پێشێلکاری و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی به‌غدا له کاروباری هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته سیاسی و یاساییه‌که‌ی به‌بێ هاوده‌نگی و ته‌نانه‌ت سه‌رپشکی و ڕچه‌دانه‌ریی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان و به کرێگیراوه ناوخۆیی و ئاغا ده‌ره‌کییه‌کانیان مه‌حاڵ بوو تا ئێره بگات، یانی له ڕاستیدا به‌غدا نه عه‌قڵیه‌ت و ستراتیجی ئه‌وه‌ی هه‌بوو ئه‌م ڕێگایانه له 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه تا ئێره بگرێته به‌ر و نه بوێریی ئه‌وه‌یشی هه‌بوو، ئه‌مه نانێک بوو کۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی یه‌کێتییه‌وه خستییه کۆشی به‌غدا. له کوردەواریدا ده‌ڵێن "خێر بۆ خوێش نه‌ک بۆ ده‌روێش". به‌ڵام دیاره جیهانبینیی یه‌کێتیی نوێ ته‌نیا و ته‌نیا (نه‌ک بۆ خوێش و نه‌ک بۆ ده‌روێش)، به‌ڵکوو بۆ خۆی له‌کاردایه! خۆیشی واته تاقمێک که گیرفانیان به هیچ پڕ نابێت.
یه‌کێتی له 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه سه‌لماندی ئه‌گه‌ر کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ هه‌بێ، به‌ڵام پارتی هه‌ژموونی به‌سه‌ریدا هەبێت، ئه‌وا باشتر وایه به توون چێت و هه‌ر نه‌بێت. ئه‌م خۆخۆری و وڵاتفرۆشییه له‌ناو دوالیزمی ململانێی سیاسی و حزبیدا ڕه‌نگه له‌ناو هیچ وڵات و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا به قه‌ده‌ر کورد خه‌ساری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی لێ نه‌که‌وتبێته‌وه، ئێسته بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت له‌ناو ڕای گشتیدا (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی تریش به‌شداری به‌ڕێوه‌بردنی حکوومه‌تن، له‌وانه‌یش یه‌کێتی و گۆڕان) وایان جێگیر کردووه که پارتی له هه‌موو که‌موکووڕییه‌کانی کوردستان به‌رپرسه و ده‌بێت وه‌ڵامده‌ره‌وه بێت.
ئه‌مه خۆی یارییەكی میدیاییه که ته‌نیا مافیاچێتی سوود و قازانجی لێ ده‌بینێت، مه‌گه‌ر جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌ت برای سه‌رۆکی یه‌کێتی نییه؟ مه‌گه‌ر له گۆڕان وه‌زیر نییه له ناو حکوومه‌تدا؟ و هه‌ر کامیان پێگه و ڕۆڵی خۆیان له دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و ململانێ له‌گه‌ڵ کێشه‌کاندا نه‌بووه؟ ئه‌مه چ لۆجیک و کایه‌یه‌کی میدیایی خۆخۆرانه‌یه که له کێشه و قه‌یرانه‌کاندا پارتی و حکوومه‌تی هه‌رێم (که له پارتیدا کورت کراوه‌ته‌وه) به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆن، به‌ڵام له سه‌رکه‌وتن و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کاندا هه‌ندێ مافیا و کۆدەتاچی و بندیوار لێمان قووت ده‌بنه‌وه که ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵی فڵان لایه‌ن و فیسار لایه‌ن بووه؟
دیاره ئه‌وه‌ی که له پێناو خزمه‌تکردنی خاک و وڵاتی کوردستاندا هه‌ر هه‌نگاوێک هه‌ڵبگرێت پێویستی به‌وه نییه سینگی خۆی ڕانێ و به شانوباڵی خۆیدا هه‌ڵبڵێ، خه‌ڵکی کوردستان یه‌کێک له هوشیارترین و ژیرترین کۆمه‌ڵگەكانی جیهانن له ڕووی سیاسییه‌وه و ده‌زانن کێ خزمه‌تکار و خۆڕاگره و کێش به کرێگیراو و سه‌رانه‌سێن، به‌ڵام ئه‌م پلانداڕێژییه میدیاییانه و ئه‌م خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکه، ئه‌گه‌ر قازانجێکی بۆ که‌سان و کۆمه‌ڵێک گرووپ نه‌بێت، بۆچی ئاوا درێژه‌ی ده‌بێت؟
له‌و ماوه‌یه‌ی که به‌غدا ده‌ستی به‌سه‌ر قووتی خه‌ڵکی کوردستاندا گرتووه و به بڕینی مووچه و ده‌ستێوه‌ردان له یاسای بودجه به هاوکاری یه‌کێتی، سه‌ره‌ڕای میدیا سێبه‌ر و بندیوار و ژێردیواره‌کانی سلێمانی، ڕۆژنامه‌ی "کوردستانی نوێ"یش بووه به ئێزگه‌ی ده‌نگی به‌غدا، به‌ڵام مه‌خابن ناوه‌که‌ی کوردستانی نوێیه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌یش سه‌یر نییه کوردستانی نوێ له دیدی ئه‌وانه‌دا ئیزاعه‌ی فه‌رمی به‌غدا و ئه‌جێندای دراوسێی لاده‌ستیانه.
