خۆشبه‌ختانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌ی دۆستان و لایه‌نگرانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، به ڕاستگۆیی و راشكاویی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی به‌هێز و كاریزمایی مه‌سروور بارزانی گوتیان، وه‌ك خۆی هاته دی و له داهاتووشدا هه‌موو ڕاستییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون له‌باره‌ی كه‌سایه‌تییه مه‌زنه‌كه‌یان.
هه‌رچه‌نده نه‌یاران ئه‌گه‌ر راستییه‌كانیش بزانن له‌سه‌ر مه‌سروور بارزانی، به‌ڵام هه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌ڵێن و لۆمه‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕۆژێك هه‌ر دێت په‌شیمان ده‌بنه‌وه و زیاد له ئێمه قسه‌ی راشكاوی خۆیان به زاری خۆیان ده‌دركێنن له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی مه‌سروور بارزانی.
هه‌مووان ده‌زانین له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆدا، بڕیاری گه‌وره و گرنگ و چاره‌نووسسازی كوردستان له هه‌موو دۆخه سه‌خته‌كاندا، سه‌رۆكی حكوومه‌ت و پارتی داویانه، ته‌نیا ئه‌وانیش ده‌توانن كوردستان له دۆخه هه‌ستیار و سه‌خته‌كاندا بپارێزن، زۆربه‌ی حزبه‌كانی تریش ته‌نیا له دووی كار و بازرگانی و خه‌می خۆیاندا بوون و ته‌نیا گله‌یی و داواكارییان هه‌بووه بۆ زیاتر و خزمه‌تكردنی خۆیان و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنیان.
هه‌موو شاهیدی ئه‌وه‌ین سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌م كابینه‌یه‌دا شێوازێكی نوێی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان پێڕه‌و ده‌كات، به‌جۆرێك وه‌ك خزمه‌تكارێك ھاتووه‌ته مه‌یدان، چاوپۆشی له هه‌ڵه و كه‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵیی هیچ كه‌س ناكات، هیچ هه‌ڵه‌یه‌كیش ناخاته ئه‌ستۆی كه‌سانی تر، به‌ڵكو خۆی شان ده‌داته به‌ر هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان و ئه‌و رووداوانه‌ی ڕوو ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له خاڵه به‌هێز و گه‌وره‌كانی كه وه‌ك پیاوێكی ده‌وڵه‌تمه‌دار و كاریزمایی حوكمڕانی ده‌كات و به‌ھیچ جۆرێك ئاماده نه‌بوو چاوپۆشی له هه‌ڵه و تاوان و خه‌تای ھیچ لایه‌نێك بكات، ئه‌م ڕاشكاوی و ڕه‌فتاره ناوازهیهشی وایكردووه كه مشه‌خۆر و گه‌نده‌ڵ و نابه‌رپرسه‌كان، رقیان له‌و زاته بێت و پێی نیگه‌ران و په‌رێشان بن.
بۆیه ئه‌وانه‌ی ساڵانێك مشه‌خۆر بوون و له‌سه‌ر قووت و پاره‌ی میله‌ت ده‌ژیان و كه‌س نه‌بوو لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات، هه‌رزوو به‌رژه‌وه‌ندییان كه‌وته مه‌ترسییه‌وه و هه‌موو په‌له‌قاژه و تهقهلایهكیان دا كه گرفت و كۆسپ بۆ كابینه‌كه دروست بكه‌ن و دۆخێكی ناله‌بار و ناجێگیر گه‌رم بكه‌ن، وه‌ك ده‌ڵێن دز و خراپه‌كار حه‌زی له بازاڕی شێواوه، بۆیه به‌رده‌وام بوون له شێواندن و زیانگه‌یاندن به كوردستان و حكوومه‌ت، تا ئاستی خیانه‌ت و خۆفرۆشی و دابه‌شكردنی كوردستان، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان پارێزراو بێت و له خراپه‌كاریی خۆیان به‌رده‌وام بن.
بۆیه سه‌رۆكی حكوومه‌ت به لێهاتوویی و ژیری خۆی، هه‌موو داوه‌كانی دوژمنانی پساند و نه‌یهێشت هه‌رێم و هاووڵاتییان تا ئه‌م چركه‌ساته، هیچ زیانێكیان پێ بگات و گه‌نده‌ڵكاران و ناپاكه‌كان بگه‌نه مه‌به‌ستی خۆیان و زه‌فه‌ر به خاكی پیرۆزی كوردستان ببه‌ن، دانیشتووانی هه‌رێم تووشی ئاژاوه و دووبه‌ره‌كی و زیان ببن، له كۆتادا ناپاكانیش ته‌نیا شه‌رمه‌زارییان بۆ مایه‌وه.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت خاوه‌نی به‌ڵێن و سوێندی خۆی بوو كه سوێندی خوارد و به‌ڵێنی دا، له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا بێت، به بێ جیاوازی ئاین و زمان و نه‌ته‌وه و شوێن.
بۆیه سه‌رۆكی حكوومه‌ت چونكه به‌دروستی په‌روه‌رده‌ی ڕێبازی بارزانییه، له هیچ كاتێكدا شتێك ناڵێت ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بێت لێی، كارێكیش كه پێی نه‌كرێت به ده‌نگێكی به‌رز و راشكاوانه ده‌ڵێ پێی ناكرێت، بۆیه گه‌لی كورد پێویستی به‌م جۆره كه‌سایه‌تی و سهرۆكانهیه، كه له هه‌موو حاڵه‌ت و رووداو و رۆژگارێكدا، خاوه‌نی كه‌سایه‌تیی خۆی بێت و به‌رپرسیار و خزمه‌تكار بێت.
حزب و لایه‌نه‌كانیش هێشتا له كه‌سایه‌تی و گه‌وره‌یی ئه‌م پیاوه 54 ساڵه تێناگه‌ن، بێگومان سه‌رۆكی حكوومه‌ت كاروانی حوكمڕانیی ڕاسته‌قینه و ده‌وڵه‌تداری له پێناو گه‌ل و میله‌ت، ده‌گه‌یه‌نێته دوا مه‌نزڵ و رێ نادات پیلانی نه‌یار و ناحه‌زان سه‌ربگرێت، بۆیه ئیتر رۆژگاری سته‌م و ناپاكی و گه‌نده‌ڵی نه‌ماوه و گه‌ل و مێژوو قبووڵی ناكات، سه‌رفراز ئه‌و كه‌سه‌یه كه له به‌ره‌ی گه‌ل و نیشتماندایه، هه‌موو خه‌مێكی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ خه‌ڵك و خاكه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانیان ده‌ژی و گوێیان لێ ڕاده‌گرێت، سه‌كۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كات بۆ قسه‌كردن و راگۆڕینه‌وه و گفتوگۆ، تا زیاتر لێیان نزیك ببێته‌وه و خزمه‌تیان بكات.