به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئینستاگرام یه‌كێكه له‌و تۆڕانه‌ی كه رۆژانه خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن، ئه‌مه وای لێ ده‌كات به‌ره‌نگاری زۆر كێشه و ڤایرۆس ببێته‌وه كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی سڕیینه‌وه و نه‌مانی هه‌زاران ئه‌كاونت تێیدا.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له كێشه‌یه‌كی ئینستاگرام ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ستافی سه‌ره‌كی ئینستاگرام له پرۆفایلی تایبه‌تی خۆیاندا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر پۆستێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئینستاگرام ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان كێشه و ڤایرۆس بووه‌ته‌وه كه ئه‌مه بووه‌ته هۆی سڕیینه‌وه و له‌ده‌ستانی هه‌زاران فۆڵۆوه‌رس.
ئه‌م كێشه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌ستێره ناوداره‌كانی ئینستاگرام دروست بووه وه‌ك "ئاریانا گراند، سێلینا گۆمێز، كیم كارداشیان، كه‌یتی پێری و جه‌ستن بیبر" كه به‌هۆی كێشه‌كه‌وه ئه‌م ئه‌ستێرانه ملیۆنان فۆڵۆوه‌رسیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ئینستاگرام به‌ڵێنی داوه كه ئه‌م كێشه‌یه به زووترین كات چاره‌سه‌ربكات.
ئینستاگرام تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگی جیهانییه كه بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و چاتكردن له رێگه‌ی دایرێكته‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م ئاپه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌لایه‌ن "ستیڤ سیستۆرم" و "مایك كرگۆر" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا كه نزیكه 800 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنن.