ده‌روازه:
ئه‌گه‌ر ئیسرائیل واز له سپێرمی سه‌ربازه کوژراوه‌کانی خۆی له مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕدا بێنێت، ئه‌وکات ئێرانیش واز له هیلالی شیعی و شه‌ڕی ئاخرزه‌مان دێنێت. مه‌به‌ستم له‌م به‌راورده ئه‌وه‌یه که سووربوون و پێداگریی ئێران له‌سه‌ر ئایدۆلۆجیاکه‌ی خۆی چه‌نده به‌هێزه، به‌و ئاستەیش ده‌مارگرژیی ئیسرائیل بۆ پاراستنی نه‌وه و وه‌چه‌ی جووه‌کان به‌هێزه، که ئێسته خه‌ریکه له ڕێگه‌ی گونی سه‌ربازه کوژراوه‌کانییه‌وه که ته‌رمه‌کانیان له مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕدا گه‌ڕیندراونه‌ته‌وه به ڕه‌زامه‌ندی بنه‌ماڵه‌کانیان سپێرمه‌کانیان وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌چه‌یان بپارێزێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ وه‌چه‌یه‌کی جوو نه‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه!
ئایدۆلۆجیا ئاینییه‌کان ئاا دوای خهنهکانیان ده‌که‌ون، ئێران به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که له ڕووی ناوه‌رۆکه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل جیاوازه، به‌ڵام له ڕووی پێکهات و کۆڵه‌که‌کانی ئایدۆلۆجیاکه‌ی زۆر له یه‌ک ده‌چن. من باسم به‌راوردی ئه‌م دووه نییه لێره‌دا، به‌ڵکوو وه‌ک ڕۆشناییه‌ک بۆ دیاریکردنی سهرەڕۆییهکانی ئێرانی شیعی هێنامه گۆڕێ.
ئێرانی سه‌رده‌می ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ده‌توانین بڵێین ئێرانێکی بێده‌وڵه‌ته و کۆی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وله‌ت وه‌ک باڵێک له به‌یتی ڕه‌هبه‌ری یان نووسینگه‌ی خامنه‌یین، خامنه‌یی له‌ناو سایکۆلۆجییهتێکی پاڵه‌وانیانه‌ی وههمیدایه و وا ده‌زانێت له‌گه‌ڵ ئیمامی مه‌هدی پێوه‌ندییه‌کی نزیک و نه‌پساوه‌ی هه‌یه. چه‌ند ساڵ پێش ئێستە له ڕێوڕه‌سمی تاسووعا و عاشوورا مه‌داح و شێنگێڕیی ڕێوڕه‌سمه‌کەدا، خامنه‌یی به پێغه‌مبه‌ر شوبهاند و ئه‌ویش وه‌ک فیگه‌رێکی مه‌عنه‌وی هیچ هه‌ڵوێستێکی نه‌بوو، دواتر چه‌ند مه‌رجه‌عێکی ئاینی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی لەوەی خامنه‌یی له هه‌مبه‌ر ئه‌م کوفرهدا هیچ قسه و هه‌ڵوێستێکی نه‌بووه؟
وه‌ڵامی ئه‌م بابه‌ته ڕوونه، ئه‌و ئیتر له سۆنگه‌یه‌کی وه‌همیی خوداشێوهوه چاو له جیهان ده‌کات و هه‌ر ئه‌مه‌یش ده‌توانێت ئامیانی شه‌ڕێکی گه‌وره‌ی هه‌رێمی یان هه‌ر جۆره ده‌ستێوه‌ردانێک به قه‌باره‌ی قه‌یرانی زۆر گه‌وره، به‌بێ به‌هادان به هیچ تێچوویه‌کی مرۆیی، بێت.
عێراق و شوێنپێکانی ئێران:
کاتێک دادگای فیدراڵیی عێراق وه‌ک پێگه و مه‌رجه‌عێکی یاسایی پێناسه کرا و جێگیر بوو، هه‌مووان وایان دانا ئه‌م دادگایه وه‌ک کێشانه و هێزێکی هاوسه‌نگکه‌ره‌وه له نێوان لایه‌نه جیاواز و ناکۆک و ته‌نانه‌ت دژبه‌ره‌کاندا له عێراقێکی پڕ زام و برین و به پێکهاتێکی تائیفی و خێڵه‌کی و هاوکات مه‌زه‌وی و ئیتنیکییه‌وه، ڕۆڵ ده‌گێڕێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له دوو ساڵی ڕابردوودا چاوێک بخشێنین به بڕیاره‌کانی ئه‌م دادگایەدا، به تایبه‌تی کاتی بڕیاره‌کان و شێوه‌ی بڕیارەكانی، تێده‌گه‌ین که دادگای فیدراڵیی به‌ر له‌وه‌ی هێزێک بێت بۆ هاوسه‌نگیی و داد، میکانیزمێکه بۆ سه‌پاندنی ئه‌جێندا و به‌رنامه‌یه‌ک که به‌ر له‌وه‌ی هیچ جۆره خزمه‌تێک به عێراق بکات، ڕۆڵ له تێکدانی هه‌ر جۆره هه‌وڵێک بۆ سه‌قامگیریی سیاسیی و سازان و تەناهایی بە گشتی، ده‌گێڕێت.
