دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت له بواره‌كانى یاسایى و سیاسى، ئه‌وكاته تۆكمه ده‌بێت كه هه‌رسێ توخمى (گه‌ل و خاك و سه‌روه‌رى) ئاوێته‌ى یه‌كتر ده‌بن، كاتێك ئه‌م سێ توخمه‌یش فه‌راهه‌م بوو، له‌سه‌ر ئاستى نیشتمانى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌وێته وارى كردار و سه‌رجه‌م كاروباره‌كانى ناوخۆى سیفه‌تێكى شه‌رعى ره‌وا وه‌رده‌گرێت. به‌ڵام هه‌بوونى ئه‌و توخمانه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌س نین، به‌ڵكو ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دان به‌و ده‌وڵه‌ته‌دا بنێن تا ببێته خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندى یاسایى، بۆیه ده‌بێت وڵاتان رێوشوێنى یاسایى پێویست بگرنه به‌ر تا دانپیانانى یاسایى به ده‌وڵه‌ته‌كه جێگیر بێت.
له رۆژگارى ئه‌مڕۆماندا دانپێدانان گرنگییه‌كى زۆرى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م گرنگییه له سه‌ده‌ى رابردوو زیاتر بوو، چونكه ئه‌مه كارێكى یاسایییه و به واتاى قبووڵكردنى دۆخێكى دیاریكراو دێت، ئه‌م كاره شوێنه‌واری یاسایى دیاریكراوى هه‌یه له‌باره‌ی لایه‌نى دانپێدانه‌ر و لایه‌نى دانپێدانراو به‌پێى سروشتى دانپێدانانه‌كه و جۆرى بابه‌ته‌كه. دانپێدانانیش به‌گوێره‌ى لایه‌نى دانپیانراو جیاوازى خۆى هه‌یه، هه‌رێمى كوردستان كۆى بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى ده‌وڵه‌تبوونى تێدایه و له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆییش ده‌سه‌ڵاتێكى تۆكمه و دانپێنراوى هه‌یه، واته ئێسته كوردستان پێویسته رێكاره‌كانى دانپێدانان بگرێته به‌ر و ئه‌و رێگایانه‌ى له یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی باس كراون، به‌تایبه‌ت ئه‌و بنه‌مایانه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسیان لێ كردووه هه‌م بۆ دروستكردنى ده‌وڵه‌ت و هه‌میش بۆ دانپێدانانى نێوده‌وڵه‌تى.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ئاشكرا باسى مافى چاره‌ى خۆنووسینى گه‌لانیان كردووه له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه‌یش دانپێدانانى نێوده‌وڵه‌تى دێته كایه‌وه، له پره‌نسیپه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له ماده‌كانى یه‌ك و پێنج‌دا هاتووه كه هه‌موو گه‌لێك مافى دیاریكردنى چاره‌نووسى خۆى هه‌یه و ده‌توانێت هه‌موو مافه‌كانى خۆى دیارى بكات. ریفراندۆم باشترین ئامرازه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لان به‌مافه‌كانیان بگه‌ن. ئێسته كوردستان ههلومهرجهكهى له‌باره بۆ ئه‌وه‌ى ریفراندۆم ئه‌نجام بدات بۆ دیاریكردنى چاره‌نووسى خۆى له رێى گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌نگى گه‌ل.
ریفراندۆم بۆ مه‌به‌ستێك ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌یه‌وێت گۆڕانكارییه‌ك روو بدات، ئێسته له هه‌رێمى كوردستان ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ دروستكردن و بنیاتنانى ده‌وڵه‌تى كوردستانه، به‌ڵام جێى تێڕامانه هه‌ندێك به‌ناو سیاسی و توێژه‌رى سیاسى زۆر كاڵفامانه قسه له‌سه‌ر بابه‌تێكى وا گرنگ و چاره‌نووسساز ده‌كه‌ن و گرێدانێك له نێوان كێشه حزبییه‌كانیان و ریفراندۆم به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه به‌ر له هه‌موو شتێك تاوانێكه له‌گه‌ڵ ویژدانیان ده‌یكه‌ن و خۆیشیان ئه‌وه ده‌زانن كه ریفراندۆم و كێشه ناوخۆیییه‌كان دوو بابه‌تى جیاوازى یه‌كترن.
