ماوه‌یه‌كه له هه‌ندێ ناوه‌ند و شوێن باس له‌وه ده‌كرێت، گوایه ئه‌مه‌ریكا پشت له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، وه‌ك جاران نایپارێزیت و یارمه‌تی پێشكه‌ش ناكات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش زۆره له به‌رانبه‌ر دوژمنانی‌دا بێده‌نگ بێت. ئه‌مانه‌ی ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، له كۆتاییدا و له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م خاڵانه به كه‌یفی خۆیان ئه‌م ئه‌نجامه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو: هه‌رێمی كوردستان له سه‌روبه‌ندی كه‌وتندایه و زۆری به به‌ره‌وه نه‌ماوه.
ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م بۆچوون و تێڕوانینه كه زیاتر له هه‌واڵی زه‌رد و بێ به‌ڵگه و فاكت (Fact) ده‌چن، چه‌ند پرس و ره‌هه‌ند و دیویتری ئه‌م هاوكێشه‌یه یان نابینن، یان به ئه‌نقه‌ست پشتگوێی ده‌خه‌ن و په‌رده‌پۆشی ده‌كه‌ن. زیاتر باری سه‌رنجیان ده‌خه‌نه سه‌ر شتێكی كه‌مبایه‌خ، زۆر له‌سه‌ری ده‌چن و شتی له‌سه‌ر ده‌نووسن، بوو به باس و خواست، ئه‌وكات ئه‌و ئه‌نجامه ده‌خه‌نه‌ڕوو خۆیان به دڵیانه و حه‌زی لێ ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی له‌وه بكۆڵنه‌وه ئاخۆ ئه‌م پڕوپاگه‌نده و ئه‌نجامه له‌گه‌ڵ راستیدا دێته‌وه، یان ته‌نیا ده‌چێته خانه‌ی شه‌ڕێكی ده‌روونی یان شه‌ڕی راگه‌یاندنه‌وه.
له‌م یاداشته كورته‌دا ئاماژه به‌و دیوه نێوده‌وڵه‌تییانه ده‌كرێ ئه‌م بانگه‌شه‌یه له بیری كردوون. پێده‌چێت گه‌نگه‌شه‌كردنی ئه‌م خاڵانه هه‌ندێ له ناڕوونی بابه‌ته‌كه بگرن و به روونتر پێشانمان بدات ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، له چ دۆخێكدایه و هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان ئێسته كه‌وتووه‌ته كوێی هاوكێشه‌كان و نرخ و بایه‌خی چه‌نده.
یه‌كه‌م: ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجامی گۆڕانكاری له چۆنیه‌تیی دابه‌شبوونی هێز له ئاستی جیهانیدا و هه‌روه‌ها پاشه‌كشێ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ماوه‌ی ساڵانی ٢٠١١ تا ٢٠٢١، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا له ده‌ست داوه. له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا چین به‌هێزتر بووه و ئه‌مه‌ریكا به‌لایه‌وه گرنگتر بووه په‌كین رابگرێت، ئه‌وه‌بوو زۆرتر خه‌یاڵی بۆ لای خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌چوو و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی له بیر كرد. به‌كرده‌وه ده‌ركه‌وت ئه‌مه‌ریكا ئه‌م ناوچه‌یه‌ی به‌لاوه گرنگ نییه و دۆسته‌كانی واشنتنیش لێیان روون بووه‌وه له كاتی ته‌نگانه‌دا هیچیان بۆ ناكات و ده‌ستوه‌ستان لێی داده‌نیشێت.
له ئه‌نجامی ئه‌م راستییه‌دا زۆربه‌ی دۆستانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت پارێزراو بن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌دی بێنن، ده‌بێت به شوێنی هاوپه‌یمان و دۆستی تریشدا بن.
ئه‌م راستییه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش به ده‌ستپێشخه‌ری چین له نێوان سعوودیه و ئێران‌دا واژوو كرا. پێشانی دا ئیتر ئه‌مه‌ریكا له‌م ناوچه‌یه بكوژ و ببڕی جاران نییه و دۆسته‌كانی متمانه‌ی پێ ناكه‌ن. سعوودیه و زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه جاران له بازنه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكادا ده‌سووڕانه‌وه، ئێسته ئاماده نین هه‌موو هێلكه‌كان بخه‌نه سه‌به‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكاوه. به‌پێچه‌وانه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ هاوسه‌نگكردن هاوپه‌یمانه‌كانیان. ئه‌مه به جۆرێكی تر له‌باره‌ی توركیا و ئێران و بگره میسریشه‌وه راسته. وای لێ هاتووه ئێسته ئیسرائیلیش له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا رازی نییه. ژینگه‌یه‌ك دروست بووه ئه‌مه‌ریكا دۆسته‌كانی رۆژ له دوای رۆژ له كه‌می ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش هیچ ناگه‌یه‌نێت جگه له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رووی له لاوازی كردووه.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌م راستییه به دیوێكی تردا وه‌ربگێڕینه‌وه ده‌بێت به چی؟ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی ئه‌م ماوه‌یه به‌شێنه‌یی بڵاو ده‌بێته‌وه، ئێسته هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت كورد به گشتی به‌ربژێره بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌م كه‌مدۆستییه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا پڕ بكاته‌وه. هیچ عه‌قڵانییه‌تێكی تێدا نییه ئه‌و دۆسته كه‌مانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا بۆی ماونه‌ته‌وه، به‌ده‌ستی خۆی له ده‌ستیان بدات. ئه‌گه‌ر وا بكات ئاڵنگارییه‌كانی خۆی زیاتر ده‌كات و زۆرتریش ته‌نگاو ده‌بێت.
