دوژمنانی كورد له هه‌ر شوێن و جێیه‌ك بن، ئامانجێك كۆیان ده‌كاته‌وه كه ئه‌ویش دژایه‌تی و له ناوبردنی كورده، ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێت، سێ و دووی لێ ناكه‌ن و چی له به‌یانی زووتر نییه، هه‌رێمی كوردستان له ناو ده‌به‌ن، بۆیه ئه‌مه شتێكی دیار و ئاسایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه و مایه‌ی گومان و پرسیاره ئه‌وه‌یه، كه‌سانێك له ژێر په‌رده‌ی به ناو چالاكی مه‌ده‌نی، چاو‌دێر، ڕۆژنامه‌نووس و سیاسه‌تمه‌دار، بۆ یه‌ك مووشه‌ك كه توركیا ئاراسته‌ی بنكه‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ی ده‌كات، بێنه سه‌ر شه‌قام و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، كه‌چی به ئاشكرا بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی له به‌رانبه‌ر ڕه‌فتاره دوژمنكارییه‌كانی ئێران هه‌ڵبژێرن.
ئه‌گه‌ر به‌راوردی هه‌ڵوێستی هه‌ردوو وڵات و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێم و سڤیل بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین ئێران سه‌تان جار له توركیا بێ مۆڕالتره و بگره له زۆربه‌ی كاتدا، توركیا هاووڵاتییانی سڤیل ناكاته ئامانجی هێرشه‌كانی ئه‌گه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه به هه‌ر هۆكارێكه‌وه بێت، بیانوویه‌كی نه‌ده‌نه ده‌ست. له ماوه‌ی ئه‌و 20 ساڵه‌ی ڕابردوودا، ده‌یان جار توركیا په‌كه‌كه‌ی بۆردمان كردووه، به‌ڵام هیچ كاتێك خه‌ڵكی سڤیلی له ناو شاره‌كاندا نه‌كردووه‌ته ئامانج، وه‌لێ ته‌نیا له‌م سێ ساڵه‌ی دواییدا، ئێران ده‌یان هاووڵاتی و منداڵی كوردی شه‌هید كردووه.
ئێران له‌م كردارانهید ڕه‌چاوی هیچ جۆره هه‌ڵوێستێكی مرۆیی، سیاسی و دراوسێی ناكات و بگره به‌لایه‌وه ئاساییه له ژێر ناوی دژایه‌تیی ئیسرائیل كه بووه‌ته مۆته‌كه‌ی عه‌مامه به‌سه‌ره‌كان، منداڵ و پیریش بكوژێت و ناوه‌ندی شاره‌كانیش بۆردمان بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌ندان جار له كۆیه و هه‌ولێر كردوویه‌تی.
ئێران به پاساوی هه‌بوونی مۆسادی ئیسرائیل كه پاساوێكی گاڵته‌جاڕی و كۆمیدییه، كاتێ منداڵێكی 11 مانگه شه‌هید ده‌كات، با پێمان بڵێت بۆچی جوامێری و شه‌هامه‌ت و پیاوه‌تی و ئازایه‌تی ئه‌وه‌ی نییه، بچێته غه‌زه و له‌وێوه شه‌ڕی ئیسرائیلییه‌كان بكات؟ كه نه بوێریی هه‌یه و نه ده‌شتوانێت، بۆچی ده‌یان وڵاتی عه‌ره‌بی، ئازه‌ربایحان وتوركمانستان و پاكستان و ئه‌رمینیا كه هه‌موویان دۆستی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسرائیلن و دراوسێی ئێرانن، بۆردمان ناكات، به‌ڵام دێت له ترسنۆكی په‌لاماری هه‌ولێر ده‌دات؟ ئێران ئه‌گه‌ر له خه‌می ئیسلام و غه‌زه و بزووتنه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی وه‌ك حه‌ماسدایه، كێ ڕێی لێ گرتووه، سوپا فشۆڵه‌كه‌ی خۆی بنێرێته غه‌زه بۆ جیهاد؟ بۆچی په‌لاماری ئیسرائیل نادات كه شوێن و پێگه و جیۆگرافیای دیاره، به‌ڵام ماڵێكی سڤیل له هه‌ولێر بۆردمان ده‌كات؟.
ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یكات، هیچ پاساوێكی سیاسی و ئاسایشی نییه و به‌داخه‌وه له په‌راوێزی ترس له دوژمنه ڕاسته‌قینه‌كانی خۆی، خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌كاته ئامانج. دۆخی سیاسی، ئابووری و ناوخۆیی ئێران، به هیچ شێوه‌یه‌ك له بار نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته، به‌و سیاسه‌ته چهوتهیهی ڕه‌فتار بكات. ئه‌گه‌ر ئێسته سوپا ئه‌و ڕژێمه ئاخوندهیهی ڕاگرتبێت، ئه‌وا زوو یا دره‌نگ ده‌كه‌وێت، چونكه هه‌ر شتێك له‌سه‌ر به‌تاڵ بنیات نرابێت، به‌تاڵه. ئه‌مه‌ی ئێران ده‌یكات یاریكردنه به ئاگر، زوو یا دره‌نگ باجه‌كه‌ی ده‌دات و ده‌یسووتێنێت. ئه‌م وڵاته به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێ په‌ند له ڕابردووی وڵاتان وه‌ربگرێت.
سه‌رده‌مانێك عێراق خاوه‌نی دوو ملیۆن سه‌رباز، هه‌زاران تانك و تۆپ و زریپۆش و فڕۆكه بوو، پێنجه‌م به‌هێزترین وڵات بوو له ڕووی سه‌ربازییه‌وه له‌سه‌ر ئاستی دنیا، زۆرجار سه‌دام به گاڵته‌پێكردنه‌وه شتێكی له شێوه‌ی چه‌رخێك به‌رز ده‌كرده‌وه و ده‌یگوت، ئیسرائیل به‌مه وێران ده‌كه‌ین، كه‌چی هاوپه‌یمانان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ڕژێمه‌كه‌یان ڕووخاند و خۆیشی وه‌ك سه‌گێك له كولانه‌كه‌ی هاته ده‌ره‌وه. ئه‌مه‌ریكا كه ڕاسته‌وخۆ ناچێته ناو جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌وا له ترسان نییه و له به‌هێزیی ئێرانیش نییه، به‌ڵكو ده‌رهاوێشته مرۆییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه له به‌رچاو ده‌گرێت. بۆیه به‌م سیاسه‌ته، ئێران ناتوانێت تا سه‌ر به‌رده‌وام بێت.
هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و ده‌ستووری و كارگێڕیی ددانپێدانراوه، هه‌وڵی داوه پێوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆ و دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاته دراوسێكان و ئێرانیش هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێ ئێران ئه‌و ڕاستییه بزانێت ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ئێمه پاروویه‌كی هێنده بچووكین، به ئاسانی قووتمان بدات، یان به هۆی دوو درۆن و مووشه‌كێكی، ده‌ستبه‌رداری پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌بین.
ئێران ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه بزانێت كه ئێمه هه‌رگیز ئه‌مه‌ریكا به ئێران ناده‌ین، ئه‌مه‌ریكا گره‌نتی ئاشته‌وایی جیهانییه و هاوكار و هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه و ده‌توانێت له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه پارێزگاریمان لێ بكات، به‌ڵام ئێران نا، ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كی بێ كوالێتی و ئاسایی ڕۆژانه نه‌بێت، پێویستییه‌كی ئه‌وتۆمان به ئێران نییه. من له ماڵه‌وه كه خوشكێكی كه‌ڕ و ڵاڵم هه‌یه، زۆرجار كه خۆراكێك ده‌كڕم، به ئاماژه پێم ده‌ڵێت ئه‌مه هی ئێرانه ناخورێت، بڕۆ هی توركیا بكڕه. ئێران ئه‌گه‌ر وابیر بكاته‌وه هه‌ر كاتێك په‌لاماری ئێمه‌ی دا، یان سنوور دابخات، ئێمه له ناو ده‌بات، ئه‌وا خه‌ونی حوشتر ده‌بینێت.
شای ئێران گه‌وره‌ترین ناپاكیی له ئێمه كرد، وایزانی شۆڕشی كورد بۆ تاهه‌تایه كۆتایی دێت، كه‌چی ساڵێكی نه‌برد پێشمه‌رگه گه‌ڕانه‌وه ئه‌و شاخانه. بۆیه باشتر وایه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، كه‌مێك مێژوو بخوێننه‌وه و تێبگه‌ن، له ڕابردوودا چه‌ند هه‌وڵی له ناوبردنی كوردیان داوه و نه‌یانتوانیوه له ناوی به‌رن، ئاخۆ ئێسته ئێمه كه نیمچه دهوڵهتێكین و قه‌واره و سه‌روه‌ری و داوده‌زگای فه‌رمی خۆمان هه‌یه، ئایا ده‌توانن؟.