ده‌زگای گه‌ردوونناسی ناسا له نوێترین پلاندا تیمێكی گه‌ردوونناسی ده‌نێرێته ده‌ره‌وه‌ی ئاسمانه‌كانی زه‌وی بۆ سه‌ر مه‌ریخ و هه‌ساره‌كانی تر بۆ گه‌ڕان به‌شوێن بوونه‌وه‌ری ئاسمانیی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری ده‌زگای گه‌ردوونناسی ناسا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ناسا به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو زانكۆی ئه‌مه‌ریكی جۆرجتاونی زانستی و جۆرجیای ته‌كنه‌لۆجی بۆ گه‌ڕان و شیكردنه‌وه‌ی ژیان له ده‌ره‌وه‌ی ئاسمانه‌كانی زه‌وی.
جگه له‌وه‌یش چه‌ندان تیمی به‌توانای گه‌ردوونناسی ئاماده كردووه به سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی "CLDS" كه تایبه‌ته به دیاریكردن و دۆزینه‌وه‌ی ژیان له گه‌ردووندا، بۆ گه‌ڕان به‌دوای ژیان له هه‌ساره‌كانی تر وه‌ك مه‌ریخ، ئه‌م زانایانه به چه‌ندان هاوكێشه‌ی زانستی جیاواز ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ژیان له ده‌ره‌وه‌ی ئاسمانه‌كانی زه‌وی بوونی هه‌یه.
ناسا ده‌زگایه‌كی گه‌ردوونناسی سه‌ربه حكوومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و به‌رپرسه له به‌رنامه‌ی ئاسمانی و گه‌ردوونناسی ئه‌و وڵاته و دنیا به‌گشتی، ناسا ساڵی 1957 دامه‌زراوه و داهاتی ساڵانه‌ی 16 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، جگه له لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌ردوونی، ده‌زگای ناسا به‌رپرسه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ربازییه ئاسمانییه درێژخایه‌نه‌كانیش، ئێسته ناسا گه‌وره‌ترین ده‌زگای گه‌ردوونناسییه له دنیادا.