بۆ زاڵبوون بەسەر سەختییەكانی ژیان ئەوانە بكە

:: PM:08:03:20/02/2019 ‌

كەسانی سەركەوتوو لە ژیان پشت بە چەند ستراتیجییەتێكی پێوەست بە مێشك دەبەستن بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو بەربەستانەی دێتە پێشیان لە ژیاندا، توێژینەوەیەكی نوێ دەریدەخات كە بەشێكی كەمی ئەو ستراتیجیەتانە كاریگەرن، وەك تۆڕی هەواڵی "بی بی سی"، بڵاوی كردەوە.

توێژەران لیستێكیان بە 19 ستراتیجیەتی بڵاو دانا بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەركە سەخت و ناخۆشەكان لە ژیان، لەوانە هاندانی مرۆڤ بۆ قسەكردن لەگەڵ خۆیدا تا كەمكردنەوەی سەرچاوەی پەرشوبڵاوكردنی بیركردنەوە و كەمی تەركیزكردن. 

ماری هینیكی، شارەزا لە دەروونناسی لە زانكۆی زیورخ دەڵێت، گەیشتینە ئەو ئەنجامەی مرۆڤ دەتوانی بە زۆر رێگە سەركەوتن دەستەبەر بكات، ئەو دەتوانێت ئەركەكانی خۆشتر بكات و ئامانجەكانی دیاری بكات، لە گرنگترین رێگەكان كە ئەنجامی ئەرێنی هەبوو بیركردنەوەیە لە ئەنجامە ئەرێنییەكان و دوای ئەوە بیركردنەوە لە پێویستی كۆتاهێنان بەو ئەركە و دوای ئەوە باشتركردنی بەجێگەیاندنی ئەركەكە لە رێگەی گوێگرتن بۆ میوزیك و بەدواداچوونی رژد بۆ گەیشتن بە ئامانج. 

لەو توێژینەوە كە هینیكی خۆی تیایدا بەشداری كردووە باسی چوار ستراتیجیەت دەكات بۆ سەركەوتن بەسەر  سەختییەكانی ژیان وەك لە خوارەوە:

1-بیركردنەوە لە ئەنجامە ئەرێنییەكان و مرۆڤ بیرخۆی بێنێتەوە بۆچی پێویستە ئەو كارەی بەردەمی بكات.
2-بیركردنەوە لە ئەنجامە نەرێنی و خراپەكان ئەگەر ئەو كارە نەكات.
3-بیركردنەوە لەوەی ئەو كارە هەر كۆتایی دێت.
4-كۆنترۆڵكردنی هەستەكان و هەوڵدان بۆ پارێزگاریكردن لە میزاجێكی باش.

هینیكی دەكات كە ئەگەر ئەنجامێك هەبێت بۆ ئەوانەی باس كران، دەتوانین بڵێین كە ئەو چوار ستراتیجیەتە سەركەوتنیان بۆ هەموو كەسێك سەلماندووە كە دەتوانن بۆ زاڵبوون بەسەر سەختییەكانی ژیانیان بەكار بێنن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل