رۆڵ و كاریگه‌ریی سیاسی و بیر و خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی مسته‌فا بازانی له كوردستان و له ناو هاوكێشه و له‌سه‌ر شانۆی سیاسیی ناوچه‌كه و دنیا، هێزێكی كاریگه‌ر بوو، چۆن هه‌وڵی ناساندن و پاراستنی دۆز و مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ی داوه، به‌ره‌نگاری هه‌موو فشار و په‌لامار و ململانێیه‌كانی زلهێزان و وڵاتانی دژ به كورد و پیلانگێڕ، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه تهماحكارییهكانیانی كردووه، ئه‌م واقیعه له سه‌ده‌ی رابردوودا هه‌رچه‌نده كاریگه‌ریی خراپ و رێگریی زۆری له به‌رده‌م پێشكه‌وتنی دۆزی كورددا هه‌بووبێ، به‌ڵام هاوكات به دانایی و تێكۆشان و خه‌باتی بێ وچان و به‌هێزیی بارزانیی نه‌مر، ڕێی نه‌داوه دوژمن و نه‌یاران به گشت پیلان و مه‌رامه ناڕه‌واكانیان له‌سه‌ر حیسابی كورد و دۆزه‌كه‌ی بگه‌ن، هه‌ر ئه‌م تێكۆشان و خۆڕاگری و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ی ئه‌م رابه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لومه‌رجه به‌رده‌وامه‌دا له سه‌ده‌ی بیسته‌م، وایكرد ئه‌م گه‌له ده‌یان هه‌وراز و نشێو ببڕێ و كۆڵنه‌ده‌رانه به خه‌بات و قوربانیدانی خۆی، بگاته راپه‌ڕین و ده‌سكه‌وته‌كانی ناو قه‌واره‌ی ئه‌مڕۆی كه له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رقه‌راره.
بارزانی له مێژووی كورد و شۆڕشنامهكانی كوردستاندا نه‌ك هه‌ر پاڵه‌وانێكه، به‌ڵكو هێمای كوردایه‌تی و فێرگه‌ی ره‌وشت و شۆڕشگێڕییه. خه‌بات و تێكۆشانی پڕ به‌رهه‌می بارزانی باوكی ڕۆحیی نه‌ته‌وه‌ی كورد، مێژوویه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن تێكۆشان و خه‌باتگێڕی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی كاریگه‌ر و زیندووه، گرنگی شێواز و ره‌وتی تێكۆشان و گه‌وره‌یی مسته‌فا بارزانی، وه‌ك رابه‌رێكی مێَژوویی و كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن زهنی نموونه‌یی له بیركردنه‌وه و توانای فیكری و جیهانبینیی فراوان ده‌گه‌یه‌نێ. ناوی دره‌وشاوه‌ی جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی، پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له مێژووی دوور و درێژ و ده‌وڵه‌مه‌ندی كوردیدا، له ژیانه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیمان و گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ یه‌ك ره‌گ و ریشاڵ له ماوه‌ی نیو سه‌ده‌ی رابردوودا هه‌یه، ژیان و خه‌باتی قاره‌مانانه‌ی مسته‌فا بارزانی، بووه‌ته مێژووی رووداوه‌كانی كوردستان به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م.
بارزانی 76 ساڵ ژیاوه، ساڵانێكی زۆر له ناو شه‌ڕه‌كاندا نه‌ك وه‌ك سه‌ركرده، به‌ڵكو وه‌ك به‌شداربووی راسته‌قینه، ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی كوردی راسته‌قینه و بوێر و راستگۆ له به‌ڵێنه‌كانی و دڵسۆز له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانی بوو. بارزانی یه‌كێك بوو له یه‌كه‌مه‌كان كه داوای له هه‌موو كورده‌كان كرد تا یه‌كبگرن، به‌بێ گوێدان به شوێنی نیشته‌جێبوونیان، بیروباوه‌ڕه عه‌شیره‌تی و ئاینییه‌كانیان. له دڵه‌وه هه‌موو تواناكانی خستبووه ژێر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌وه.
بارزانی ئه‌و رابه‌ره مێژووییه‌یه ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌یه نه‌ك ته‌نیا شه‌ڕ بكات، به‌ڵكو گه‌لی خۆی به‌ره‌و ژیانێكی ئاسووده ببات. هه‌روه‌ها ئه‌و نموونه‌یه‌كی باشی میانڕۆییه و ئه‌وه‌شی به ئه‌ركی خۆی زانیوه كه بارودۆخێكی ئاسایی ژیان بڕه‌خسێنێت بۆ هاووڵاتییانی خۆی بۆ كاركردن، خوێندن، په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان. له سایه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی نه‌ته‌وایه‌تیی كوردیدا، زانكۆ و ئه‌كادیمی زانسته‌كان دامه‌زرێنران، سه‌ركرده‌ی سیاسیی نوێ به دیاركه‌وتن، مێژوو، ره‌وشت و رێچكه‌ی پێشینانمان و زمانی دایك پارێزران و رێزیان لێ گیرا.
رۆشنبیری و توانای فیكری و جیهانبینییه‌كی قووڵ، لایه‌نێك له خه‌سڵه‌ته پێویستییه‌كانی به‌تایبه‌تی سه‌ركرده‌ی خه‌باتگێڕ و رابه‌ری كاریزماییه، گه‌لی كورد ئه‌م سیفه‌تانه‌ی له بارزانیدا به‌دی كردووه. بارزانی شێوه‌یه‌ك بیركردنه‌وه‌ی هه‌بوو كه به قووڵی كاری ده‌كرد و به‌شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا توانایه‌كی خێرایی بۆ زوو فێربوون و شاره‌زابوون له بواره‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌بوو. مسته‌فا بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كی رۆشنبیری گه‌وره بوو، ئاشنابوون به بنه‌ماكانی بیركردنه‌وه‌ی و ده‌ربڕین و وتار و ئاخاوتنه‌كانی، ئه‌م لایه‌نه گهشاوهیهش له هه‌ڕه‌می كه‌سایه‌تیی كارێزمایی بارزانیدا به روونی هه‌ست پێ ده‌كه‌ین.
