ستران عه‌بدوڵا هه‌یه و نییه، که‌م ده‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام هه‌میشه هه‌یه، له بن دیوار و بن ستوونی ڕۆژنامه و بن سێبه‌ری سیاسییه‌کان و ژێر داروپه‌ردووی پاشماوه‌کانی به‌رژه‌وه‌ندیدایه. ئه‌و هیچ هه‌ڵوێست و سه‌ربه‌خۆییه‌کی له‌خۆی نییه، وشه و پیت ئامراز و کرێگرته‌ی ده‌ستێتی. نووسین خیانه‌تت پێکراوه به‌هۆیه‌وه و زمان گیرۆده‌یه‌تی. ڕه‌نگه له مێژووی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کاندا که‌سانی کرێگرته و خائین و جاش، به‌هۆکاری جۆراوجۆر بوونیان هه‌بووبێت، بێگومان له‌ناو ئه‌م تاقمانه‌دا که‌سانێک هه‌بوون به‌هۆی نه‌داری و ده‌ستنه‌ڕۆیشتوویه‌وه یان به‌هۆی پارێزگاری له نامووس و که‌رامه‌تی ماڵ و مناڵیانەوە، ئه‌و ڕێگە نا‌ئه‌خلاقییه‌یان هه‌ڵبژاردووه و دواتریش یان ده‌زانن ده‌بێت به‌رپرسیار و وه‌ڵامده‌ره‌وه بن له هه‌مبه‌ر لێکه‌وته‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان، یاخۆ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌و بە ئاگاییه‌ی که له‌و زۆنگاوه ده‌ریانبهێنێت، ئه‌وا له پاڵێکه‌وه تووش ده‌بن و ده‌گلێن یا خودای میری مه‌زن گیانیان هه‌ڵده‌کێشێته‌وه بۆ ئاسمان و ده‌یانباته‌وه بۆ خه‌زێنه‌که‌ی خۆی.
ئه‌م جۆر تاقم و تیپانه له که‌سایه‌تی، پێش هه‌ر شتێک شیاوی به‌زه‌یین، به‌ڵام به‌و مانایه نا که ده‌بێت لێیان ببوورین و له دادگای دواڕۆژی به‌رپرسیارێتی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گه‌ل، له ده‌رگای ژووره‌وه ده‌ربازیان هەبێت، به‌ڵام ستران عه‌بدوڵا له‌وانه نییه، ئه‌و له ڕێگه‌ی زمان و به ئامرازکردنی وشه و پێشکه‌شکردنی مه‌عریفه‌ی پاره‌خوازه‌وه سامانێکی باشی کۆ کردووه‌ته‌وه، جێی خۆی له‌ناو مه‌کته‌بی سیاسی کردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو ده‌سکه‌وته داراییانە، له ڕووی مه‌عنه‌ویشه‌وه سواری هه‌ژموونی میدیاکان بووه و خۆی وه‌ک نووسه‌رێکی دڵسۆزی خاک و وڵات ده‌ناسێنیت، هه‌ی داد و بێداد جه‌ماعه‌تێک باوه‌ڕ به‌م فیگه‌ر و سیمایه‌ی ده‌که‌ن.
عێراقچێتی و ملکه‌چی بۆ داگیرکه‌ر، شێوازی جۆراوجۆری هه‌یه هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه پێیدا هاتم و تیشکم خسته سه‌ری، به‌ڵام هیچ کامه‌یان به‌ڕاده‌ی خۆفرۆشی و (ملکه‌چیی زمانی) خه‌سار به‌ر کۆمه‌ڵگە ناخەن. نه‌ته‌وه‌فرۆشی زمانی ئه‌م پێناسه‌یه‌یه که نووسه‌ر ته‌نیا بۆ جوانکاریی ده‌ق یان نووسینه‌که‌ی وشه و ڕسته‌ی زمانی بیانی ناهێنێته ناو ماڵی زمانی کوردییه‌وه، به‌ڵکوو نووسه‌ری زمانکه‌چ ئه‌وه‌یه که زمانی داگیرکه‌ر زاڵ ده‌کات به‌سه‌ر ماڵ و پێکهاته‌ی زمانی پیرۆزی کوردی‌دا و له‌وێیشه‌وه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورددا.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، ئه‌و چه‌ندان وشه‌ی ئایدۆلۆجی و سه‌پێنراوی ئه‌جێندای سیاسیی حزبه‌که‌ی و میلیشیا و ئه‌ربابه‌کانی به‌سه‌ر ده‌ربڕین و فۆرمی زمانی کوردی‌دا ده‌سه‌پێنێت و ده‌یه‌وێت به‌م شێوه‌یه پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی ته‌نزئامێز و سه‌رکه‌وتوو بۆ ته‌وتین و عێراقچێتی و ڕاده‌ستکردن بکات، ئه‌مه ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ملکه‌چیی ئه‌و بەرانبەر گوتاری عێراقچێتی و ئه‌مری سه‌روو خۆی، به‌ڵکوو ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ زه‌ینییه‌ت و مێنتاڵیتیه‌ک که داگیر کراوه، سوبجێکتیڤێک که داته‌کێنراوه له هه‌ر ڕه‌سه‌نایه‌تی و کرۆکێکی کوردانه.
ئه‌مه شاڕسته‌ی ده‌ربڕینی ئه‌و به‌ناو نووسه‌ره سیاسییه‌یه که له‌سه‌ر ته‌وتین و ڕاده‌ستکردن ویستوویه‌تی ئه‌سپی فه‌زاحه‌تی خۆی تاو بدات، به‌ڵام گلاوه و چ گلانێک: "نه ته‌خوین و نه ته‌وهین/ نابنه ئه‌لته‌رناتیڤی ته‌وتین". ئه‌و به‌ناو و به ڕواڵه‌ت ئەو به‌یته‌ی که هۆنیویه‌تییه‌وه هیچ هه‌ولێکی وای پێوه دیار نییه بۆ ڕێکخستنی قافیه و سه‌روا، چونکه هه‌م "ته‌وهین و هه‌م ته‌وتین و هه‌م ته‌خوین"، فه‌زای زاڵی میدیاکانی به‌رده‌ست و ژێرده‌ستی خۆین، "ئه‌ڵته‌رناتیڤ"ـه‌که‌یش پێویست به گوتن ناکات که وشه‌یه‌کی ئینگلیزییه و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه و کوردییه، "نابنه"یه!
خاڵی جێی سه‌رنج له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه ئه‌وه‌یه که به‌شێوه‌ی ناهوشیار ئه‌م داڕێژه‌ره ته‌نیا "نابنه"ی به‌کار هێناوه، واته نابنه‌یەک له گه‌مارۆی چه‌ندان وشه‌ی به‌سه‌رواکراوی دڕی عه‌ره‌بیدا گیری خواردووه! چ سایکۆلۆجیایه‌ک ئاو‌ها ئیش به زمان ده‌کات؟ مه‌گه‌ر جگه له سایکۆلۆجیای داگیرکراو و ملکه‌چ هیچ زه‌ینییه‌تێکی نر ده‌توانێت ئاو‌ها زمان بهاڕێت؟ خۆ ئێسته په‌نجا و شه‌سته‌کان نییه زمانی کوردی به‌هۆی زۆروزه‌وه‌ند و نووسه‌رانیش به‌هۆکاری نه‌بوونی په‌روه‌رده و ڕاهێنانێکی چڕ‌وپڕ، توانای وشه‌سازیی و سه‌رواسازییان به‌رته‌سک بووبێت، به‌ڵکوو ئێسته سه‌رده‌مێکه زمانی کوردی به‌شێکە له کۆی سیستمی وه‌رگێڕانی گووگڵ و له ئاستی ئه‌ده‌بیشدا له ده‌رگای ئه‌ده‌بیاتی جیهان سه‌ربه‌رزانه ڕۆشتووه‌ته ژووره‌وه، ئه‌دی ئه‌م نووسه‌ره بۆچی ئاوا ده‌نووسێت؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئایدۆلۆجیا و ئه‌جێندایه‌کی دیاریکراو بەسه‌ر زمانی کوردی‌دا ده‌سه‌پێنیت، زمان لای ئه‌و ئامرازی به‌ده‌ستهێنانی ماده و ده‌سکه‌وته حزبی و سیاسییه‌کانه، به‌ڵام ڕه‌نگه باسکردنی ئه‌م لایه‌نه بۆ زۆر له ئێمه، سه‌خت و سه‌یر نه‌بێت، چونکه هه‌موومان ده‌زانین زمانی کوردیش وه‌ک زۆر دیارده و ده‌رکه‌وته‌ی کورد ئه‌نفال و ته‌عریب کراوه، وه‌ک که‌رکووک و گه‌رمیان و دووز. دووزی کۆن و لێقه‌وماو به‌هۆی 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه!
لایه‌نی سه‌یری باسه‌که‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م داڕشتنه، ئه‌وه‌یه که تێیدا زمانی کوردی ته‌سلیم به زمانی عه‌ره‌بی کراوه و ئه‌مه له ڕووی ڕه‌مزییه‌وه له سایکۆلۆجیای نووسه‌ردا و به شێوه‌یه‌کی ناهوشیار ته‌سلیمکردنی سلێمانی و کوردستانه به عه‌ره‌ب! به‌و زمانه‌ی که شه‌پۆلی ته‌خوین و ته‌وهین و ته‌وتین پێکه‌وه گرێ ده‌دا.
ئه‌گه‌ر به وردیش له‌م سێ چه‌مکه‌ی نووسه‌ر هه‌ڵوێسته بکه‌ین، به ئاسانی تێده‌گه‌ین له ڕووی فۆرمه‌وه هه‌رسێکیان له‌سه‌ر وه‌زن و ئیقاعی "ته‌عریب"ن. که‌واته ئه‌گه‌ر له ڕووی گێڕانه‌وه‌ناسی و گوتارناسییه‌وه لێکی ده‌ینه‌وه، به‌کارهێنانی ئه‌م سێ چه‌مکه له‌لایه‌ن ئه‌م نووسه‌ره‌وه، درێژه‌ی ته‌عریبه و له دواجاردا به‌ناوی ته‌وتینیشه‌وه پێمان ده‌فرۆشنه‌وه!
ئه‌م ته‌وتینه هه‌مان ته‌وتینی عێراقی ئیحتیلاله و له‌ناو گوتاری عێراقی به‌هێزی میلیشیاکاندا مانا وه‌رده‌گرێت، ڕه‌نگه خوێنه‌ر بیه‌وێت له‌م هاوکێشه زمانی-سیاسییه‌دا ده‌وری ته‌وهین و ته‌خوینیش یه‌کلا بکه‌ینه‌وه، قسه‌که‌ی نووسه‌ر وا ده‌ڵێت گوایه لایه‌نی دژبه‌ری ته‌وتین ڕێکخه‌ری ته‌وهین و ته‌خوینه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان خۆیان شه‌پۆلی ته‌شهیر و ته‌وهین و ته‌خوین ڕێکده‌خه‌ن و به‌رگری له ته‌وتینیش ده‌که‌ن!
بۆ ئه‌م بابه‌ته من سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ میدیا سێبه‌ره‌کانی زۆنی سه‌وز ڕاده‌کێشم، سه‌رنجی ئه‌وانه‌ی که له‌ژێر ده‌ستی ئه‌مانه‌دا ئاڕاسته ده‌کرێن بده‌ن و گه‌ڕانێکی بچووکی بۆ بکه‌ن، ئه‌وجا به ئاسانی ده‌زانن ئه‌م بابه‌ته چۆن بۆ مه‌به‌ستی ئایدۆۆلۆجی و که‌وتنه‌داوی سه‌روا و قافیه‌وه به‌رەوا‌ژ کراوه و به ئاسانی ده‌ستی کورتی داڕشتنی که‌سانی وه‌ک سترانیش که‌شف ده‌بێت.