"ته‌یمووری ئه‌نفال" سه‌رمایه‌یه‌کی خوێنینی زاکیره و خه‌یاڵدانی نه‌ته‌وه‌یه‌که که به ئاگاداریی ده‌یان وڵاتی دراوسێی ئیسلامی و ده‌یان ده‌زگای هەواڵگری نێودەوڵەتی، خرایه پرۆسه‌یه‌ک له ڕه‌شه‌کوژیی و پاکتاوکردنێکی ئایدۆلۆجیی-سیاسیی به‌عسیزمه‌وه و که‌سیان مته‌قیان لێوه نه‌هات و ئه‌م پرۆژه‌ی کوشتاره به ناوی ئه‌نفال و ئایه‌تی قورئانه‌وه، خه‌رمانه‌یه‌کی قودسیی به ده‌وردا کێشرا و به‌م شێوه‌یه ڕه‌وایه‌تی ڕه‌شی موقه‌ده‌سیان بۆ دڕندانه‌ترین پاکتاوی ڕه‌گه‌زی له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هێنایه‌وه که دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد جێبه‌جێ کرا.
ته‌یموور له ئاوه‌ها دۆزه‌خێکی پڕکاره‌سات و تارمایی و بێده‌نگیلێکراودا گه‌ڕاوه‌ته‌وه. ته‌یموور ته‌نیا ڕزگاربوویه‌کی ئه‌نفال نییه، به‌ڵکوو ڕزگاربوویه‌کی ته‌نیای ئه‌نفالی کچ و ژنانی کورده که ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و بینیونی به ته‌مه‌نێکی منداڵییه‌وه، هیچ کامێرا و چاوێک نه‌یبینون، مه‌گه‌ر چاوی ئاسمان و خوا و فریشته‌کانی! ئه‌و ئه‌زموونه‌ی به‌سه‌ر ئه‌ودا تێپه‌ڕیوه، ڕه‌نگه نموونه‌ی له ناوچه‌که و قووڵایی هیچ کاره‌ساتێکی شه‌ڕ و پاکتاوکردندا له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا نه‌بینینه‌وه، بیهێننه پێش چاوی خۆتان، منداڵێک به ته‌مه‌نێکی کورتی که‌متر له 10 ساڵ، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ژنان و کچانی بنه‌ماڵه‌كەی خۆی و سەتانی خێزانی تری کورد به‌ره‌و بیابانی نه‌ناسراوی وڵاتی لم و عوجاج به مه‌به‌ستی کوشتن و زینده‌به‌چاڵکردن ده‌برێن و پاشان به موعجیزه‌یه‌کی ئیلاهی ڕزگار ده‌بێت و ماڵه عه‌ره‌بێک داڵده‌ی ده‌ده‌ن و هه‌تا دوایی، شه‌رحی ئه‌م کاره‌ساته له کتێبی (ته‌یموور، تاکه ڕزگاربووی گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی ژن و مناڵه ئه‌نفالکراوه‌کان) لەلایەن عارف قوربانیی نووسەرەوە ئامادە دەكرێ.
به‌ڕای من هه‌موو کوردێک ده‌بێت ئه‌و کتێبه به تایبه‌تی و باقی کتێبه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌ره کۆڵنه‌ده‌ره‌وە له‌بارەی ئه‌نفال بخوێنێته‌وه، تا بزانن زایه‌ڵه‌ی ئازاری ژانه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له کوێوه هه‌ڵده‌قووڵێت و تا کوێ ڕێی بڕیوه؟ ئه‌م چه‌ند دێڕه‌م باس کرد تا به کورتی مه‌به‌ستم له‌وه‌ی که ته‌یموور سه‌رمایه‌یه‌کی خوێنینه بگه‌یه‌نم به خوێنه‌ر.
ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌سه له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه بوایە بۆ نموونه ئه‌گه‌ر جوو بوایە و له کووره‌کانی مه‌رگی ئاشۆیتس و بیرکناو و... ڕزگار بوایە، بۆ یه‌ک چرکه‌یش چییه دۆخێکیان بۆ دروست نه‌ده‌کرد بگه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌دح و ده‌سخۆشی له جه‌لاده‌که‌ی، به ڕاستی چی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ته‌یمووری سه‌مبول و ڕه‌مزی ئه‌نفال، كە کۆمه‌ڵێک ده‌لاقه‌ی بۆ ئێمه به‌سه‌ر دۆزه‌خی ئه‌نفالدا خسته سه‌ر پشت، ئێسته و ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه ده‌ست بکات به سووکایه‌تی به هه‌ندێ کورد و هه‌ڵوێست له کوردستان و مه‌دح و ستایشی سه‌دام و به‌عسی و ئه‌نفالچییه‌کان؟
خستنه‌ڕووی ئه‌م پرسیاره هیچ کات به مانای ئه‌وه نییه ئێمه که‌سایه‌تیی بریندار و ڕه‌مزیی به‌رزی ئه‌و بڕووشێنین، به‌ڵکوو پرسیاری من له‌بارەی سیستمێکی به‌ڕێوه‌بردن و پلاندانانه بۆ شوناسسازیی که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه ته‌یموور وه‌ک تاکه کامێرای چه‌ند چرکه‌ساتێک له دۆزه‌خ بهێنێته قسه و کاره‌ساته‌که‌ی پێ بگێڕێته‌وه، بگرە ئێسته بووه‌تە هۆی ئه‌وه‌ی به‌رگریی له به‌دیهێنه‌رانی کاره‌سات و به‌عسییه‌کان و هه‌ندێ جاریش (بێگومان له تووڕه‌یی و ڕقه‌وه) هێرشکردنه سه‌ر کورد؟
من وه‌ک خۆم دڵنیام ئه‌م که‌سایه‌تییه هیچ کات نه کورد و نه کوردستان له به‌رچاوی کاڵ نه‌بوونه‌ته‌وه و نابن، ئه‌و هه‌ڵوێست و قسانەیشی که ئه‌م وشانه‌ی تێدایه، زیاتر له ڕق و کینەی هه‌ندێ که‌س و که‌سایه‌تیی سیاسیی بوون که فریویان داوە و ئێسته ته‌یموور به توندی لێیان هاتووه‌ته ده‌نگ.
ته‌یموور له ئه‌نفالی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ڕزگاری بووه تا گێڕه‌ره‌وه و ده‌مڕاستی به‌شێک له‌و ئازار و قیژه و زریکانه بێت، له سه‌ره‌تایشدا مام جه‌لالی ڕه‌وانشاد که هێنای بۆ ماڵی خۆی و به حسیاب وه‌ک کوڕی ئه‌و ماڵه قبووڵی کرد، ویستی هه‌ر ئاوا پێگه‌یه‌کی بۆ پێناسه بکات و به تایبه‌تی له ڕووی سیاسی و له پێوه‌ندی به سیستمی دادگاکانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه تا وه‌ک شایه‌تێکی موعته‌به‌ر و ڕاسته‌وخۆ ئه‌نفال بگێڕێته‌وه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م خه‌ونه‌ی مام جه‌لال به‌رته‌سک و کورت کرایه‌وه تەنیا لە ئاسته سیاسییه‌که‌دا و لایه‌نه شوناسمه‌ند و مرۆیی و ئه‌خلاقییه‌که‌ی زه‌ق نه‌کرایه‌وه، به‌ڵام هه‌ر به وه‌ها نیازێکیش بێ، مام جه‌لال ڕێی ماڵه‌که‌ی خۆی بۆ کرده‌وه و له‌گه‌ڵ به‌شێک له که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی ده‌ره‌وه و ڕێکخراوەیلی مافی مرۆڤ و... خستییه پێوه‌ندییه‌وه.
