لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، دایكان و باوكان ئاگادار ده‌كاته‌وه له هه‌بوونی كێشه‌ی منداڵه‌كانیان له دایه‌نگه و باخچه‌كانیان، ده‌توانن پێوه‌ندی به ژماره‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه بكه‌ن كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان له‌ناو دایه‌نگه و باخچه‌كان ته‌رخان كراوه.
له‌وباره‌یه‌وه ئاوات كه‌ریم ئه‌ندامی لیژنه‌ی دایه‌نگه و باخچه‌ی منداڵانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی زوو به‌ده‌مه‌وه‌چوون له‌كاتی هه‌بوونی كێشه یان سكاڵا له‌سه‌ر دایه‌نگه و باخچه‌كانی منداڵ، دایك و باوكان ده‌توانن پێوه‌ندی به ژماره (07700451212) بكه‌ن.
ئاوات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ته‌رخانكردنی ئه‌م ژماره‌یه بۆ ئه‌وه‌یه لیژنه‌ی دایه‌نگه و باخچه‌ی منداڵان به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر به‌ده‌م دایكان و باوكانه‌وه بچن كه به‌رده‌وام ژماره‌كه كراوه‌یه‌وه. ئه‌گه‌ر پێوه‌ندیمان پێوه بكرێت و سكاڵا تۆمار بكرێت، ئه‌وا له ڕێی لیژنه‌كه‌مانه‌وه به‌دوداچوون ده‌كه‌ین، ئه‌ویش له ڕێی كامێرای چاودێری ژووره‌كانی دایه‌نگه و باخچه‌كانه‌وه كه به بڕیار دانراون كه ده‌بێت كامێرا له هه‌موو ژووره‌كان هه‌بن.
دوای به دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌كان، ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌درێنه ده‌ست به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی تا كێشه‌كان له ڕێی یاساوه یه‌كلا بكاته‌وه.
محه‌مه‌د حه‌مید كه باوكی منداڵێكه و چه‌ند مانگێك منداڵه‌كه‌ی له دایه‌نگه بووه و به‌هۆی به‌رده‌وامی برینداربوونی منداڵه‌كه‌ی بڕیاری داوه كه له داینگه ده‌ریبهێنێت. بۆ "وشه" گوتی: كچه‌كه‌م ده‌برد بۆ دایه‌نگه‌كه‌ی كه‌چی به‌رده‌وام لێی ده‌درا، كه له داده‌كانیم ده‌پرسی بۆ چی ده‌گری، باسیان له‌وه ده‌كرد كه منداڵی تر لێی داوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه داده‌كان وه‌ك پێویست چاودێری منداڵه‌كانیان نه‌كردووین و زیاتر به كاری خۆیان سه‌رقاڵ بوون، بۆیه گله‌یی زۆرم له به‌خێوكردنی منداڵه‌كه‌م هه‌بوو له دایه‌نگه و به ناچاری ده‌رمكرد.
محه‌مه‌د ئێسته دڵخۆشه به‌وه‌ی كه ئه‌و ژماره‌یه ته‌رخان كراوه تا له حاڵه‌تی نه‌خوازراودا دایكان و باوكان بزانن كه سكاڵای خۆیان به كێ بگه‌یه‌نن، كه دیاره له ڕابردوودا نه‌یزانیوه چۆن لایه‌نی پێوه‌ندیدار بۆ دۆخی كچه‌كه‌ی ئاگادار بكاته‌وه.
سلێمانی – ئاریان محه‌مه‌د