دی لیخت داهاتووی خۆی دیاری كردووە

:: AM:11:11:17/02/2019 ‌

ماتیاس دی لیخت بەرگریكاری یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی ناوی ئەو یانەیەی دیاری كردووە كە وەرزی داهاتوو یاری تێدا دەكات.

بەرگریكارەكە لە ماوەی رابردوودا چەندان داواكاری لە یانە گەورەكانی ئەوروپا پێ گەیشتووە لە سەرووی هەمووشیانەوە یانەكانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی و مانچستەر سیتی و لێڤەرپوولی ئینگلیزی.

رۆژنامەی (دەیلی میرۆر)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: دی لیخت ئامانجێكی سەرەكی هەیە ئەویش یاریكردنە لە ریزی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

دی لیخت داوای لە بەرپرسانی یانەی ئەیاكس كردبوو رەزامەندی لەسەر داواكەی یانەی بەرشەلۆنە پێشان بدەن بۆ ئەوەی دووبارە لەگەڵ هاوڕێكەی فڕەنكی دی یۆنگ لە وەرزی داهاتوو یاری بكاتەوە.

پێشبینیش دەكرێ لە داهاتوویەكی نزیكدا یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی گرێبەستی دی لیخت رابگەیەنێ و بەهاكەشی لەنێوان 75 تا 90 ملیۆن یۆرۆ بێت.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م