له نوێترین ڤیدیۆدا كه له‌لایه‌ن زانایانی بایۆلۆجی گیراوه ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كێك له ئاژه‌ڵه وه‌چه‌بڕاوه‌كان "له‌ناوچووه‌كان" ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كێك له ده‌گمه‌نترین ئاژه‌ڵ ده‌كات كه له كامێراكاندا ده‌ركه‌وتووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، زانایانی بایۆلۆجی چه‌ندان جار ئه‌وه‌یان ڕوونكردووه‌ته‌وه كه سه‌تان جۆری ئاژه‌ڵ مه‌ترسی له‌ناوچوونیان هه‌یه كه ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر هه‌ڕه‌می ژیان، هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه زانایان وایان ده‌زانی وه‌چه‌بڕ بووه و نه‌ماوه جۆره پشیله‌یه‌كی كێویی بوو به‌ناوی "elusive ocelot"ه‌وه.
به‌ڵام له ڤیدیۆیه‌كدا كه له‌لایه‌ن كامێرا دانراوه‌كانه‌وه گیراوه ئه‌وه ده‌بینرێت كه یه‌كێك له جۆری ئه‌و پشیله كێوییه ده‌رده‌كه‌وێت، كه پێشووتر زانایان وایان زانیبوو له‌ناچووه، ئه‌م ڤیدیۆیه له دارستانه‌كانی "ئێرزۆنا" گیراوه كه یه‌كێكه له دارستانه مه‌ترسیداره‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باكور كه ده‌كه‌وێته نێوان مه‌كسیك و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی زاناكان بێ، ئه‌و جۆره پشیله‌یه له ساڵی 2009ه‌وه هیچ جۆرێكی لێ نه‌بینراوه و وا زانراوه كه وه‌چه‌بڕبووه، كه ئه‌مه‌یش چه‌ندان جۆری جیاوازی له خێزانی پیشله‌ی نه‌هێشت و وای كردووه رۆژانه ئه‌م پشیله كێویانه له له‌ناوچوون نزیك ببنه‌وه.