كاتێك شۆڕشی گه‌لانی ئێران له 1979دا ڕژێمی پاشایه‌تیی نوقمه‌سار كرد، حزبی كۆماری ئیسلامی تاقه حزبێك بوو له پاڵ ده‌یان حزبی چه‌پ و ڕاستی تردا كه له هه‌ڵوێست و ده‌ربڕینه‌كانی خومه‌ینیدا خۆی ده‌ناساند و ملی له حكوومه‌تكردن و سیاسه‌ت با ده‌دا، سه‌ره‌تای لێدوانه‌كانی خومه‌ینی خۆلادان بوو له هه‌ر جۆره ئاره‌زوویه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی و ئێسته‌یش ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه به‌رده‌ستن كه خومه‌ینی ده‌ڵێت: ئێمه كارمان چییه به حكوومه‌ته‌وه و حكوومه‌ت و ئیسلام كوجا مه‌رحه‌با.
به‌ڵام دوا به‌دوای جێگیربوونی پێگه‌كه‌ی و پشتیوانیی ڕازئاویی هه‌ندێ وڵاتی ڕۆژئاوایی، له‌وانه ئینگلیز و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكا (به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه نوێیانه‌ی كه مێژووزان و توێژه‌رێكی دیار و مامۆستایه‌كی زانكۆی وه‌ك د. عه‌باسی میلانی باسی لێ ده‌كات)، خومه‌ینی هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كانی تری پلیشانده‌وه و لێكی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، دوا سه‌نگه‌ری به‌رگری و خه‌بات، كوردستان بوو كه به لێدوانه ناوداره‌كه‌ی خومه‌ینی و به هێنانه‌وه‌ی ئایه‌تێك له قورئانی (اشدا علی الكفار رحما بینهم)، فه‌رمانی هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر كوردستان كه بێ دیفاعترین و بێ تاوانترین شار بوو، ده‌ركرد و له هێرشێكی نابه‌رابه‌ر و ناجوامێرانه‌دا، جیاواز له بۆردمانكردنی بنكه و باره‌گاكانی هێزه كوردییه‌كان به ئیسلامی و نائیسلامییه‌وه، خه‌ڵكی سڤیلی زۆریشی قهتلوعامێكی مێژوویی كپكراوی له سنه‌ی خوێناوی و شاره‌كانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست كرد.
هه‌ر ئه‌وكات ترووسكه‌ی خه‌باتی كورد چووه باشووری كوردستان و هێزه كوردییه‌كان له‌وێ و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، شوێنپێی خه‌بات و خه‌ونه‌كانی كورد و كوردستانیان دانا، له‌و ساته‌وه تا ئێسته بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردی، به‌گوێی دنیا و ته‌نانه‌ت ئۆپۆزسیۆنه‌كانی تری ئێرانی‌دا داوه‌ته‌وه كه كۆماری ئیسلامیی ته‌نیا ده‌سه‌ڵات و سیستمێكی حوكمڕان نییه، به‌ڵكو ئایدۆلۆجیایه‌كی ئاخرزه‌مانی و شهڕوئاشۆیه، به‌ڵام گوێی دنیا بۆ ئه‌و قسانه یان كه‌ڕه به ئێسته‌یشه‌وه، یان به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی زلهێزی تێدایه.
له‌و قۆناغانه‌دا خومه‌ینی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان دانیشتنی ده‌كرد و یه‌كێك له‌و باسانه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئاینییه‌كانی تر، واته سوننه‌كاندا باس كرابوو، هه‌نارده‌كردنی شۆڕشی ئیسلامیی بۆ ده‌ره‌وه بوو. هه‌ر له ئه‌فریقاوه تا جیۆگرافیا سوننه‌نشینه‌كانی ناوچه‌كه، ئه‌و دید و خه‌ونه‌ی خومه‌ینی بۆ به‌رده‌نگانی له گوتاره‌كانی نوێژی هه‌ینیی تاران‌دا له‌و ساڵانه‌دا ده‌ینه‌خشاند، بریتی بوو له داگیركردنی دنیا! یان تێكدانی دنیا و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێكی ئاخرزهمانیی یه‌كلاكه‌ره‌وه، یا داگیركردنی دنیا كه دهروازهكهشی به له‌ناوبردنی ئیسرائیل ده‌ست پێ ده‌كات، تا ئیمامی مه‌هدی له كاتی خۆیدا بگات و ئه‌وان هێز و ده‌سه‌ڵات و تواناكانی شیعه‌ی عه‌لی ڕاده‌ستی بكه‌ن و دنیا ڕزگار بێت! (مه‌زه‌وی شیعه بێگومان جیاوازه له‌م ئیسلامه سیاسییه شیعییه شه‌ڕاوییه).