هه‌ڵبه‌ت قسه‌کردن له چه‌مکی "سه‌قامگیریی سیاسی" له عێراق له‌گه‌ڵ "سازان"دا هەر خۆی یه‌ک ناگرێته‌وه، چونکه عێراق له ئاستی کوتله و لایه‌نه سیاسییه‌کاندا له چه‌ندان مه‌رجه‌عی ئایدۆلۆجی و مه‌زه‌وییه‌وه هه‌ڵتۆقیوه که چه‌مکی سازان گوزارشت له "جارێ" پێکه‌وه هه‌ڵکردن تا کاتی نادیار، ده‌کات. ئه‌م "جارێ"یه ڕه‌نگه تا سبه‌ینێ بێت، یان تا 10 ساڵی تر یاخۆ ڕه‌نگه له خۆمه‌ڵاسدانی هه‌لێکی گونجاو‌دا بێت تا ئه‌و سه‌قامگیرییه وه‌همییه به ته‌واوه‌تی ئاشکرا بکات. بۆیه کاتێک باسی سه‌قامگیریی له عێراقدا ده‌که‌ین، باسی دۆخێک ده‌که‌ین که له‌سه‌ر لێوارێکی ترسناک به هێزی میلیشیا و ئه‌جێندای ده‌ره‌کی و ئایدۆلۆجیای تاکلایه‌نه‌ی ناوه‌کی و... ڕاگیراوه.
که‌واته له‌م هاوکێشه ئاڵۆزه‌دا، نه سه‌قامگیریی ڕاسته‌قینه هه‌یه تا بڵێین دادگای فیدراڵیی تێکی ده‌دات و نه دادگای فیدراڵیش بۆ دروستکردنی هاوسه‌نگی و جۆرێک له سه‌قامگیریی وه‌ها، پێگه‌ی یاسایی خۆی قاییم کردووه، بۆیه کاتێک ئه‌م دوو خاڵه باس ده‌که‌ین، خۆ به خۆ چه‌مکی سازان وه‌ک تڕەکهڵهکی لێدهێت و هه‌ر ساتێك ئه‌گه‌ری ههڵوهشانەوەی هەیە. کهواتە دادگای فیدراڵیی خۆیشی ده‌بێت به ئامرازێکی سیاسی، ده‌بێت به میکانیزم و نوێڵێک به ده‌ست ئه‌و لایه‌نه‌ی که پێشبینیی ململانێکانی دواڕۆژی له عێراقێکی پڕ کێشه و ئاڵۆزی و دامه‌زراندنی هیلالی ئایدۆلۆجیی خۆی ده‌کرد.
باسکردن له‌م پێگه‌یه‌ی دادگای فیدراڵی هه‌رگیز به‌و مانایه نییه که ئه‌و بڕیاره‌ی له دژی حه‌لبووسی داویه‌تی و چه‌ند که‌س له کاربه‌ده‌ست و هاوبیره نزیکه‌کانیشی ڕاسته‌وخۆ گرتووه‌ته‌وه، وه‌ک کارێکی مافناسانه و یاسایی شتێکی هه‌ڵه‌یه و دووره له ڕاستی، به‌ڵکوو بابه‌ته‌که ئه‌وه‌یه بۆچی له‌م كاته‌دا و به وردی ڕۆژێک پێش دانیشتنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگەکان؟ هه‌روه‌ها بۆچی له‌م ساته‌دا که هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌مەریکا و جیهان و ناچه‌که به گشتی هێنده سه‌ریان به شه‌ڕێ ئیسرائیل-حهماسەوە قاڵه که ته‌نانه‌ت ئۆکراین هه‌ر ناوی له نێواندا نه‌ماوه؟
هەر خۆی کات و ساتی ئه‌م بڕیارانه‌ی دادگای فیدراڵی و هه‌روه‌ها له پڕێکدا ده‌رکردنیان، به‌شێک له‌و گومانه دروست ده‌کات که ڕه‌وایی یاسایی بخرێته ژێر پرسیاره‌وه، لایه‌نێکی دیکه‌ی ئه‌م جۆره بڕیارانه ئه‌وه‌یه ئایا که‌سی له حه‌لبووسی گوناهبارتر له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق و چوارچێوه‌ی مه‌نزوومه‌ی سیاسیی عێراق و کوتله فره‌ڕه‌نگ و ده‌نگه‌کانیدا نابینرێته‌وه؟ (له‌ناو که‌وانه‌دا ئه‌ی دۆسیەی موسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو چی لێهات؟) ئه‌گه‌ر دادگای فیدراڵی مه‌به‌ستی داد و دادپەروەرییە، بۆچی له‌و پێناوه‌دا ده‌ست بۆ سوننە ده‌بات و کاری به زۆرینه‌ی شیعه نییه؟ بۆچی به ئاسانی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان بڕیار ده‌دات و ئه‌و بڕیارانه‌یشی به‌پێی هه‌نگاوی سیاسیی پلان بۆ داڕێژراوه؟ (نموونه له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم و په‌ڕله‌مانی کوردستان).
