دوای نیو سه‌ده له مه‌رگی حه‌سه‌ن زیره‌ك (1921-1972)، ڕه‌نگه هه‌ر ساڵه و ئێمه زیاتر قووڵایی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده مه‌زن و بێوێنه و ئه‌فسوونكاره‌مان بۆ ده‌ربكه‌وێت. حه‌سه‌ن زیره‌ك ته‌نیا كه‌سێكی ده‌نگخۆش نه‌بوو كه كۆمه‌ڵێك گۆرانیی تۆمار كردبێت و جێی خۆی له زه‌ینی خه‌ڵكدا كردبێته‌وه،به‌ڵكو هه‌ڵقوڵاوی كو‌لتوور و یاده‌وه‌ری و هه‌ست و نه‌ستی دیرۆكیی نه‌ته‌وه‌یه‌كه و‌شه‌پۆلی گه‌وره‌ی وشیاری و سۆزداری و جوانیناسی، له ناخ و قووڵایی ئه‌م كو‌لتوور و هه‌ست و نه‌سته‌دا دروست كردووه، كه هێشتاش ده‌نگ و لێكه‌وته‌ی شه‌پۆله‌كانی له دنیای ئێمه‌دا كاریگه‌ر و پڕ زایه‌ڵه‌ن.
حه‌سه‌ن زیره‌ك هه‌م له قووڵایی كولتووری كوردییه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و هه‌م ئه‌م كولتووره‌ی به باشترین شێوه پاراو كردووه. ئه‌و یاده‌وه‌ریی دروست كرد، زمانی كوردی به‌ره‌و جۆرێك له ستانداردی جووڵاند، سنووره ده‌ستكرده سیاسییه‌كانی شلوشۆڵ كرد و له‌مپه‌ره كولتووری و زمانییه‌كان كه ده‌سه‌ڵاته داگیركه‌ره جیاوازه‌كانی كوردستان دروستیان كردبوو، كز و لاواز كرد. خه‌ونی هاوبه‌ش و ئه‌وینی ئایدیال و هاوشێوه و حوزنی له‌یه‌كچووی ڕۆمانسی و هه‌ست و نه‌ستی كوردانه‌ی له خه‌یاڵی گشتیی كورددا له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان جێگیر و پته‌و كرد.
ئه‌وه له حاڵێكدا‌كه ژیانی ئاسایی و ڕۆژانه‌ی پڕ بووه له كێشه و چه‌رمه‌سه‌ری و نه‌هاتی و ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی، له دۆخێك‌دا كه كه‌شێكی سیاسی و ته‌ناهی باڵی به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستاندا كێشابوو، ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌وانه نه‌بوو كه له‌ڕووی سیاسییه‌وه بێلایه‌ن و چاونوقاو بێت، سروودی "كاوه‌ی ئاسنگه‌ر و نه‌ورۆز" و گۆرانیی "ساڵی 66" دژ به جیابوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له سه‌ركردایه‌تیی ئه‌وكاتی پارتی دیموكراتی كوردستان و بارزانیی نه‌مر، چه‌ند نموونه‌یه‌كن و تێڕوانینی سیاسیی ئه‌ون بۆ دۆخێك كه به‌سه‌ر كوردستاندا زاڵ بووه و ئه‌و نه‌یتوانیوه خۆی لێ ببوێرێت و له هونه‌ره‌كه‌یدا نه‌یخاته ڕوو.
به‌هۆی ئه‌و كه‌شه سیاسییه ناله‌باره‌وه و هه‌روه‌ها به‌هۆی دۆخێ پێشنه‌كه‌وتووی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و ناسینی گۆرانی وه‌ك هونه‌رێك كه خزمه‌ت به جوانی و حه‌قیقه‌ت ده‌كات، ده‌كرێ بڵێین ئه‌و له دۆزه‌خیترین سه‌رده‌مدا ژیاوه،به‌ڵام به ده‌نگ و زایه‌ڵه‌ی ئاسمانی باسی به‌هه‌شت و جوانی و سروشت و ئازادی كوردستانی كردووه. ئه‌مه خۆی پێشانده‌ری ئیراده‌گه‌رێتی و مه‌زنیی خواستی ئه‌وه بۆ نه‌مری و خه‌ڵقی جوانی و هونه‌ر و داهێنان.
