بەبۆنەی یادی دامەزراندنی هەریەکە لە یەکێتی قوتابیان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان له ڕۆژی 18ی شوباتدا، چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر لە سنووری پارێزگای دهۆک بەرێوە چوون و یادی كرایهوه.
لە شارۆکەکانی ئاکرێ، ئامێدی، زاخۆ، بەردەڕەش، شێخان و سێمێڵ، یادەکە بە ههڵكردنی ئاڵای کوردستان لە ناوەندەکانی خوێنی پەروەردەیی و زانکۆ و پەیمانگاکان یادەکە كرایهوه، هەروەها لە ناوەندی قوتابیانی زانکۆی دهۆکیش یادەکە بە ههڵكردنی ئاڵای کوردستان و دروشمی قوتابیان و چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر بەڕێوه چوو.
لە ئوفیسەکانی هەریەکە لە یەکێتی قوتابیان و لاوان، بە پێشکەشکردنی لوقم و شیرینی پێشوازی لە میوانان کرا، جگە لەمە چەندان چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دران کە گوزارشت لە کار و خەباتی 66 ساڵەی هەردوو یەکێتییەکە دەکرا و بەڵێنی ئەوەیان دا کە خزمەتی زیاتر به لاوان وقوتابیان بکەن.
دهۆک/ نەوزاد هلۆری