له حاڵێكدا له 78مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان نزیك ده‌بینه‌وه، كۆمه‌ڵێك ڕووداو و هاوكێشه ده‌وری باشووری كوردستان به‌تایبه‌تی و ڕۆژهه‌ڵات و باشووری (پێكه‌وه) به دیاریكراوی ته‌نیوه، ئه‌وه‌نده‌ی مۆمی یاده‌وه‌ریی مێژووییمان تۆزێك بگرێت، ده‌زانین كه كۆماری كوردستان له مه‌هاباد ده‌رئه‌نجامی هاوكاری و ده‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی سیاسیی كورد له ڕۆژهه‌ڵات و باشوور بوو، ڕاسته هه‌ڵكه‌وته مێژوویی و جیۆپۆ‌لو‌تیكییه‌كه ئه‌وده‌م وای هێنا كه ڕۆژهه‌ڵات بكه‌وێته چه‌قی گۆڕانكارییه‌كان و ده‌وڵه‌تی كوردی ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام شۆڕشی كوردی له باشووریش هاوكات و هاوشانی ئه‌م خه‌باته‌ی ڕۆژهه‌ڵات، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێكهات و سیستمه‌ی كه داگیركه‌ری عێراقی سه‌پاندبووی، له ته‌شقی خه‌بات و به‌ره‌نگاری خۆیدا بوو.
مه‌لا مسته‌فا بارزانیی نه‌مر پاش چه‌ندان جار تێهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌وكاتی عێراق، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه فشار و گه‌مارۆیان ده‌خرێته سه‌ر و له‌گه‌ڵ هێز و هاوه‌ڵ و چه‌كداره‌كانی دێته ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌وێش به ئامێزی كراوه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ده‌وڵه‌ته ساواكه‌وه پێشوازییان لێ ده‌كرێت و ده‌كرێت به جه‌نه‌راڵی له‌شكری كوردستان، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی مێژوویی و ڕاسته‌قینه له یه‌كبوون و دانه‌بڕاویی كورد وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی تاقانه بۆ ئێمه به‌جێ ده‌هێڵێ. لێره‌دا من مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه بپه‌رژێمه سه‌ر ڕووداوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌م و قۆناغه، چونكه به ئاستێكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌ڵوێسته كراوه كه پێویست ناكات لێره‌دا ته‌نانه‌ت ئاوڕێكی سه‌رپێیش بۆ شیكاریی ڕووداوه‌كان بده‌مه‌وه، به‌ڵكو مه‌به‌ستی من ئه‌مه‌یه كه بپرسم ئه‌م یه‌كانگیری و یه‌كبوونه‌ی كورد له قۆناغێكی سه‌خت و چاره‌نووسسازی ئاوه‌هادا، ئایا بووه به بنه‌ما و كۆڵه‌كه‌یه‌ك بۆ شوناسێكی هاوبه‌شی كوردی؟ ئه‌گه‌ر نه‌بووه هۆكاره‌كان چین؟.
بێگومان هه‌ر له 1946ه‌وه و ته‌نانه‌ت پێش ئه‌و ساڵه‌ش كه ساڵی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستانه نه‌ك ته‌نیا باشوور و ڕۆژهه‌ڵات، به‌ڵكو هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به شێوازی جۆراوجۆر له پاش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه ناوچه‌ییه‌كان و پشتگوێخستنی چاره‌نووس و دۆزی كورد، له قه‌واره‌ی كێشه‌ی ویلایه‌تی مووسڵ، هاوكاری و وشیارییه‌كی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین ته‌واو، به‌ڵام له ئاستێكی شیاو و شایسته‌یان هه‌بووه، پێوه‌ندیی سمایل خانی سمكۆ و شۆڕشه‌كانی باشوور و هاوكاریكردنیان له‌گه‌ڵ كوردانی باكور و ته‌نانه‌ت خستنه‌گه‌ڕی ڕه‌وتێكی دیپلۆماسیی له ڕووسیا، بۆ به‌گژداچوونی ده‌سه‌ڵاته چه‌وسێنه‌ره‌كانی سه‌ر كوردستان و په‌یداكردنی هاوپه‌یمانێتی و... ئه‌مانه چیرۆكانێكی به‌رده‌ست و دیارن له مێژوودا.
كه‌واته ئێمه هیچ گومانێكمان له‌وه‌دا نییه كه كورد له ڕووی ڕێكخراوه‌یی و بیری سیاسییه‌وه، یه‌كانگیری و خواستێكی هاوبه‌شی هه‌بووه و ڕیشه‌یشی بۆ سه‌ده‌یه‌ك زیاتر له ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م خواسته ئه‌نجامی خواستێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆحی گشتگیری جه‌ماوه‌ریشه نه‌ك ته‌نیا له ئاسته ڕێكخراوه‌یی و سازمانییه‌كه‌یدا كورت ببێته‌وه و وه‌ك ئه‌نجامی هه‌وڵێكی ساخته و ده‌ستكرد ببینرێت، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت كورد خواستێكی پته‌و و قووڵی به كولتوور و نه‌ریته‌كانی خۆیه‌وه هه‌یه (چاك یان خراپ، من ناپه‌رژێمه سه‌ر ئه‌و ورده‌كارییانه، بێگومان له هه‌ندێ حاڵه‌تدا باش و له هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا ناباش و پێشنه‌كه‌وتووانه‌یه)، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه له هه‌مبه‌ر زه‌بروزه‌نگ و پلانی كولتووری و پڕۆژه‌ی تواندنه‌وه‌ی داگیركه‌ران، به‌هێز و خۆڕاگر بێت و تا ئێسته‌ش به پێوه وه‌ستاوه و ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوازی و كوردایه‌تیی له كزی نه‌داوه.