لێره‌دا باسه‌كه‌ی من زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و كاریگه‌ری و شه‌پۆلانه‌یه كه زیره‌ك پاش خۆی دروستی كرد، پاش نیو سه‌ده ئێمه سه‌تان لاساییكه‌ره‌وه‌ی زیره‌كمان هه‌یه،به‌ڵام هیچیان نه‌یانتوانیوه ئاسته ساده و سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌نگ و ئه‌دا و شیعربێژیی ئه‌و تێپه‌ڕێنن، گوزارشت له قوڵپه‌ی كانی و ده‌نگی سروشت و چریكه‌ی بولبولی كوردستان بكه‌ن، گوزارشت و وێناكردنێك نزیك بێت له‌و حاڵه‌ته واڵا و ئۆرجیناڵ و مه‌زنه‌ی خۆی.
ڕه‌نگه بتوانین ناوی ده‌یان كه‌س ڕیز بكه‌ین كه ئه‌وپه‌ڕی هونه‌ری خۆیان له لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی كرچوكاڵی چه‌ند گۆرانییه‌كی زیره‌كدا بینیوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و ڕه‌نگه ئه‌مه‌یش له ڕووه فه‌لسه‌فییه‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، هه‌ر كرده و جووڵه‌یه‌كی هونه‌ری، ئه‌گه‌ر خواستی ته‌نیا لاساییكردنه‌وه و دابه‌زاندن یان به ده‌ربڕینێكی تر بانگهێشتكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و ڕۆحێكی كۆن و ڕۆیشتوو بێت، ئه‌وا هه‌رگیز ناگات به هیچ كوێ، به‌ڵكو ده‌بێ مه‌به‌ست تێپه‌ڕاندنی ترۆپك و به‌رزاییه‌كانی ئه‌و ده‌نگ و هونه‌ره بێت، تا له سه‌رشانی ئه‌و باڵا كه‌ڵه‌گه‌ته بكرێته دیمه‌ن و ئاسۆی تر له هونه‌ر و جوانی دابهێنرێت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕه‌وتی زاڵی فه‌زای به‌رهه‌مهێنانی گۆرانی و هونه‌ری كوردی، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌مان پێ ده‌ڵێن و ئه‌وه‌ی پاش زیره‌ك هاتووه لاسایی كردووه‌ته‌وه،نه‌ك ته‌نیا ده‌نگ و هونه‌ری ئه‌وی تێنه‌په‌ڕاندووه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت گۆرانی و هونه‌ره‌كه‌ی ئه‌ویشی له‌ڕووی ده‌ربڕین و ئه‌داكردنه‌وه شێواندووه و ئه‌وه‌ی هه‌بووه ته‌نیا نزیكییه‌ك له تۆنی ده‌نگ بووه و به‌س، ئه‌گه‌رنا نه له‌ڕووی ئه‌داكردن و نه داهێنانی شیعری و نه جیاوازی له ته‌كنیكی ده‌ربڕین و هیچیتر، ده‌لاله‌ت له هیچ هه‌وڵێك بۆ تێپه‌ڕاندنی زیره‌كی نه‌مر ناكات.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئاماژه‌یه به به‌رزیی پله و پایه‌ی هونه‌ریی زیره‌كی نه‌مر، ده‌لاله‌تیشه له قه‌تیسمان و وشك و برینگبوونی چه‌شه‌ی هونه‌ریی ئه‌وانه‌ی‌دێنه ناو پانتاییه‌كه‌وه و خۆیان له به‌رگ و هه‌یكه‌لی هونه‌رمه‌ند و ده‌نگبێژدا ده‌رده‌خه‌ن.
