یارییه به‌ناوبانگه‌كه‌ی "په‌بجی" له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا هه‌ڵده‌ستێت به زیاد كردنی تایبه‌ته‌مه‌ندییه‌كی نوێ كه ئه‌ویش یاری كردنه دژی "زۆمبییه‌كان".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین ئه‌پده‌یتی په‌بجی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێككه‌وتنی دامه‌زرێنه‌ری په‌بجی و كۆمپانیای "كاپ كۆم" له نوێترین ئه‌پده‌یتی یارییه‌كه‌دا زۆمبی زیاد ده‌كرێت، كه تێیدا گروپێك له یاریكه‌ران له‌بری ئه‌وه‌ی دژی یه‌كتر شه‌ر بكه‌ن زۆمبییه‌كان ده‌كوژن.
ئه‌م زۆمبیانه‌یش له یاریی "Resident Evil 2" وه‌رگیراون كه یارییه‌كی به‌ناوبانگی زۆمبییه و چه‌ندان به‌شی هه‌یه، هه‌روه‌ها كاتێك یارییه‌كه ده‌كه‌یت جاروبار رووبه‌رووی پاشاكه‌یان ده‌بیته‌وه كه ناوی "Tyrant"ه، ئه‌مه‌یش یارییه‌كه‌ی خۆشتر كردووه و هه‌وادارێكی زۆر به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌پده‌یته‌كه ده‌كه‌ن.
یاریی "په‌بجی" PUBG یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین یارییه‌كانی دنیا كه یارییه‌كی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ له نێوان به‌كارهێنه‌ره‌كانی، PUBG كورت كراوه "PlayerUnknown's Battlegrounds"ه، ئه‌م یارییه به‌ناوبانگه له ساڵی 2017 ده‌رچووه له‌سه‌ر ده‌ستی "بێرنارد گرین" كه سه‌ره‌تا ئه‌م یارییه ته‌نیا بۆ "PC" دروست كرابوو، به‌ڵام ئێسته ده‌توانی به XBOX ONE و PS4 و مۆبایل و سیسته‌مه‌كانی ئه‌ندرۆید و IOS ئه‌م یارییه بكه‌یت.