جووڵاو له ڤیدیۆیه‌كدا پیشانمانی ده‌دات و هه‌موو ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی له‌ناو یارییه‌كه‌دا هه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت له وێنه‌كاندا.
سوپه‌ر ماریۆ یه‌كێك له یارییه ئه‌لیكترۆنییه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1985 له‌لایه‌ن كۆمپانیای "Nintendo"ی ژاپۆنی دامه‌زراوه، ئه‌م یارییه لای هه‌موو دنیا ناسراوه و رۆژانه خه‌ڵكانێكی زۆر ئه‌م یارییه ده‌كه‌ن و چێژێكی زۆریشی لێ وه‌رده‌گرن.