ئه‌وكات خومه‌ینی ده‌یگوت سه‌ربازه‌كانی من له بێشكهدان، پاش ئه‌وه‌ی دواتر نامیلكه‌كانی خومه‌ینی و بڕیار و حوكمه شه‌رعییه‌كانی به‌پێی خوێندنه‌وه و شیكردنه‌وه‌كانی له سۆنگه‌ی شیعه‌گه‌رێتی كۆماره‌وه، هاته ئاراوه و دیمه‌نه‌كه زۆر كۆمید‌یتر و تراجیدیتر به‌شێوه‌ی هاوكات ده‌رده‌كه‌وت!
ئه‌و له نامیلكهیهكیدا باسی چۆنێتیی جووتبوونی زاوا له‌گه‌ڵ خه‌سوو و هه‌روه‌ها چۆنێتیی سێكس له‌گه‌ڵ منداڵی بێشكه (كچ) له كاتی پێویست! ده‌كات، ده‌یان و سه‌تان شتی تری له‌م شێوه‌یه باس كرد كه ئاماژهپێكردنیشیان، په‌ڵه‌یه‌ك له شه‌رم و شه‌رمه‌زارییه به ناوچه‌وانی مرۆڤایه‌تییه‌وه. دیمه‌نه‌كه تا ده‌هات سامناكتر و گاڵته‌جاڕانه‌تر ده‌ركه‌وت، ڕۆشنبیران به زۆری قه‌تلوعام كران و ئه‌وانه‌یشی لێره‌وله‌وێ ورته‌یه‌كیان ده‌كرد، سنووریان بۆ دیاری كرابوو و له بازنه‌یه‌كی دیاریكراوی بێ كاریگه‌ردا ده‌سووڕانه‌وه و ده‌سووڕێنه‌وه.
كۆی ئه‌و هاوكێشانه‌ی كه له ڕێی كۆماره‌وه تا ئێسته هاتوونه‌ته ئاراوه، هیچ كات ڕۆژئاوای به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی و ڕژد نه‌جووڵاندووه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ئێمه ئه‌و به‌ڵگانه‌ی د. عه‌باسی میلانی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ئێرانییه‌كان له زانكۆی ستانفۆردی ئه‌مه‌ریكادا باسی ده‌كات، به هه‌ند وه‌ربگرین و بزانین بابه‌ته‌كه له‌وه زیاتره كه ئێمه له 1979 له شه‌قامه‌كانی ئێران بینیمان، له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی ئاخونده‌كان بۆ ماوه‌ی 44 ساڵه موزیكی سێداره و نابوودیی پێ ده‌ژه‌نرێ.
ده‌شێت بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه وڵاتانی زلهێز و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، وێنه گه‌وره‌كه ده‌بینن، واته لادانی كۆماری ئیسلامی قازانجی زیاتره بۆیان یان زیاان؟ وه‌ك چۆن به‌م تێڕوانینه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دڕنده‌ترین مرۆڤ و دیكتاتۆری سه‌ده‌ی بیسته‌م واته سه‌دام حوسێن و به‌عس كرد، چونكه پێویستیان به سه‌دام بوو تا باڵانس و هاوسه‌نگیی هێز و نرخی نه‌وت به‌تایبه‌تی پێوه‌ست به كوێت و سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ڕابگرێت، ئایا ئێسته كاتی ئه‌وه هاتووه زلهێزه‌كان جۆرێكی تر بڕواننه وێنه گه‌وره‌كه؟.
