دواجار عێراق ئه‌و كارته‌ی ده‌ست كه‌وت كه نیازه راسته‌قینه‌كانی به‌رانبه‌ر گه‌لی كوردستان پێ موماره‌سه بكات و ئه‌وپه‌ڕی شۆڤێنێتیی خۆی پێشانی دانیشتووانی هه‌رێمه‌كه‌مان بدات، ئه‌ویش نه‌مانی كارتی فرۆشتنی نه‌وت و هاوكات بودجه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئه‌وان كه ئێسته مووچه‌ی مانگی نۆی لێ وه‌رده‌گرن، به‌وپه‌ڕی سووكایه‌تی و رقی تایفییه‌وه به حكوومه‌تی هه‌رێمیشیان گوتووه، 500 ملیارتان به قه‌رز ده‌ده‌ینێ. ئه‌وه‌ش ناكاته نیوه‌ی مافه یاساییه‌كانی هه‌رێم له بودجه‌دا، كه به‌وپه‌ڕی سته‌مكاریش به‌گوته‌ی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، به‌شی كوردستان 16 تریلیۆن دیناره.
ئه‌و عێراقه‌ی كه مسته‌فا كازمی له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسی لێكۆڵه‌ری دزیی سه‌ده‌دا گوتوویه‌تی، 300 ملیار دۆلار له ماوه‌ی چوار حكوومه‌تی رابردوودا دیار نییه. هه‌موو دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و نه‌وتی به‌رپرسان و ده‌روازه سنوورییه‌كان كه حه‌شدی شه‌عبی داهاته‌كه‌ی ده‌بات، هاتووه ڕای گشتیی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانی خۆی لابردووه و وا پێشانی ده‌دات كه كێشه‌یان ته‌نیا دابینكردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه.
له‌وه‌ش تێده‌گه‌م كه بۆ كورد سه‌خته هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو دوژمنه‌ی كه ده‌وریان ته‌نیوه، به دیاریكراویش ئه‌م عێراقه ناده‌وڵه‌ته بێ سه‌روبه‌ره كه زیاتر ئێران و كه‌مێكیش توركیا هه‌ژموونیان به‌سه‌ریه‌وه‌یه، ده‌یه‌وێ هه‌رچی سووكی خۆی هه‌یه به‌رانبه‌ر وڵاتان و پێشێلكردنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی، تۆڵه‌كه‌ی له كورد بكاته‌وه. زۆر دوور ناڕۆین، كاتی دوای هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان، زۆر به زه‌لیلی دێنه لای كورد و داوای رێككه‌وتن ده‌كه‌ن، هه‌موو به‌ڵێنێك واژوو ده‌كه‌ن و زمانیان ئه‌وه‌نده شیرین ده‌بێت، خه‌ڵك دڵخۆش ده‌بن به بینینیان، به‌و نیازه‌ی داهاتوویه‌كی باش و بێ ده‌مارگیریی چاوه‌ڕێیانه، كه‌چی هه‌ر سێ مانگ دوای پێكهێنانی حكوومه‌ت، هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت و هیچ به‌هایه‌ك بۆ قسه و واژووكانی خۆیان دانانێن، جۆره‌ها رێ بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی كوردستان ده‌گرنه‌به‌ر.
ره‌نگه پرسیاره‌كه ئه‌وه بێت، ئه‌ی بۆچی كوردستان فێری ئه‌وه نابێ دیداریان ره‌ت بكاته‌وه و نه‌چێته ناو حكوومه‌ته‌كه‌یان یان بكشێته‌وه؟ راستییه‌كه‌ی پێم وایه ئه‌و ئاره‌زووه‌ی خه‌ڵك هه‌یه‌تی بۆ پچڕانی پێوه‌ندییه‌كان، لای سیاسییه‌كان زۆرتریشه، به‌ڵام بارودۆخی كوردستانیش زۆر ناجۆره، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، گوشاری لێ ده‌كه‌ن تا له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێك بكه‌وێ، له‌لایه‌كی تره‌وه نه‌چێته ناو حكوومه‌تی عێراقه‌وه، ره‌نگه زۆر چڕتر دژایه‌تیی بكه‌ن و پێوه‌ندییه دیپلۆماسییهكانیشیان بۆ دژایه‌تیی كوردستان به‌كار بێنن، له ناوخۆیشماندا هه‌میشه داواكاری ئه‌وه هه‌بووه كه ڕوو له عێراق بین بۆ رێككه‌وتن، كه‌چی عێراقهكهیش ئه‌وه‌یه كه ده‌یبینن.
ئێسته كه رێی فرۆشتنی نه‌وتیشمان نه‌ماوه، وا ده‌رده‌كه‌وێت گورزی لێدانه‌كانی عێراق خێراتر و كاریگه‌رتر بن، بۆیه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی تیمی حكوومه‌تدا دیار بوو ئه‌وان هه‌ر به مانای وشه گاڵته‌یان به مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان دێت و پرۆسه‌ی برسیكردن جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌ی ئێمه چی بكه‌ین؟
پێم وایه كاتی ئه‌وه هاتووه كورد له‌م مامه‌ڵه ئیداری و داراییانه بێته ده‌ره‌وه و وه‌ك دۆزێكی گرنگ و زیندوو و ده‌ستووری، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق بكات و عێراقیش بۆ یه‌كجار بڕیار بدات خۆی بێت نه‌ك ئێران، ئیتر به ڕاشكاوی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت یان یه‌كسانین له ماف و داهاتدا، یانیش حكوومه‌ته دزه‌كانی عێراق و مافیا ملیاران دۆلارییهكانی، له‌و ئاسته نین به‌و جۆره میله‌تێكی تێكۆشه‌ر بخه‌نه دڵه‌ڕاوكێوه، كه هه‌ر خه‌باتی ئه‌م میله‌ته بوو سه‌دامی بۆ ڕووخاندن و جارێكی تر پێش مردن چاویان به به‌غدا كه‌وته‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاره ئێمه له‌و ناڕه‌حه‌تی و نائارامییه داراییه‌دا بژین، با كه‌مێك مووچهكهیش كه‌متر بێت، به‌ڵام سه‌ربه‌رزی زۆر گرنگتره له مووچه‌یه‌ك كه له به‌رانبه‌ردا كهرامهتشكێنی هه‌بێت، كورد هه‌رگیز ئه‌وه‌ی قبووڵ نه‌كردووه، بۆ سه‌دامیش نه‌چووه سه‌ر كه ئه‌مانه‌ی ئێسته‌ی به‌غدای به فه‌رمانبه‌ریش قبووڵ نه‌بوو، به‌ڵام با بزانین تا كوێ رایدهكێشن و لووتكه‌ی نیهتپیسی و دوژمنایهتییهكهیان كوێیه، كوردستانیش تا كه‌ی ته‌حه‌مول ده‌كات؟.