واته به سه‌رنجدان به‌و باسه‌ی سه‌ره‌وه، ئیراده‌ی سیاسیی كوردی هه‌ڵقوڵاوی ئیراده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌ری كوردستانه و پێوه‌ندییه‌كی سروشتی و ئۆرگانیكیان پێكه‌وه هه‌بووه و هیچ كات دیارده‌یه‌كی ده‌ره‌كی و هاورده‌كراو نه‌بووه، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌شێت له ده‌ره‌وه كاریگه‌ری و پاڵپشتی وه‌رگیرابێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م جیاوازی و جیاكارییه ورد و ناسكه‌ش له‌به‌رچاو بگرین كه به پله‌ی ئیمتیاز، خواستی كوردایه‌تی و خه‌باتی ڕزگاریخوازی هه‌ڵقوڵاوی ڕۆح و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر بووه و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئاسته سیاسییه‌كه‌یه‌وه شۆڕ بووه‌ته‌وه، ئه‌مه ده‌رخه‌ری هه‌بوونی نه‌زم و گونجاوییه‌كی مێژوویی و سروشتییه كه به هیچ هێزێك چه‌وت و لار ناكرێته‌وه.
واته بێگومان له‌سه‌ر ڕێچكه و بنه‌مای ئه‌م ده‌ركه‌وته مێژووییانه، شوناسی هاوبه‌شی كوردی پێكهاتووه هه‌م له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌م له ئاستی جه‌ماوه‌ریشدا، له شۆڕشی ئه‌یلوولدا گه‌یشته ته‌شق و چڵه‌پۆپه‌ی خۆی. به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه ده‌ستێوه‌ردان و چه‌واشه‌كاری له‌لایه‌ن ده‌سته ناپاكه ناوخۆییه‌كان و داگیركارانی ده‌ره‌كی، هه‌وڵی نه‌داوه بۆ تێكدان و له‌راندنی ئه‌م كۆڵه‌كه و بنه‌مایانه. له ژێر تیشكی ئه‌م تێڕوانینه‌دا، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ جیاكردنه‌وه‌ی خه‌باتی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌تی و هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به‌گشتی، ده‌چێته خانه‌ی خزمه‌تكردنی داگیركه‌رانه‌وه، واته لێدان له‌م شوناسه پێكه‌وه هه‌ڵپێكراوه، هاوكاری و هاونه‌واییه له‌گه‌ڵ داگیركه‌ران و پلانداڕێژه‌رانی ده‌ره‌كی و دارده‌ستانی ناوخۆیی دژی كورد و كوردستان.
له‌م بابه‌ته‌دا نابێ هیچ موجامه‌له و ڕووپاماییه‌كمان هه‌بێت، له بابه‌ت پوازی ناوخۆییه‌وه ده‌بێت بڵێم، سه‌ره‌كیترین هۆكاری شل و شۆڵكردنی ئه‌و خواسته گشتی و ده‌سته‌جه‌معییه نه‌ته‌وه‌ییه‌یه كه پشتقایمه به‌و بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه مێژووییه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسم كرد، ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژانی ڕابردوودا له ڕووداوی هێرشی بالیستیكی بۆ سه‌ر هه‌ولێر و ماڵێكی سڤیل، ڕوویه‌كی زۆر قێزه‌ون و ناخۆشی ده‌رخست، هه‌رچی میدیا و چالاكییه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ و دهۆك و ... هه‌بوون، سه‌ركۆنه‌كردن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری كۆمار بوو و زۆربه‌ی زۆری میدیا و په‌یجه‌كانی سلێمانی و زۆنی ژێرده‌ستی یه‌كێتیی نیشتمانی، پاساوهێنانه‌وه بۆ هێرشه‌كه و ته‌نانه‌ت گه‌ڕان بۆ خستنه‌ڕووی به‌ڵگه له به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمار بوون! له‌لایه‌كه‌وه كه به‌شێكی زۆر له كوردان له ڕۆژهه‌ڵات له هه‌مبه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژییه به‌په‌رۆش و نیگه‌ران بوون، هه‌مدیس به‌شێك له به‌ناو چالاكان و نووسه‌ران و... زۆنی سه‌وز، ده‌ستیان كرد به جیاكاری و هه‌ڵاواردن و باشووری و ڕۆژهه‌ڵاتی كردن و ... به‌و شێوه‌یه هێرشێكیان بۆ سه‌ر كوردانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌ست پێ كرد.
به‌داخه‌وه له ناو جه‌ماوه‌ر و كۆمه‌ڵگه‌یشدا هه‌میشه په‌رچه‌كردار ده‌بێت و به‌شێك له ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كانیش كه‌وتنه ته‌ڵه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و گوتاره نزم و نه‌وییه‌وه! خودی ئه‌م دۆخه دژه كورده و دژه گوتاره كوردستانییه به‌ر له هه‌ر شتێك، له ده‌ره‌وه‌ڕا ئاراسته ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌یان په‌یجی زۆنی سه‌وز خه‌ریكن به‌ڵگه‌ی ساخته ده‌خه‌نه‌ڕوو بۆ هه‌بوون یان به‌گشتی گومانی هه‌بوونی مۆساد له هه‌ولێر، ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی كاره‌ساته‌كه‌یه و دژی ئه‌و مێژووه له یه‌كبوون و یه‌كگرتووییه كه له سه‌ره‌وه باسم كرد. من پێم وایه له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا لابردنی ئه‌و په‌راوێزانه و یه‌كانگیری و یه‌كگرتوویی به ئاراسته‌ی گوتارێكی كوردستانی، گه‌وره‌ترین وانه‌یه‌كه كه ئێمه ده‌بێت له كۆماری كوردستان و سه‌روه‌رییه‌كانی وه‌ریبگرین.