ئه‌گه‌ر بڕیاره له عێراق هه‌موو دۆسیەكان هه‌ڵبدرێنه‌وه، نیوه زیاتری سیاسییه‌کان و به‌تایبه‌تی شیعه‌کان و فەرماندەكانی حه‌شدی شه‌عبی تێوەگلاون لە دۆسیه‌ی گه‌وره و ترسناک. ده‌توانین به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا بپرسین وڵاتێکی وه‌ک عێراق، پاش 20 ساڵ له ڕووخانی به‌عس و به‌و هه‌موو نه‌وت و دارایی و پشتیوانییه‌وه، بۆچی خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌بێت له به‌ر بێ‌کاری و هه‌ژاری بناڵێنن؟ بۆچی کوشتن به چه‌ک و ده‌سدرێژی و کوشتنی ژنان هێشتا له چڵهپۆپهدایە؟ وه‌ک هه‌ژاری موکرینی له زمانی خه‌یامه‌وه ده‌یگێڕێته‌وه:
خۆزگه وه‌ک (مه‌ی درۆ و دزیش مه‌ستی ئه‌کرد/ مه‌ردێکم ئه‌ویست که بیگوتا وشیارم.)
ئه‌و عێراقه‌ی هه‌موو شتێکی تێدا جێ بووه‌ته‌وه جگه له دادپه‌روه‌ری و دیموکراسی، چۆن ده‌بێت دادگای فیدراڵی له کاتی دیاریکراو و به شێوه‌ی له‌ناکاو بڕیاره‌کانی ته‌نیا دژی حه‌لبووسی وه‌ک سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی عێراق که بێگومان ده‌سپاک نییه، ده‌ربکات؟ ڕه‌نگه به‌شێکی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و باسه‌ی که حه‌لبووسی له‌سه‌ر پارێزگای ئه‌نبار وه‌ک کیانێکی فیدراڵی سوننه ورووژاندبووی و لۆبی شیعی-ئێرانی و ڕێڕه‌وی ئایدۆلۆجیی هاوبه‌ش له عێراقدا، به‌م شێوه‌یه بارگه و بنه‌که‌یان بۆ حه‌لبووسی به‌سه‌ر یه‌که‌وه نا و به‌رپه‌رچیان دایه‌وه، که هه‌ڵبه‌ت جارێ لێكەوتە یاسایی و سیاسییه‌کانی ئه‌م کرده‌وه‌یه دیار نین و کشانه‌وەی وه‌زیره‌کانی سوننە و حزبی ته‌قه‌دوم وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی، چ ئاسۆیه‌کی لێ ده‌رده‌که‌وێت ڕوون نییه، به‌ڵام ئه‌وه ڕوونه كە ئه‌مه له پلانێک ده‌چێت بۆ ته‌مبێکردنی حه‌لبووسی وه‌ک گۆشه‌نیگا و کۆڵه‌که‌یه‌کی یاسایی سوننه و به گشتی هه‌موارکردنی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بۆ شیعه‌کان.
ئایا وه‌ک هه‌ندێک هه‌واڵنێر ده‌ڵێن ڕێکكه‌وتنێکی ژێر به ژێر له نێوان ئێران و ئه‌مەریکا و ئیسرائیل‌دا هه‌یه که ئێران زیاتر خۆی به غه‌زه و شه‌ڕی فه‌له‌ستینه‌وه نه‌لکێنێت و لە بەرانبەریشدا ئه‌وان چاوپۆشی له هه‌ندێ ده‌سوه‌ردانی ئێران بكەن؟ وه‌ک له دیدارێک عه‌لی خامنه‌یی به ئیسماعیل هه‌نیه‌ی وتووه ئه‌وان نایانه‌وێت به شێوه‌ی راسته‌وخۆ و کرده‌یی به‌شداریی له شه‌ڕه‌که‌دا بکه‌ن. یا نەخێر ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌که بۆ گۆڕانکاریی بنه‌ڕه‌تیی له عێراق و دابه‌شبوونی به‌سه‌ر سێ هه‌رێمی کورد، سوننە و شیعه‌دا؟
نۆ بڵێی سه‌ردانه‌که‌ی شاندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ لای سه‌رۆک بازرانیی، جۆره په‌یامێکی له‌و شێوه‌یه‌ی له خۆیدا هه‌ڵگرتبێت که گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه؟ با چاوه‌ڕوان بین.