ریال مەدرید 10 ساڵە بەمشێوەی ئێستا خراپ نەبووە

:: AM:11:26:18/02/2019 ‌

دوێنێ یەكشەم یانەی ریال مەدرید لە گەڕی 24ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ تووشی شكستێكی گەورە هات و بە ئەنجامی  1-2 گۆڵ بەرامبەر یانەی گیڕۆنا دۆڕا.

یانەی شاهانە لەم وەرزەدا ئەمە حەوتەمین شكستە تووشی دەبێت لە كۆی 24 یاریی رابردوودا، بەمەش یانەكە ماوەی 10 ساڵە تووشی ئەنجامێكی ئاوا خراپ نەبۆتەوە.

خراپترین وەرز بۆ یانەی ریال مەدرید لە وەرزی 2008-2009 بوو كە تێیدا یانەكە لەم وەرزەدا 10 یاری دۆڕاندبوو.

دوای ئەویش خراپترین وەرزی تری یانەی ریال مەدرید لە 2014-2015 بوو كاتێك یانەكە لە تەواوی وەرزەكەدا 6 یاری دۆڕاندبوو.

یانەی ریال مەدرید بەهۆی ئەم شكستەوە بە كۆكردنەوەی 45 خاڵ ریزبەندی دووەمی یانەكانی خولی ئیسپانیای بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە دەست دا كە 47 خاڵی هەیە، یانەی بەرشەلۆنەش هەر لە پێشەنگی یانەكانە بە 54 خاڵ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م