له بیرمه له سه‌روبه‌ندی كه‌وتنی كه‌ركووك له ئۆكتۆبه‌ری ره‌شدا، سیناتۆر "جۆن مه‌كین" وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رای گه‌یاند: "تاقه دۆستی راسته‌قینه‌ی ئێمه له ناوچه‌كه‌دا گه‌لی كورده، به‌ڵام به‌داخه‌وه پشتمان تێكردن و خیانه‌تمان لێ‌كردن".
پێده‌چێت ئێسته ئه‌مه‌ریكا زیاتر له‌م بۆچوونه تێگه‌یشتبێت. ئه‌گه‌ر كوردیش له ده‌ست بدات، ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا ده‌كه‌وێته‌به‌ر ته‌وژمێكی وێرانكه‌ری ركابه‌ر و دوژمنه‌كانیه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی وا وێنای ده‌كه‌ن سه‌رده‌می پێوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر چووه، ئه‌گه‌ر كورد خۆی توزێك به وریاییه‌وه بجووڵێته‌وه و ده‌ستپێشخه‌ر بێت و بكه‌وێته داڕشتنی پلان و سیاسه‌تێكی گه‌وره، ده‌توانێ ئه‌م قۆناغه بكاته به وه‌رچه‌رخان له پێوه‌ندییه‌كانی خۆی و ئه‌مه‌ریكادا و ئه‌م راستییه له‌م بنه‌ما بنچینه‌ییه‌دا كۆ بكاته‌وه: "هه‌رێمی كوردستان دوا قه‌ڵای راسته‌قینه‌ی بوونی ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌كه‌دا و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش له‌ده‌ست بده‌ن، شوێنتان به یه‌كجاره‌كی پێ لێژ ده‌كه‌ن".
سێیه‌م: له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ دا، ناكرێ زۆر پشت به‌م هه‌واڵه زه‌ردانه ببه‌سترێت. له‌به‌رچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌واڵ و پڕوپاگه‌ندانه زیاتر ئاستی شیكردنه‌وه‌ی ورد یان مایكرۆیان (micro) هه‌یه و تابلۆكه به گه‌وره‌یی و فره ره‌هه‌ندییه‌وه نابینن؛ سووچێكی ده‌گرن و زۆرجاریش به پێچاوپێچ لێی تێده‌گه‌ن و خاڵ و ره‌هه‌نده‌كانی تری ناخوێننه‌وه و هه‌ر به‌لایانه‌وه گرنگ نییه.
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی ئێسته به‌لای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپا زۆر جێی بایه‌خه، دابینكردنی وزه‌ی جێگره‌وه‌یه. ئه‌وروپا پێویستی به وزه‌یه‌كی زۆر هه‌یه. گازی رووسیا به ئه‌سته‌م ده‌گاته ئه‌وروپا و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م كورتهێنانه پێویستی به سه‌رچاوه‌ی تازه هه‌یه. رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن لێره‌دا رۆڵ ببینن.
سه‌ردانه‌كانی ئه‌مدواییانه‌ی به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌شێكی زۆری بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه. راسته چۆنیه‌تی وه‌به‌رهێنان و چۆنیه‌تیی گواستنه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م دۆسیه‌یه هێشتا مشتومڕی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مشت‌ومڕ هه‌ڵناگرێت: گرنگی كوردستانه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه و پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی ئه‌وروپا. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی ئه‌نجامێكی ره‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو، ئێره ئه‌و وێستگه و شوێنه‌یه واده‌كات بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی هاوچه‌رخدا، ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به رژدی پێویستیان به كوردستان هه‌بێت و چاویان له‌سه‌ر بێت.
هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تێكی زێڕینی له پێشدایه و ته‌نانه‌ت ده‌توانێ ئه‌م ده‌رفه‌ته بكات به سه‌كۆیه‌ك بۆ زیاتر پێشخستنی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا. بۆ نموونه له 30 ساڵی رابردوودا ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی بۆ دابینكردنی ئاسایش و به‌رگریكردن له كوردستان، ئاستێكی كه‌می یارمه‌تییان پێشكه‌ش كردووه. ئێسته ئه‌و كاته‌یه له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م خاڵانه نه‌ك كورد هه‌ست به پاشه‌كشێ نه‌كات، به‌پێچه‌وانه داوای گره‌نتییه‌كی رۆژئاوایی بۆ مسۆگه‌ركردنی پاراستن و به‌رگریكردن له خۆی بكات.