ساوێلكهیى ئه‌وان له‌وه‌دا به‌دى ده‌كرێت بیانوویان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ریفراندۆم ئامانجى روون بێت و له هه‌مان رۆژ ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نن و دروستى بكه‌ن. ئه‌وه‌ى ئه‌وان باسى ده‌كه‌ن نوكته‌یه‌كى سیاسییه، له كوێى دنیا بووه له هه‌مان رۆژ ده‌وڵه‌ت راگه‌یه‌نرابێت و كام وڵات به‌م شێوازه ریفراندۆمى كردووه؟ له كاتێكدا ئامانجى ریفراندۆمی كوردستان روون و ئاشكرایه، سه‌رۆكى هه‌رێم ئه‌وه‌ى یه‌كلا كردووه‌ته‌وه كه كورد له ڕٍێى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ بڕیاری گه‌ل سه‌ربه‌خۆیى خۆى راده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ش مافێكى یاسایییه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى هه‌ڵگرى ئه‌م جۆره وتاره ناشازهن، ئامانج و دیدیان روونه و بیانووه‌كانیشیان له‌ڕووى یاسایى و سیاسییه‌وه زۆر لاوازه، ئه‌گه‌ر نا كێشه‌كه كات و رێكه‌وتى راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌ت نییه، ئه‌وان له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرۆسه‌یه نین و ده‌یانه‌وێت وه‌ك به‌ربه‌ستێكى ناوخۆیى و بۆ خزمه‌تى ئه‌جێنداى ده‌ره‌كى شكست به پرۆسه‌كه بێنن، یان به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه كێشه‌ى بۆ دروست ساز بكه‌ن. كاتێك سلۆڤینیا ریفراندۆمى بۆ سه‌ربه‌خۆیى ئه‌نجام دا، دواى شه‌ش مانگ ده‌وڵه‌تى راگه‌یاند، هه‌روه‌ها ئیستۆنیا دواى زیاتر له حه‌وت مانگ ده‌وڵه‌تى راگه‌یاند و كرواتیا دواى چوار مانگ و باشوورى سوودان دواى شه‌ش مانگ له ئه‌نجامدانى ریفراندۆم ده‌وڵه‌تى راگه‌یاند.
واته ئه‌م په‌له‌كردنى به‌ناو سیاسییانه ته‌نیا مه‌به‌ستیان به‌ربه‌ستێكه بۆ به‌رده‌م مافى گه‌ل و ده‌یانه‌وێت خه‌ونى له مێژینه‌ى گه‌لێك بوه‌ستێنن، ئه‌وه‌ش ئه‌سته‌مه. باسكردنى عێراقى یه‌كپارچه له زمانى سیاسییه كورده‌كان شه‌رمه‌زارییه، ئه‌و عێراقه‌ى به‌درێژایى سه‌ده‌یه‌ك گه‌لى كوردى له هه‌موو مافێك بێبه‌ش كرد و ته‌نانه‌ت به كوشتن و كاولكردنى نه‌ده‌وه‌ستا، هه‌وڵى ره‌شكردنه‌وه‌ى گه‌لێكى دا له رێى جینۆساید، كه‌چى ئێسته كورد ده‌رفه‌تێكى زێڕین و چاره‌نووسسازى هاتووه‌ته پێش بۆ ئه‌وه‌ى له ڕێى راپرسییه‌وه بڕیار له چاره‌نووسى خۆى بدات و له عێراقى بهزۆرلكێنراو، جیا ببێته‌وه.
رێژیار ساڵح