كورد له باشوور و رۆژئاوای كوردستان له یه‌ك كاتدا، كه‌وتووه‌ته ژێر گوشارێكی قورسی وڵاتانی دراوسێیه‌وه. له رۆژئاوا تارمایی رێككه‌وتنی توركیا و سووریا به هاوكاری و پاڵپشتی رووسیا، خه‌وی له كورد زڕاندووه. ئه‌نكه‌ره و دیمه‌شق كار له‌سه‌ر سیناریۆ و شانۆنامه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كورد ناچار ببێت، یان مل بدات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای سووریا بۆ رۆژئاوا، یان ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی سوپای توركیا و چه‌ندان گرووپی تیرۆریستی بكات. له باشووریش هه‌مان سیناریۆ به به‌رگێكی تر و به ستاف و ده‌رهێنه‌رێكی تره‌وه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. ئێسته ئاستی گوشاره‌كانی وڵاتانی دراوسێ چووه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیداره‌وه، تا ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌گه‌ر به‌ناویش بێت، ده‌نگۆی جێگیركردنی سه‌رانسه‌ری پاسه‌وانی سنووری عێراق له سنووره‌كان و هه‌روه‌ها دوو و یان چه‌ند ئیداره‌یی ده‌كرێت.
چی رووی داوه كورد به‌م شێوه‌یه گوشاری راده‌به‌ده‌ری كه‌وتووه‌ته‌سه‌ر و به‌م جۆره له هاوكێشه‌ی هێز و سیاسه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پاشه‌كشێی پێ ده‌كه‌ن؟ له‌وانه‌یه له چه‌ند گۆشه‌نیگاوه بكرێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م وتاره كورته زیاتر له ڕوانگه‌ی پێوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هاوكێشه‌كه شه‌نوكه‌و ده‌كات و گرنگی به فاكته‌ره ده‌ره‌كییه‌كان ده‌دات.
تا ساڵی ٢٠١١ نه‌خشه‌ی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گوێره‌ی یاسا و رێسای باوی سیاسه‌ت و سیستمی نێوده‌ڵه‌تی كاری ده‌كرد. به‌پێی ئه‌م یاسا و رێسایه كه به چه‌ندان رێككه‌وتنی هه‌رێمی به‌هێزتریش كرابوو، ده‌رفه‌تی كایه‌ی سیاسیی ئه‌وتۆ به ئه‌كته‌ره ناده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌ده‌درا. بۆ نموونه زۆربه‌ی ناوچه‌كه و زلهێزه جیهانییه‌كانیش وه‌ك تابۆ سه‌یری پرسی كوردیان ده‌كرد و ته‌نانه‌ت به پارێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، له زۆر رووه‌وه گه‌مارۆی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر دانابوو و هه‌وڵیان ده‌دا له قاڵبی بده‌ن.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا چه‌ند بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك یه‌ك له دوای یه‌ك، له‌وانه به‌هاری عه‌ره‌بی و پاشان شه‌ڕ و ململانێی ناو سووریا و هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی داعش، ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ی گۆڕی. واته له یه‌ك كاتدا وڵاتانی دراوسێی كورد، مه‌ترسیی گه‌وره‌یان بۆ دروست بوو، له به‌رانبه‌ریشدا كورد هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵمژی و وه‌ك ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌تر ده‌ركه‌وت و خوێنرایه‌وه و له‌مه‌ش گرنگتر، ئه‌مه‌ریكا و دنیای رۆژئاوا ئاماده بوون هه‌رچه‌ند كاتی و ته‌كتیكیش بێت، پشت له چوارچێوه باوه‌كانی رابردوو بكه‌ن و كورد وه‌ك تابۆ نه‌خوێنه‌وه و تا ئاستێك هاوكاری فراوانتری بكه‌ن. ئه‌مه وایكرد كوردستان بچێته قۆناغێكی نوێوه و بۆ یه‌كه‌مجار پاش لۆزان، زلهێزێكی نێوده‌وڵه‌تی له دوو پارچه یارمه‌تی بدات.
زۆر كه‌س و لایه‌ن وایان لێكده‌دایه‌وه پێوه‌ندیی نێوان كورد و ئه‌مه‌ریكا ده‌چێته قۆناغێكه‌وه، ئه‌و وڵاته رێوشوێن و به‌ڵێنی روون و راشكاو بۆ پاراستنی كوردستانی رۆژئاوا و باشوور قبووڵ ده‌كات، واشنتن له‌م ڕێیه‌وه گه‌مارۆدراوی كورد له‌لایه‌ن وڵاتانی دژبه‌ری دراوسێیه‌وه، كاڵ ده‌كاته‌وه. به‌م شێوه‌یه له به‌رانبه‌ر دراوسێكانیدا، هاوسه‌نگییه‌كی زیاتر بۆ كورد دروست ده‌بێت.
ساڵ هات و چوو ده‌ركه‌وت كورد و به‌شێك له چاودێران، له‌مباره‌یه‌وه زۆر به گه‌شبینییه‌وه سه‌یری بابه‌ته‌كه‌یان كردووه. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی داعشدا یارمه‌تی كوردی دا، به‌ڵام ئه‌مه په‌لی نه‌هاویشت بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به رێوشوێنی ته‌ناهی و به‌رگری و پابه‌ندبوونی روونی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به كورد. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا خۆی له‌م بابه‌ته دزییه‌وه. ده‌كرێ بپرسین بۆ؟
یه‌كه‌م: ئه‌مه‌ریكییه‌كان چاك ده‌یانزانی هه‌ر جۆره نزیكبوونه‌وه‌ی له كورد له ئاستی ستراتیجیدا، هاوپه‌یمانه لۆكه‌ڵاییه‌كانی وه‌ك تاران و ئه‌نكه‌ره و بگره به‌غداش تووڕه ده‌كات. ئه‌وان به به‌رده‌وام گوشاریان له كۆشكی سپی ده‌كرد له نێوان ئه‌وان و كورددا ده‌بێت یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن. ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش ئاماده بوون له‌پێناو راگرتنی هاوسه‌نگی هێز و مانه‌وه‌ی سیستمی ئێسته‌ی ناوچه‌كه- كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان كارده‌كات- له زۆر بواردا پشت له كورد و روو له دژبه‌رانی بكه‌ن.