ئێسته ئه‌م که‌سایه‌تییه دوای ساڵانێک چالاکی له دۆسیەی ئه‌نفال و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رم و ڕووفاتی قوربانییه‌کان و تۆمارکردنی سمپڵی خوێن و نموونه‌کانیان، له‌لایه‌ن خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌ده‌وه وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و خانمی یه‌که‌می عێراق، ڕێگری و له‌مپه‌رسازیی بۆ ده‌کرێت، ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه له سۆشیال میدیاوە ئاگادار بین، ته‌یموور ساڵێک زیاتره هاوار ده‌کات با ڕوفاته‌کان به بێ نموونه‌وەرگرتنی DNA، ته‌رمه‌کانیان نه‌شێوێنرێت. پاش کۆڵێک هات و هاوار و بگره‌وبه‌رده، له دواجاردا خاتوو شاناز که زانیویه‌تی هێنانه‌وه‌ی ڕوفاته‌کان به بێ پشكنینی خوێن و دیاریکردنی نموونه‌ی دی ئێن ئه‌ی شکستێکی گه‌وره‌یه.
ئێسته خاتوو "په‌ری نووری" کردووه به به‌رپرسی ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره که هه‌موو پرۆژه‌که به پێداگری و خواست و پلانی ته‌یموور بووه، که‌چی ئه‌ویان له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئازاره گه‌وره‌یه و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانی کاره‌ساتی ئه‌نفال له ڕێکخراوه جیهانییه‌کاندا، لا داوه. به‌پێی هه‌ڵوێست و نووسینه‌کانی ته‌یموور له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک، خاتوو شاناز پۆستی ڕاوێژکاریی داوه به خاتوو په‌ری و به‌م شێوه‌یه ته‌یمووریان پشتگوێ خستووه و لێره و له‌وێش به په‌یجی ساخته و فه‌یک، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌کەن و تۆمه‌تی نه‌شیاوی ده‌خه‌نه پاڵ.
به ڕاستی بۆ هه‌ر کوردێک که ئازاری کوردبوونی چه‌شتبێت، ده‌زانێت ئه‌مه چ ئازارێکی قووڵتره و درێژکراوه‌ی ئازاره‌کانی ئه‌نفاله، من ناڵێم هه‌موو هه‌ڵوێستێکی ته‌یموور شیاوی به‌رگرییە، به‌ڵام له‌م دۆسیەدا دیاره غه‌درێکی گه‌وره‌ی لێکراوه. هۆکار چییه هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و تێکۆشانه‌ی ئه‌و له پێناو ناساندنی ئه‌نفال له ئاستێکی جیهانیدا له‌لایه‌ن یه‌کێتی و خوشکی خاتوو هێرۆوه پووچه‌ڵ ده‌کرێته‌وه؟
وەڵامەكەی بۆ زۆر له ئێمه ڕوونه، ئه‌ویش ئه‌و موزایه‌ده و ڕوانگه بازرگانییەی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئێسته‌ی یه‌کێتییه که له هه‌ر ڕووه‌یه‌که‌وه به دژی گوتاری کوردی و کوردستانی ده‌شکێته‌وه، بۆیه ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه بێت سه‌رۆکی حکوومه‌ت و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان له‌م دۆسیەدا بێنه سه‌ر خه‌ت و لانیکه‌م برین و ئازاره‌کانی ته‌یموور به‌سه‌ر بکه‌نه‌وه، ئومێدێكی دوور له ئاوه‌ز نه‌بێت، چونکه ئه‌م که‌سه سه‌رمایه‌یه‌کی خوێنینی نه‌ته‌وه‌یه‌که و لایه‌نێکی سیاسی به‌رژه‌وه‌ندیکار ئاوا ئازاری ده‌دا و یاریی پێ ده‌کات، حه‌ق وایه گوتاری ڕاسته‌قینه‌ی کوردایه‌تیی هه‌توانی ئازار و داڵغه‌کانی بکات.