بەمشێوەیە چارەسەری ئارەقكردنەوەى شەوان بكە

:: PM:08:36:17/02/2019 ‌
ئارەقكردنەوە لە شەوان زیاتر لە ژنان هەیە بەتایبەتی دوایی نەمانی سووڕی مانگانە، بەتایبەتی لەو ژنانە روو دەدات كە بۆ ماوەی حەوت بۆ نۆ كاتژمێر دەخەون. زۆر كات ئارەقكردنەوە دەبێتە هۆی رێگریەك لە نووستن بە هۆی تەر بوونی پێستەوە، ئەم ئارەقكردنەوەیە بەهۆی شەوقی گەرمی لە لەشەوە دروست دەبێت، لێرەدا باس لەو رێگایانە دەكەین كە ئارەق كەم دەكەنەوە.

یەكەم: خواردنەوەی قاوە، خواردنەوەی كووپێك قاوە یان ئەو خواردنەوانەی تر كە كافاینیان تێدایە كاریگەری هەیە لەسەر ئارەقكردنەوەی شەوان، چونكە كافاین وادەكات ئارەقە رژێنەكان چالاك بكاتەوە، بەتایبەتی ئەگەر هەستیار بێت بەرانبەر كافاین، باشتر وایە پێنج بۆ شەش سەعات پێش نووستن لە خواردنەوەی كافاین و قاوە دوور بكەویتەوە.

دووەم: خۆراكی ناتەندروست مەخۆ، بێگومان خواردنی خۆراكی ناتەندروست و ئەو خۆراكانەی دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش ئەگەر لە رۆژدا یان لە ژەمە ئاساییەكاندا بخورێت ئەوا كاریگەری لە شەودا دەردەكەوێت و دەبێتە هۆی گەرم بوونی لەش و ئارەقكردنەوە لەكاتی خەوتن.

سێیەم: بەردەوام سۆیا زیاد بكە بۆ ژەمە خۆراكیەكانت، سۆیا جۆرێكە لە بەرهەمە پاقلەمەنییەكان، بێگومان ئارەقكردنەوە و شەوقی گەرمی هۆكارێكن بۆ ناهاوسەنگی هۆرمۆنەكان بەتایبەتی كاریگەری هەیە لەسەر ئاستی ئیسترۆجین، ئەو كەسانەی كە سووری مانگانەیان نەماوە دەتوانن برێكی زیاتر سۆیا بخۆن، چونكە یارمەتی رێكخستنی هۆرمۆنەكانی لەش دەدات بەتایبەتی ئیسترۆجین.

چوارەم: گوشاری دەرووونی كەم بكەرەوە، بیگومان گوشاری دەروونی كاریگەریەكی زۆری هەیە لەسەر تەندروستی لەش بەتایبەتی لەسەر ئەو ژنانەی كە لە قۆناغی نەمانی سووری مانگانەدان، باشتروایە بۆ كەمكردنەوەی گوشاری دەروونی یۆگا بكرێت یان نووسین و وەرزشكردن كە میزاج باشتر دەكەن.





وشە - ئاوات ئازاد