زۆر گۆشتخواردن چەوری جگەر زیاد دەكات

:: PM:07:13:14/02/2019 ‌

توێژینەوەیەكی هۆڵەندی ئاشكرای دەكات كە ئەو كەسانەی زیاتر گۆشت و پڕۆتینی ئاژەڵی دەخۆن، ئەوان زیاتر ئەگەری نیشتن و كەلەكەبوونی چەوری لە جگەریان هەیە، بۆیە ئەوان زیاتر دووچاری مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی جگەر دەبنەوە زیاتر لەوانەی پشت بە سەرچاوەی رووەكی بۆ دەستخستنی پڕۆتین دەبەستن. 

توێژەران گرنگی زیاتریان بە نەخۆشی چەوری جگەری ناكحوولی دا كە پێوەستە بە قەڵەوی و هەندێكی ئاكار و نەریتی خۆراكییەوە، پزیشكان رێنوێنی دەدەن بەوەی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی جگەر پێویستە شێوازی خۆراك بێتە گۆڕین، ئەگەرچی تا ئێستە توێژینەوەكان دەریان نەخستووە كە ئەو كارە بە تەواوەتی مرۆڤ لە نەخۆشی دەپارێزێت. 

لەو توێژینەوە توێژەران زانیارییەكانی سێ هەزار و 882 كەسیان شی كردەوە ناوەندی تەمەنیان 70 ساڵ بووە، دەركەوت 34%یان تووشی نەخۆشی چەوری جگەری ناكحوولی بوونە كە هەندێكیان كێشێكی تەندروست و زۆرینەیشیان كێشیان زیاد بووە،  بۆیە دەركەوت كە ئەو كەسانەی پڕۆتینی ئاژەڵی زیاتر دەخۆن، بە رێژەی 54% زیاتر تووشی چەوری جگەر دەبنەوە بە بەراورد بەوانەی كەمتر گۆشت دەخۆن.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل