ئۆپۆزسیۆنبوون و نه‌بوونی نه‌وه‌ی نوێ، زۆر باس كراوه و لێره‌دا من ئه‌و شتانه‌ی پێشوو دووپات ناكه‌مه‌وه. نه‌وه‌ی نوێ جگه له خۆیان و كه‌ناڵه‌كانیان، كه‌س ددانی به‌وه‌دا نه‌ناوه كه شاسوار (وه‌ك سه‌رۆكی هه‌میشه‌یی و بێ ڕكابه‌ری نه‌وه‌ی نوێ!) پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانی و سیاسی و كوردستانی پێیه، ئه‌وه‌ی هه‌یه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی خۆی له‌م ڕۆژانه‌دا گوتی كه سواری شه‌پۆله‌كان نابێت. ڕێك به پێچه‌وانه‌یه و ئه‌و باشترین شاسواری سه‌ر شه‌پۆله‌كانه، به‌ڵام ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی نایگه‌یه‌نێته هیچ كه‌نارێكی ئارام و بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر ده‌ریای وه‌هم و خه‌یاڵپڵاویی سه‌رگه‌ردان و وێڵ ده‌بێت.
بۆ تێگه‌یشتنی باشتر له‌م ئه‌نجامگیری و بڕیارانه، با ئاوڕێك له شێوازی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ وه‌ك حزب و بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه خۆیان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و ئه‌و گوتاره بده‌ینه‌وه كه به‌ناوی گوتاری ڕزگاریبه‌خش و فریادڕه‌س ناوی دێنن. نه‌وه‌ی نوێ مێژوویه‌كی كورتی دیاریكراوی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م مێژووه كورته كه به ناوی سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه تاپۆ كراوه، پڕه له قسه و قسه‌ڵۆك و لێڵی، هیچ ئه‌زموونێكی دیاریكراوی خه‌باتی نییه و ته‌نیا به ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه ئیزاع و گوتار ده‌دات، به‌ڵام با بپرسین ئۆپۆزسیۆنی كام وڵات و به چ گوتارێكه‌وه، ئۆپۆزسیۆنی عێراقی یان كوردستانی یان ئۆپۆزسیۆنی بازرگانی؟ ئایا ماهییه‌تی ئه‌م گوتاره، ئۆپۆزسیۆنیی ئه‌م به ناو جووڵانه‌وه‌یه ته‌واو هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه؟ ده‌بێت سه‌ره‌تا گوتاری ئه‌م جووڵه‌یه بناسین.
ساده‌ترین پێناسه بۆ گوتار ئه‌وه‌یه، كۆمه‌ڵێك ده‌ربڕین و گوزاره‌ی ئامانجدارن كه هه‌ڵگری چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌ی دیاریكراوی تایبه‌ت به خۆیانن. ئه‌گه‌ر گوزاره و ڕسته‌به‌ندییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ بخوێنینه‌وه، سه‌ره‌تا ڕێمان له لێكدراوی ڕادیكاڵی "نه‌وه‌ی نوێ" ده‌كه‌وێت، ده‌كرێت بڵێین شاچه‌مك و ده‌سته‌واژه‌ی لێكدراوی ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه ئه‌مه‌یه، ئێسته ده‌پرسین نه‌وه‌ی نوێ وه‌ك ده‌سته‌واژه له‌ناو سیستمی چه‌مكسازی و ده‌لاله‌تسازی ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه‌دا چ واتایه‌كی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ك تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی كه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵناسه‌كان له‌سه‌ری كۆكن، تایبه‌تمه‌ندیی نه‌وه و نه‌وه‌ی نوێ له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی ناو ڕایه‌ڵه‌ی جیهانگیریی به یاخیبوون و ڕه‌خنه‌گرانه‌وه، بزانین ئایا نه‌وه‌ی نوێ به ڕاستی گوزارشتی له‌مه كردووه؟.
چاوخشاندنێك به میدیاكانی نه‌وه‌ی نوێ‌دا، به ئاسانی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه، به دڵنیاییه‌وه نه‌وه و نه‌وه‌ی نوێ یاخی و ڕادیكاڵه، به‌ڵام دوو پرس لێره‌دا دێته پێشه‌وه:
یه‌كه‌م، بۆچی نه‌وه‌ی نوێ ته‌نیا یه‌ك نوێنه‌ر و ده‌مڕاستی هه‌یه و ئه‌ویش شاسواره؟ ئایا ئه‌مه پێناسه‌ی نه‌وه و نه‌وه‌ی نوێیه له ڕوانگه‌ی گوتاری ئێن ئاڕ تی و نه‌وه‌ی نوێوه؟ كه ته‌نیا خۆیان ده‌بینن و به‌م شێوازه ئایا خۆپه‌رستی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جه‌وهه‌ری و هه‌میشه‌یی نه‌وه‌ی نوێیه؟ یان نا ئه‌مه ته‌نیا ستراتیج و ڕێبازی سه‌رۆكێكی كۆمپانیاداره و له ژێر ناوی دروشمی بریقه‌داری "نه‌وه‌ی نوێ"دا ده‌یخاته ڕوو؟.
بێگومان نه‌وه‌ی نوێ وه‌ك نه‌وه و به‌ره، ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری وه‌ها ڕه‌هه‌ندێكی ڕه‌هاخواز و خۆپه‌رستانه بن، ئه‌وا سه‌ر له ڕژێمیكی ئانارشی و سیستمێكی توتالیتاره‌وه ده‌رده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌وه ڕوونه كه له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه نه‌وه‌ی نوێ وه‌ك نه‌وه و به‌ره، ناشێت ده‌ركه‌وته‌یه‌كی وه‌ها فاشیی هه‌بێت و یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كراوه‌یی و فره‌ڕه‌هه‌ندییه، كه‌واته لێكدانی نه‌وه‌ی نوێ له سیستمی ده‌لاله‌تسازیی ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه‌دا، ته‌نیا بژارده‌كردنێكی چه‌مكه و به زۆر مانا به‌سه‌ردا سه‌پاندنێكه، ئه‌گه‌رنا جگه له یه‌ك ده‌مڕاست و نوێنه‌ر لایه‌ن و كه‌س و كاره‌كته‌ری تریشمان بۆ ده‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام جگه له شاسوار خۆی، ئێمه ناتوانین هیچ ناوێكی تر بدۆزینه‌وه پێوه‌ستمان بكات به‌و جووڵانه‌وه‌یه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ڕه‌نگه ناوێكی وه‌ك كارزان عوسمان كه پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی تاوتوێی NRTیه به خه‌یاڵماندا بێت، به‌ڵام ئه‌و ته‌نیا ئه‌كته‌رێكی شاشه‌یه و گوتاری شاسوار پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌رنا خۆیشی له شوێنێكدا ددانی به‌وه‌دا ناوه كه له هه‌ر كوێ پاره‌ی زۆرترم بده‌نێ، له‌وێ ئیش ده‌كه‌م!
كه‌واته فۆرمه‌ڵه‌كردنی پرسی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه، ده‌ریده‌خات كه یه‌كه‌م به‌ردی بناغه‌ی گوتاری نه‌وه‌ی نوێ، ته‌نیا فێڵ و وه‌همه یان له باشترین حاڵه‌تدا چاوبه‌ستێكی بریقه‌دار و دروشمێكی میدیایی و بازرگانییه. واته ده‌توانین له باتی ئه‌وه‌ی بڵێین جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، بڵێین كۆمپانیای میدیایی به ناوی نه‌وه‌ی نوێ و پێم وایه، ئه‌مه واقیعی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه و كۆمپانیا و میدیاكانی به باشترین شێوه ده‌نوێنێته‌وه.
دووه‌م، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پێوه‌ست و هه‌ڵپێكراوه به پرسی یه‌كه‌مه‌وه و له‌گه‌ڵ ڕۆحی یاخی و ڕادیكاڵی نه‌وه‌ی نوێ‌دا ده‌شێت یه‌ك بگرێته‌وه، ئه‌ویش بابه‌تی ره‌خنه و ڕه‌خنه‌گرییه، واته پرسی یه‌كه‌م و دووه‌م له ڕووی چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌وه، پێكه‌وه گرێ دراون و له درێژه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك پرسی یه‌كه‌م واته نه‌وه‌ی نوێبوون هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، بێگومان ڕۆحێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی دیاریكراو و به‌رته‌سكیش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ڕه‌خنه‌گرتن نه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زه‌ق و به‌رجسته‌ی به‌ره و نه‌وه‌ی نوێیه له هه‌موو دنیادا، به‌ڵكو ڕۆحییه‌ت و خواستێكی جیهانیشه، دیاره مه‌به‌ست ئه‌وه نییه بڵێم ئێمه له ئاستی دنیادا خاوه‌ن تێڕوانینێكی به‌رفراوانی ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌هه‌ڵگرتنین، به‌ڵكو ده‌مه‌وێ بڵێم دنیا وه‌ك سه‌رده‌م و دنیای كۆن به ئاسانی شته‌كان قبووڵ ناكات و لانیكه‌م هه‌ڵوێسته و پرسیار و تێبینیی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ریان ده‌بێت. به‌و واتایه‌ی ڕه‌خنه تۆ‌و و نه‌مامێكی ئاماده‌یه و ده‌بێت ئاو بدرێت و به‌خێو بكرێت، بێگومان له ئاستی خه‌ڵكی ئاسایی و ڕه‌شۆكدا، ڕه‌خنه ڕه‌نگه هه‌ر له فۆرمێكی سه‌ره‌تایی و جێگیردا بمێنێته‌وه، به‌ڵام بۆ گوتارێك كه ده‌عیه‌ی گه‌وره و قه‌به‌ی وه‌ك ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی هه‌یه، ئه‌مه لاوازییه‌كی كوشنده‌یه كه ڕه‌خنه‌گرتنت به‌م شێوازه سیاسی و بژارده‌كارانه‌یه بێت. واته گوتارێك كه ڕه‌خنه له هیچ كه‌س، لایه‌ن، ڕه‌وت، سیستم و نه‌ریت و هیچ شتێكی تر ناگرێت، جگه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی كوردی و هێزه كوردییه‌كان، له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌موو كێشه‌كان به‌شی زۆریان حكوومه‌تی عێراقی و گوتار و سیستمی فاشیی مێژووی عێراق و عه‌ره‌ب لێی به‌رپرسیاره.
ئه‌م تێڕوانینه نه‌ك ته‌نیا نیشانه‌ی چاوكوێرییه به‌رانبه‌ر مانا و چه‌مكی ڕه‌خنه، به‌ڵكو زیاتر ده‌رخه‌ری دووڕوویی و یارییه‌كی قێزه‌ونی سیاسی-میدیاییه، له‌م ڕۆژانه كه ڕووداوه دڵته‌زێنه‌كه‌ی سۆران ڕووی دا و هه‌موو كوردستانی تووشی خه‌م و په‌ژاره كرد، میدیاكانی ئه‌م كۆمپانیایه له باتی هه‌ڵكۆڵینی هۆی ڕووداو و كولتوورسازیی بۆ پێشگری له كاره‌ساتی وا بۆ خه‌ڵكی كوردستان، هه‌واڵ و شرۆڤه‌كانیان به ئاراسته‌ی ختووكه‌دانی خه‌ڵك و دروستكردنی ئاژاوه‌گێڕیی ڕێكده‌خه‌ن، به‌داخه‌وه ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی نابه‌رپرسیارێتی و فشۆڵبوونی ڕۆحییه‌تی ئۆپۆزسیۆنه له‌لای ئه‌و گوتاره بازرگانی– میدیاییه.
ئه‌م شرۆڤه كورته تا ئاستێك ده‌ریده‌خات كه به‌رپرسیارێتی و به‌ته‌نگه‌وه‌بوون لای كێیه و فیشه‌كنان به تاریكی و پێكانی ئه‌ستێره‌ی هه‌زاران شه‌هیده‌وه، لای كێیه.