سه‌ره‌ڕۆیی و شهڕوئاشۆیی كۆماری ئیسلامی نه‌ك ته‌نیا له‌م ڕووداوانه‌ی دوایی هێرشی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل، به‌ڵكو ساڵانێك پێش ئێسته له یه‌مه‌ن، عێراق، سووریا و دوو ساڵیشه له ئۆكراینا به‌دی كراوه. په‌رچه‌كرداری تره‌مپ و كوشتنی قاسم سلێمانی ته‌نیا ده‌مارگرژیی و كه‌له‌ڕه‌قی و دڕنده‌یی ئه‌م دۆڵپا و لۆڤایاتانهی زیاتر كرد، ئه‌گه‌رنا له واقیعدا هیچی نه‌گۆڕی، بۆیه پێم وایه له جه‌وهه‌ردا پلان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به كۆماریخواز و دیموكراته‌وه، جیاوازیان نه‌بووه تا ئێره، له كۆی ئه‌م جیۆگرافیایه‌دا كه ئێران به گوته‌ی خومه‌ینی شۆڕشه‌كه‌ی بۆ هه‌نارده كردووه، هه‌ولێر وه‌ك ناوه‌ند و پایته‌ختی كوردستان و به‌رگریی كوردایه‌تی، بووه به چقڵی چاوی تاران و هاوكات گۆمه‌زی پیرۆزی كوردان، چونكه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ سلێمانی له ڕێی هه‌ژموونی كولتووری و هاوكێشه‌ی بازرگانی و مافیاگه‌رێتی سیاسییه‌وه، ئه‌و قورسایی و سه‌نگه‌ی نه‌ماوه و ئه‌وه‌ی ڕۆڵ ده‌گێڕێت ته‌نیا هه‌ولێره.
ده‌توانم بڵێم زۆرینه‌ی ئه‌و جیۆگرافیایه‌ی پێی ده‌ڵێن عێراق، له ژێر هه‌ژموونی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی كۆماری ئیسلامیدایه جگه له هه‌ولێر، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات له هه‌ر ململانێیه‌كدا به لێدانێكی منداڵكارانه، له باره‌گا یان فڕۆكه‌خانه یان ... به هه‌ولێر ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌توانێ ئه‌و شوێنه ئهمینهیش تێكبدات، بێگومان چه‌ند ساڵێكه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌مه ته‌نیا خه‌ونێكی خاو و خه‌یاڵێكی پڵاوه.
كۆماری ئیسلامیی له كاتی ڕوودانی ئه‌م شه‌ڕه‌ی دوایی له ئیسرائیل تا ئێسته، هه‌ر له زاری خامنه‌ییه‌وه تا به‌رپرسانی سوپا، ده‌یان ده‌ربڕینی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانه‌وه هه‌بووه، ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ددانی به‌وه‌دا نه‌ناوه كه خۆی له پشتی هێرشه‌كه‌یه، به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ و ڕاشكاو ده‌ڵێت شان و پیلی هێزه‌كانی حه‌ماس ماچ ده‌كه‌م و پشتگیرین.
ئه‌م هه‌ڵوێستانه و ده‌یان هه‌ڵوێستی تر له ساڵانی ڕابردوودا، ئاخۆ هاوكێشه‌ی بینینی زلهێزه‌كان بۆ كۆماری ئیسلامیی وه‌ك یه‌كێك له هێزه تێكده‌ر و شه‌ڕانگێزه‌كانی ناوچه‌كه ده‌گۆڕێ؟ یا ته‌ل ئه‌بیب قووڵایی ستراتیجی و مه‌عنه‌ویی و هیومانیستی ئه‌مه‌ریكا و هه‌موو ڕۆژئاوا و له سه‌روویانه‌وه ئه‌ڵمانیای خوڵقێنه‌ری هۆلۆكۆست له سه‌رده‌می هیتله‌ردا نییه، كه‌واته ده‌یانه‌وێت تا كه‌ی ده‌ست شل بكه‌ن بۆ ئه‌م سه‌گه هاره كه ته‌مه‌نی نه‌ك 40 شه‌و، به‌ڵكو سه‌رووی 40 ساڵیشه؟