كەشوهەوای كوردستان لە 48 سەعاتی داهاتوودا

:: AM:10:50:18/02/2019 ‌

ئەمڕۆ دووشەم ئاسمانی زۆربەی پارێزگاكانی كوردستان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارانبارین لە هەندێك كات و شوێنی جیاوازدا پێشبینی دەكرێت، بەڵام بۆ سبەی سێشەم كەشەكە بۆ نیمچەهەور و پەڵەهەور دەگۆڕێت.

لە سلێمانی پێشبینی دەكرێ ئەمڕۆ لە سەنتەری پارێزگاكەش ببارێت و بۆ سبەی هەینیش ئاسمانی ئەو پارێزگایە نیمچەهەور دەبێت.

ئەمڕۆ لە كەركووك و دهۆك ئاسمان نیمچەهەورە و سبەیش هەر بەم شێوەیە دەمێنێتەوە. 

لە هەولێر ئەگەری باران لە كاتی نیوەڕۆ بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان پێشبینی دەكرێ و بە گشتی لە كوردستان لە ماوەی 48 سەعاتی داهاتوودا پلەكانی گەرمی كەمێك بەرز دەبنەوە.

تا ئەم ساتەی ساڵ بڕێكی زۆری باران لە كوردستان باریوە و لە هەندێك ناوچە گەیشتووەتە یەك مەتر و نیو، لە چەندان شوێنیش مەترێكی تێپەڕ كردووە و لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستانیش سەرووی نیو مەتر باران باریوە لە كاتێكدا لە ساڵانی رابردوو زۆر لەمە كەمتر بوو. 







وشە - سلێمان تاشان