سەرۆكی پەرلەمان لیژنەكان كۆ دەكاتەوە

:: AM:10:53:19/02/2019 ‌
بەمەبەستی ڕێكخستنەوە و داڕشتنەوەی بەرنامەی لیستەكان سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆك فڕاكسیۆنەكانی پەرلەمان لە كۆبوونەوەدایە بۆ ئەوەی لیژنەی یاسایی ڕێك بخرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 19ـی شوبات، بەگوێرەی زانیارییەكانی "وشە" ئێستە لە تەلاری پەرلەمانی كوردستان كۆ بوونەوەی نێوان سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك فڕاكسیۆنەكان بەڕێوە دەچێت و گفتوگۆكان بەمەبەستی ڕێكخستنەوەی كارەكانە.

ئەو سەرچاوەییە گوتی، كۆ بوونەوەی ئەمڕۆ باس لە هەڵبژاردنی ئەندامانی لیژنەی یاسایی دەكرێت لەلایەن سەرۆك فڕاكسیۆنەكانەوە و پێكهێنانی ئەو لیژنەیە بۆ ئەوەی دەروازە یاساییەكەی پەرلەمان بكرێتەوە و لیژنەكانی تریش پێكبهێندرێن و دەست بە كارەكان بكرێتەوە.

دوێنێ‌ لە پەرلەمانی كوردستان هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەڕێوەچوو تێیدا ڤاڵا فەرید وەكو سەرۆكی پەرلەمان بەشێوەیی كاتی دیاری كراو هەریەكە لە هێمن هەورامی و مونا نەبی وەكو جێگر و سكرتێر دیاری كران.

دەسپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكە لە 6ـی تشرینی دووەمی ساڵی 2018 بەڕێوەچوو و  سوێندی یاساییان خوارد بوو، بەڵام بەهۆی گفتوگۆ سیاسییەكان هیچ دانیشتنێكی پەرلەمانی بەڕێوە نەچووە و دانیشتنی دوێنێش كۆتایی بە كێشەی كۆ نەبوونەوەی پەرلەمان هێنا.





وشە - رامیار جەواد