شێرکۆ عه‌بدوڵا که به‌ناو ته‌نزنووس و نووسه‌ره، ساڵی رابردوو ستایشی سه‌دام حسێن و ئه‌نفالچییه‌کان و بکوژانی کوردی ده‌کرد، ئێسته‌ش له درێژه‌ی هه‌مان ڕه‌وت و ڕێبازی دره‌وشاوه‌ی خۆی! له سۆنگه‌ی به‌غداوه، هه‌رێم ده‌کاته ئا‌مانج و شیعری ته‌وسئامێزمان به باڵادا بۆ ده‌هۆنێته‌وه، ئه‌و شیعری شاعیرانی کلاسیکمان بۆ دێنیته‌وه و به‌غدا ده‌کات به سه‌روه‌ر و سالار و هه‌رێم و خه‌ڵکه‌که‌یشی ده‌کات به ملکه‌چ و گاڵته‌جاڕ!
ئه‌م تێڕوانینه ته‌نیا ده‌کرێت به یه‌ک هۆکار وا به سه‌خیفی و بێباکییه‌وه په‌لاماری گوتاری کوردایه‌تی و هه‌ولێر و دۆخی سیاسی کوردستان بدات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یە که ئه‌م نووسه‌ره وه‌ک ساڵێک پێش ئێستە بڵاو کرایه‌وه، مووچه‌یه‌کی بندیواری باش وه‌رده‌گرێت و به ئیسراحه‌تی خۆی دانیشتووه له بێقووتی و بێمووچه‌یی خه‌ڵک به وشه و ڕسته‌سازییه‌وه پاره خڕ ده‌کاته‌وه بۆ خۆی! ئه‌و له زمانی نالییه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، دۆخی قه‌یراناویی کوردستان و گوشاری سه‌ر هه‌رێم و قه‌واره‌ی کوردستان نه‌ک به ته‌نز، به‌ڵکوو به گاڵته کردووه، خۆی له ئێمه‌ومانان باشتر ده‌زانێت گاڵته و ته‌نز جیاوازییه‌کی ورد و ناسکیان له نێواندا‌یه، بۆیه گاڵته‌جاڕی و بندیواریی هه‌ڵبژاردووه. ته‌نیا یه‌ک نموونه‌ی له زمانی نالییه‌وه ئه‌وه‌یه که له گۆشه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی و له ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ، (هه‌ولێر به به‌غدا: گریانی من و خه‌نده‌ی تۆ ئێسته دوشوبهێن/ به‌و موسیمی بارانه که‌وا خونچه ده‌پشکوت).
بێگومان ئێمه چ وه‌ک ڕۆژنامه‌نووس و چ وه‌ک هاووڵاتی لاریمان له‌وه نییه هه‌ر که‌س بیروڕای ئازاد و جیاوازی هه‌بێت، به‌ڵام ئاسایشی نیشتمانی نه له سویسرا و نه ئه‌مەریکا و نه له هیچ وڵاتێکی تری دنیا، شوێنی گاڵته‌پێکردن نییه!
هه‌ولێر ئێستا هێمای خۆڕاگری و هه‌ستانه‌وه‌یه دژی به‌غدای دۆڵپا که تا ئێسته‌یش نه‌وه و منداڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له گه‌رمیان و که‌رکووک ڕاوه‌دوو ده‌نێن و پاکتاویان ده‌کەن، ئێسته پرسیار ئه‌وه‌یه، بۆچی شیرکۆ عه‌بدوڵاكان و فه‌رهاد سه‌نگاوییه‌کان یه‌ک تانه و ته‌شه‌ر ناگرنه به‌غدای هاوپه‌یمان؟ یه‌ک ڕه‌خنه و ته‌نز ئاراسته‌ی یه‌کێتیی مووچه‌خۆر و شه‌ریکیان ناکه‌ن؟
ئه‌م ڕه‌وت و ڕێبازه درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ڕێبازی دووبه‌ره‌کی و خۆخۆری و خاکفرۆشییه که ڕه‌نگه به کایه‌ی زمانی و ته‌نزئامێزنواندنی بابه‌ته‌کان تا ماوه‌یه‌ک په‌رده‌پۆش بکه‌ن، به‌ڵام که‌س ئه‌وه‌ی له‌بیر ناچێت له ڕۆژانی سه‌ختدا حکوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دنیایه‌ک قه‌یران و ئالنگاریدا ده‌سته‌ویه‌خه بوو، نموونه‌کانی ئه‌م جۆره نووسه‌رانه چه‌پڵه‌یان بۆ به‌غدا و لامه‌رکه‌زیه‌ت لێده‌دا و بوونه هۆی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی بڕینی مووچه‌ی کوردستان و ئێسته‌یش وا ده‌زانن وه‌ک به‌رزه‌کی بانان ده‌توانن بۆی ده‌ربچن.