بارزانی هه‌موو ژیانی ئیلهامێك بوو بۆ دواڕۆژێكی خۆش، بیروباوه‌ڕێكی دانهمركاو به ئاینده‌یه‌كی شایسته به نه‌ته‌وه‌ی كورد. بارزانی تا دوا ساته‌كانی ژیانی سه‌ركردایه‌تیی نه‌ته‌وه‌ی خۆی كردووه له قۆناغێكی پڕ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی مێژوودا و گه‌له‌كه‌ی له پشتی راوه‌ستان. هه‌میشه وه‌ك نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی كورد ده‌مێنێته‌وه، تا ئێسته سیمبولی ته‌بایی و خه‌بات، بیروباوه‌ڕ به ئایندهی شایسته، یه‌كێتیی ماف و ئازادییه‌كان، سه‌ربه‌رزیی نه‌ته‌وایه‌تی و فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی ئاسووده و پڕ شكۆیه بۆ نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌ی.
له فیكر و خه‌بات و ئامانجه‌كانی رابه‌ری مێژووییمان بارزانی، ئه‌و هه‌ست و بیر و ستراتیجه باڵا نه‌ته‌وه‌ییه‌ی ده‌توانین بڵێین چه‌قی بیركردنه‌وه و هێڵ و ئاراسته‌كانی خه‌باتی بووه، به شاره‌زابوون له مێژووی ئه‌م رابه‌ره، تێده‌گه‌ین كه هه‌موو بیركردنه‌وه و تێكۆشان و ویسته ستراتیجییه‌كانی له چوارچێوه‌ی بیرێكی رۆشنفكرانهی ده‌وڵه‌مه‌ند و دیموكراتییانه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا سه‌رچاوه‌ی گرتووه، له پره‌نسیپی ئه‌م رابه‌ره مه‌زنه‌دا، كورد یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه و یه‌ك كوردستانیش هه‌یه و سنووره ده‌ستكرده‌كان له به‌رده‌م ئیراده‌ی له بن نه‌هاتووی ئه‌م رابهرهدا، ئه‌وپه‌ڕی بێ مانا و بێ بایه‌خ بوونه، ئه‌و نه‌خشه جیۆگرافی و دابه‌شكردن و پهرتهوازهكردنهی خاك و خه‌ڵكی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه كه داگیركه‌ران و دوژمنان دروستیان كردووه، لای بارزانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه بووه كه لابردن و سڕینه‌وه‌ی ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی ئه‌و و گه‌له‌كه‌ی بوو.
بارزانی به رابه‌رێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو كورد و كوردستان له مێژوودا، به فیكر و جه‌سته تێكه‌ڵاو و ئاشنای ناخی ته‌واوی گه‌له‌كه‌ی بوو، ئه‌گه‌ر به جه‌سته و رووخساریش نه‌لوابێ، ئه‌وا به فیكر و به په‌یامی نه‌ته‌وه‌یی و كوردایه‌تییه‌كه‌ی و به‌ده‌نگ و سه‌دای شۆڕش و خه‌باته‌كه‌ی، له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و له هه‌ر شوێنێك كه كوردی لێیه، له هه‌ر ده‌ڤه‌ر و پارچه‌یه‌كی كوردستان به‌رخودان و شۆڕش ههڵگیرسابێ، یان رۆڵی ئه‌م رابه‌ره‌ی تێدا بووه، یان هاوكاری و پشتگیریی ته‌واوی كردووه.
لایه‌نێك له ره‌نگدانه‌وه‌كانی ئه‌م خه‌سڵه‌ته باڵایه‌ی فیكر و هه‌ڵوێست و خه‌باتی ئه‌م رابه‌ره، ئه‌و پێوه‌ندی و ئاشنایه‌تییه به‌رفراوانه‌یه كه له‌سه‌ر ئاستی گشتیی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ته‌واوی كوردستان، راسته‌وخۆ له نێوان بارزانی و تاكه‌كانی ئه‌م گه‌له‌دا به‌رجه‌سته بووه، به‌تایبه‌تیش كه‌سانی رۆشنبیر و ئه‌كادیمی و تێكۆشه‌ر و كه‌سایه‌تیی دیار و خاوه‌ن هه‌ڵوێست، ئه‌وه‌تا ده‌بینن زه‌مه‌ن چه‌ند به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات، بیره‌وه‌ری و یاداشت و پێوه‌ندیی راسته‌وخۆی رۆڵ و كه‌سایه‌تییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ مسته‌فا بارزانیدا، به‌كۆتا نایه‌ن و تۆماره‌كانی گه‌وره‌یی ئه‌م رابه‌ره رۆحییه و لاپه‌ڕه‌كانی مێژوومان، زیاتر و زۆرتر ده‌كات. ڕێبازی بارزانی قوتابخانه‌یه‌ك بوو بۆ فێركردن، مامۆستایه‌ك بوو بۆ پێگه‌یاندنی گه‌له‌كه‌ی و له دوای خۆیشی، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی درێژه‌پێده‌ری رێبازی بارزانی نه‌مر بووه، بۆ گه‌یشتنی كاروانی گه‌له‌كه‌ی به كه‌ناری ئارامیی ئه‌و كاروانه‌ی گه‌لی كورد قوربانی بۆ داوه كه ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه.