ئه‌گه‌رچی ده‌ستوور به دایكی یاساكان ناو ده‌برێت، هه‌بوونی وه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی ماف و ئازادییه‌كانی تاك و ده‌سه‌ڵات و پێوه‌ندیی نێوان هه‌رێمه‌كان دیاری ده‌كات، شرۆڤه‌ی یاسایی بۆ هه‌ر پرسێكی یاسایی و كارگێڕی تێدا ده‌خرێته ڕوو، گرنگه و پێویسته، به‌ڵام كه ده‌ستوور نه‌بوو، مانای وانییه ئیتر ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕیی وڵاتێك هیچ نرخ و به‌هایه‌كی سیاسی و دیپلۆماسی‌یان نییه.
به‌ریتانیا كه به دیموكراسیترین و ئازادترین وڵاتی دنیا داده‌نرێت، ده‌ستووری نییه. له عێراقدا ده‌ستوورێك هه‌یه، به‌ڵام تا چه‌ند جێبه‌جێ كراوه؟ چه‌ند مافه‌كانی ئێمه به ده‌ستوور ده‌درێن و پێشێل ناكرێن؟ بۆیه ئه‌وه گرنگ نییه ده‌ستوورت هه‌بێت، ئه‌وه گرنگه چه‌ند كاری پێ ده‌كرێت.
ده‌ستووری ڕۆژئاوای كوردستان كه له‌و ڕۆژانه‌ی ڕابردوودا له‌ناو میدیاكانی سێبه‌ر له سلێمانی و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بچووكترین خاڵ بقۆزنه‌وه بۆ لێدانی هه‌رێمی كوردستان، بووه مژارێكی گه‌رم و وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی سیاسیی گه‌وره وێنا كرا، بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه چۆن په‌یه‌ده بووه‌ته خاوه‌نی ده‌ستوور، كه‌چی ئێمه 32 ساڵه ده‌ستوورمان نییه، بێگومان ئه‌و ده‌ستووره‌ی په‌یه‌ده دایناوه هیچ به‌هایه‌كی نییه له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه:
یه‌كه‌م، تا ئێسته په‌یه‌ده تاكڕه‌وانه بڕیار ده‌دات و ڕێ به كاركردنی سیاسییانه‌ی ئازاد له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌جێندای سیاسیی خۆی نادات، بۆیه ده‌ستوورێك مافی هه‌مووانی تێدا مسۆگه‌ر نه‌كرابێت، ده‌ستوورێكی به‌تاڵه.
دووه‌م، كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا له ڕووی كارگێڕی و سیاسییه‌وه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، وه‌ك هه‌رێمی كوردستان، ددانپێدانراو نین و وه‌ك هاوپه‌یمانی په‌كه‌كه ده‌بینرێن، ئه‌گه‌رچی هاوپه‌یمانان هاوكاریی سه‌ربازیی هه‌سه‌ده باڵی سه‌ربازی په‌یه‌ده ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا له‌پێناو شه‌ڕكردنه دژی داعش و هه‌ر كاتێك داعش نه‌ما، گره‌نتی نییه ئه‌وانیش ئه‌و هاوكهرییه ڕانه‌گرن.
سێیه‌م، ڕۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وام به‌داخه‌وه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیادایه، له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، توركیا عه‌فرین و چه‌ندان شاری تری داگیر كرد، په‌یه‌ده نه‌یتوانی بیانپارێزێت، بۆیه دانانی ده‌ستوور له ده‌سه‌ڵاتێكی جیۆگرافی و كارگێڕیی له‌و شێوه‌یه‌دا كه گره‌نتی مانه‌وه‌ی نییه، بایه‌خێكی سیاسی و یاسایی ئه‌وتۆی نییه.
چواره‌م، ئێسته به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه، سووریا ناپه‌رژێته سه‌ر كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا، به‌ڵام هه‌ر كاتێك ده‌رفه‌تی له به‌رده‌مدا ڕه‌خسا، سڵ له ڕووخاندنی ناكاته‌وه، كه‌واته ئه‌و ده‌ستووره ناتوانێت تا سه‌ر به‌رده‌وام بێت.
پێنجه‌م، تا ئێسته په‌یه‌ده له ڕووی ئازادیی تاك و مافی مرۆڤ و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زیندانییه سیاسییه نه‌یاره‌كانی خۆیدا، گومانی له‌سه‌ره و ناوبانگی باش نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر 100 ده‌ستووریش دابنێت، له ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا هیچ بایه‌خێكی نییه.
شه‌شه‌م، په‌یه‌ده هاوپه‌یمانێكی ناڕاسته‌وخۆ و شاراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه، بگره له ژێر كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی سیاسه‌تی قه‌ندیلدایه، په‌كه‌كه‌یش له ئاستی دنیادا وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ناسراوه، بۆیه ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌نده‌ی تر له به‌های سیاسی ئه‌و ده‌ستووره كه‌م ده‌كاته‌وه.
دواجار ده‌ڵێین ده‌ستووری ڕۆژئاوا كه ڕاپرسیشی بۆ نه‌كراوه و ته‌نیا له ئایدۆلۆجیایه‌كی داخراوه‌وه نووسراوه‌ته‌وه و هه‌ر خۆیشیان په‌سندیان كردووه، له‌ناو هه‌زاران كێشه و گرفتی سیاسی و كارگێڕیی ناوخۆییدا و له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی داگیركاریی توركیا و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی سووریادا، جارێ هیچ به‌هایه‌كی نییه و ته‌نیا هه‌واڵێكه بۆ ڕاگه‌یاندن و بۆ چاوبه‌ستكردنی خه‌ڵك و ختووكه‌دانی ئه‌وانه‌یه كه سۆزگهرایانه بێ هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسی و یاسایی، ئه‌م ده‌ستووره به گرنگ ده‌زانن و له ژێر كاریگه‌ریی سیاسه‌تی په‌یه‌ده‌دان.