له ڕۆژانی ڕابردوودا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كورت له كه‌سێكی ئالووده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان به‌ناوی "ئیلخانی بابابه‌یگی" ناسراو به "عه‌له‌م خان" له عێلی كاكاوه‌ند و عه‌شیره‌تی موزه‌فه‌روه‌ند كه خه‌ڵكی گوندی "كوڕه‌گه"ی شاری هه‌رسینی سه‌ربه پارێزگای كرماشانه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بڵاو كرایه‌وه كه گۆرانیی گه‌وهه‌رێی حه‌سه‌ن زیره‌كی نه‌مری ده‌گوته‌وه، ئه‌و كه له ده‌ركه‌وتنێكی زۆر نه‌شیاو و دڵته‌زێندا گۆرانییه‌كه ده‌ڵێته‌وه،پێشوازییه‌كی زۆری له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ كرا، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ئه‌م گرته ڤیدیۆییه ساڵێك پێش ئێسته له‌لایه‌ن چالاكێكی هونه‌ریی ناو سۆشیال میدیا به ناوی سه‌عیدی مه‌نسووری بڵاو كرابووه‌وه،به‌ڵام سه‌رنجێكی ئه‌وتۆی به‌ره‌و خۆی ڕانه‌كێشا. كه‌چی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند په‌یجێكی كوردی له تۆڕی ئینستاگرام، له‌وانه چالاكێكی هونه‌ری به‌ناوی "جابیری به‌هارمه‌ست" ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و چه‌ندان هونه‌رمه‌ند و لایه‌ن ئاماده‌یی خۆیان بۆ پشتگیریی و یارمه‌تیدانی ئێلخان ده‌ربڕی.
ساڵێك پێش ئێسته ئه‌م ده‌نگ و ڕه‌نگه پێشوازی لێ نه‌كرا، ئاسایبوونی ده‌نگ و بێ ئیفیكتبوونی ده‌نگه‌كه بوو كه دواتر وه‌ك گوتم، له‌لایه‌ن جابیری به‌هارمه‌ست چالاكێكی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی موزیكێكی نه‌رم و كزی ده‌خرێته سه‌ر و زوو به زوو ته‌واوی سۆشیال میدیای ته‌نی، وه‌ك له سه‌ره‌وه باسم كردووه، ناوی ڕاسته‌قینه‌ی كه‌سه‌كه ئێلخان بابابه‌یگییه و سه‌ربه یه‌كێك له ئاواییه‌كانی شاری هه‌رسینه و وه‌ك له‌و ڤیدیۆیانه‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، دوو كچ و كوڕێكی هه‌یه و منداڵه‌كانی له‌گه‌ڵ دایكیان به‌جێهێشتووه، ساڵێكه له كه‌مپ و شوێنی تایبه‌ت به ته‌رككردنی ماده هۆشبه‌ره‌كاندا ده‌ژی و سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌م كه‌سه كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ په‌یجی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاته‌وه، به هه‌ڵه به ناوی "یه‌دوڵا محه‌مه‌دی و مورته‌زا نوورانی" و كه‌سانی تره‌وه پێناسه كرا، هیچ پێشینه‌یه‌كی هونه‌ری و ده‌نگبێژیی نییه و ته‌نیا حه‌زێكی تاكه‌كه‌سیی خۆی بووه و له‌ملاولا گۆرانیی گوتووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن چالاكانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌وه وه‌ك حه‌سه‌ن زیره‌كی دووه‌م ناو ده‌برێت.
جیاواز له‌وه‌ی ئه‌م كه‌سه چ دۆخێكی دڵته‌زێن و ناخۆش و كاره‌ستاویی له ژیانی تاكه‌كه‌سی و خێزانی خۆیدا هه‌یه، ئه‌م ده‌ركه‌وتنه به ته‌نیا نابێته مایه‌ی ئیمتیاز و خاڵێكی دره‌وشاوه بۆ ئه‌و له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه پێشانده‌ری سۆز‌ی گشتیی كورد و چالاكانی بواری هونه‌ر و گۆرانیبێژی نزیكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ن، له‌ڕووی سیاسی و وشیاریی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه دیاره تێگه‌یشتنێكی ئه‌وتۆ نه له‌لایه‌ن ئیلخانه‌وه و نه له‌لایه‌ن ئه‌و دۆستانه‌ی ده‌چن به پیرییه‌وه و له كه‌مپه‌وه ده‌یگه‌ڕێننه‌وه له ئارادا نییه، چونكه ئه‌و گوتاره‌ی ئه‌وان دۆخی ئیلخانی پێ مانیفێست ده‌كه‌ن، له‌ناو كایه‌ی ئێرانگه‌رێتیدا ده‌ژی و به‌رده‌نگ و خیتابه‌كه‌ی خه‌ڵكی ئێران و جیۆگرافیای ئێران و نۆستالۆجیای ئێرانه، ته‌نانه‌ت ئێمه له زاری ئه‌م كه‌سه‌وه ده‌بیستین كه ئه‌و ڕسته به‌ناوبانگه‌ی ئێرانچییه‌كان ده‌ڵێته‌وه كه هه‌موو جێیه‌كی ئێران ماڵی منه یان "همه‌جای ایران سرای من است!"
ڕه‌نگه ئه‌مه له ڕوانگه‌ی هه‌ندێ كه‌سه‌وه جۆره دڵڕه‌قییه‌ك بێت به‌رانبه‌ر دۆخی ئینسانێك كه له وه‌ها دۆزه‌خێكدا په‌له‌قاژه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م تێڕوانینه ته‌قیه‌كار و میهرئامێزه له گۆشه‌نیگایه‌كی سۆزدارانه و دژه‌ئاوه‌زه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه ناشێت و ناكرێت هه‌ر كه‌سێك به گۆرانییه‌كی كورت و به هه‌ندێ ده‌ستكاریی ته‌كنیكیی میدیایی سه‌ری هه‌ڵدا، ئێمه ڕاسته‌وڕاست هه‌ڵیپێكین به ئه‌فسانه و نموونه باڵاكانی هونه‌ر و گۆرانیمانه‌وه و ناوی حه‌سه‌ن زیره‌كی دووه‌م یان عه‌لی مه‌ردانی دووه‌م و.. لێ بنێین، پاشان نابێ له‌ناو ئه‌م كڵێشه‌یه‌شدا نوقم بین و عه‌قڵ و هۆشی خۆمان بده‌ینه ده‌ست دۆخێكی دڵته‌زێن و ڕووی ڕاسته‌قینه و بنه‌مایی هونه‌ر و مێژووی گۆرانی و وشیاریی سیاسیی خۆمان نه‌بینین.
چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته كه‌سێك له شاری ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ری هه‌ڵدا كه له مه‌جلیس و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا، گۆرانییه‌كانی حه‌سه‌ن زیره‌كی به‌شێوه‌یه‌كی نیوه و ناته‌واو، به ئه‌داكردنێكی نیوه‌چڵ و نوقسان ده‌گوته‌وه، ئه‌ویش ئالووده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان بوو و ناویان لێ نابوو حه‌سه‌ن زیره‌كی ئیلام!
من دژی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شانه‌وه‌ی كه‌سه به‌توانا و هه‌ڵكه‌وتووه‌كان نیم كه خزمه‌ت به كو‌لتوور و هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی بكه‌ن، به‌ڵام گرێدانه‌وه‌ی لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی نزم و نه‌وی به هونه‌رێكی باڵا‌وه، به‌هۆی دۆخی دڵته‌زێن و كاره‌ساتباری كه‌سه‌كه‌وه، خۆی لادانه له راسته‌ڕێی ناسین و گه‌شانه‌وه‌ی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی، ئه‌گه‌رچی له هه‌مان كاتدا ئه‌م ده‌ركه‌وتنانه نیشانه و ئاماژه‌ن بۆ چه‌رمه‌سه‌ری و زه‌بوونی هه‌ر كه‌سێكی كورد كه شتێك له توانا و هه‌ڵكه‌وتوویی له بواری هونه‌ر تێدایه، بێگومان ئه‌مه به‌ده‌ر نییه له بازنه‌ی سیاسه‌تی كولتووریی كۆمار له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و جۆره ئه‌ندازیارییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كه‌رامه‌تشكاندنی مرۆڤی كورد.
به هه‌موو ئه‌مانه‌وه، هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستان، له‌وپه‌ڕی وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی‌دا بووه و لاپه‌ڕه‌یه‌كی زێڕینه له به‌زاندن و تێكشكاندنی ئه‌و سنووره سه‌پێنراوانه‌ی كه له نێوان كورد له هه‌ر پارچه‌دا دیاری كراوه، به‌ڵكو ئه‌م هه‌وڵانه له ڕێی پلانی تۆكمه و پسپۆڕانه‌ی لیژنه هونه‌رییه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه‌وه، ڕاسته‌ڕێ و ئاراسته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان وه‌ربگرن و له پاشاگه‌ردانی و ناوناتۆری هه‌ڵه و چه‌وت دوورمان بخه‌نه‌وه.