دووه‌م: له‌لایه‌كی تریشه‌وه كۆشكی سپی له دوای ساڵی ٢٠١٢ زۆر به پارێزه‌ره‌وه ده‌ست بۆ بودجه‌كه‌ی ده‌بات و خۆی له به‌ڵێنی ناپێویست ده‌دزێته‌وه. به‌پێی به‌راوردی ئه‌وان كورد له ژینگه‌یه‌كه‌دا كه ده‌وره دراوه به دوژمن و نه‌یار، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌سه‌ر قاچه‌كانی بوه‌ستێت، پێویستی به بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح و یارمه‌تییه‌كی گه‌وره هه‌یه. ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌پێی لۆجیكی تێچوو و سوود، له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر كورد سوود و قازانجێكی ئه‌وتۆیان بۆ ناگه‌ڕێنێته‌وه و زۆربه‌ی ناوچه‌كه‌ش ده‌كات به دوژمنی ئه‌مه‌ریكا.
سێیه‌م: ئه‌م دوو ته‌وه‌ره له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوكێشه‌یه‌كی تری نێوده‌وڵه‌تی، له‌وانه ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، ئه‌مه‌ریكای گه‌یانده ئه‌و قه‌ناعه‌ته زیاتر وه‌ك چاو‌دێر له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كار بكات و نه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێ ئۆردێری ناوچه‌كه له به‌رژوه‌ندیی كورددا بگۆڕێت.
ئه‌م تێڕوانینه وایكرد ئه‌مه‌ریكا رۆژ له دوای رۆژ له كوردستان و بگره رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پاشه‌كشێ بكات، بۆ نموونه له كاتی به‌ریه‌ككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا و دراوسێكانی یان ئه‌زموونی رۆژئاوا و توركیا و سووریا، هه‌وڵ بدات به ئارامی و بێ كێشه خۆی بدزێته‌وه و به ناڕاسته‌وخۆ لایه‌نی به‌رانبه‌ری كورد هه‌ڵبژێرێت.
ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌ر به دیوێكی تردا وه‌ریبگێڕێنه‌وه، ده‌بێت به‌مه: له‌به‌ر پاشه‌كشێی ئه‌مه‌ریكا و نه‌چوونه‌ژێر باری هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ كورد، وڵاتانی ناوچه‌كه دۆخه‌كه له‌بار ده‌بینن بۆ ئه‌وه‌ی گوشاری زیاتر له كورد بكه‌ن و دۆخی گه‌مارۆدراوی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. ئه‌مه له دوای خیانه‌تی ١٦ ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ هه‌ستی پێ ده‌كرێت، به‌ڵام به‌تایبه‌ت له دوای هاتنه‌سه‌ر كاری جۆ بایدن چووه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیدارتره‌وه. وڵاتانی ناوچه‌كه له یه‌ك كاتدا دوو كۆدیان خوێندووه‌ته‌وه. یه‌كه‌م: ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی دۆسیه‌ی گرنگتره له ئاستی جیهانیدا و جارێ باری سه‌رنجی له‌سه‌ر ئۆكرینا و چینه. دووه‌م: له ناوچه‌كه‌شدا ئه‌مه‌ریكا تا ئاستێكی سنووردا یارمه‌تی كورد ده‌دا. ئاستێك كه نابێ به رێوشوێن و پابه‌ندبوونی ته‌ناهی به‌جۆرێك كوردستان له دراوسێكانی بپارێزێت.
وڵاتانی ناوچه‌كه ئه‌مه به هه‌لێكی زۆر گه‌وره ده‌بینن بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌و پاشه‌كشێیه بكه‌ن له دوای ساڵی ٢٠١١ تووشی بوونه. ئه‌وه‌یه له یه‌ك كاتدا له چه‌ند به‌ره‌یه‌كه‌وه گوشاره‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه و له نێوان بژارده‌ی خراپ و خراپتردا كوردیان قه‌تیس كردووه.
ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن هه‌رچی ئه‌مه‌ریكا زیاتر له ناوچه‌كه دوور بكه‌وێته‌وه و وه‌به‌رهێنانی له‌سه‌ر كورد كه‌م بكاته‌وه، وڵاتانی دراوسێی باشوور و رۆژئاوا كه به‌شێكی گرنگی سیستمی هه‌رێمی پێكده‌هێنن، زیاتر گه‌مارۆی كورد ده‌ده‌ن. ئه‌م دۆخه كاتێك مه‌ترسیدارتر ده‌بێت كه چوار دراوسێكه، كێشه‌كانی نێوانیان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی وه‌لاوه بنێن و له‌پێناو ئیداره‌دانی كورد، به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن. ئه‌مه رێك ئه‌و كاته‌یه كورد ده‌بێ لێی بترسێت و پێشوه‌خته ئاماده‌كاری بۆ بكات، ئه‌گه‌رنا لێره به‌دواوه ناچار ده‌بێت، یان ناچار ده‌كرێت ته‌نیا له نێوان بژارده‌ی خراپ و خراپتردا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.