به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م، كادرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەناو ماڵەکەی خۆیدا تەقەی لێ کرا و تیرۆر کرا، تا ئێسته‌یش بكوژه‌كه نه‌گیراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ـی كانوونی دووه‌م، ئه‌حمه‌د مه‌حموود له پۆلیسی فریاكه‌وتنی عێراق به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگه‌دار كراینه‌وه به بوونی ڕووداوێكی كوشتن كه هاووڵاتییه‌ك له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ته‌قه‌ی لێ كراوه.
له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ست پێ كردووه و كامێراكانی چاودێری كۆ كراونه‌ته‌وه
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیس گوتی، لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ست پێ كردووه و كامێراكانی چاودێری كۆ كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هۆكار و وردەکاریی ڕووداوه‌كه بزانرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌و كه‌سه‌ی تیرۆر كراوه، ناوی سالار سابیره و كادری پارتی دیموكراتی كوردستانه و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له گه‌ڕه‌كی ڕزگاریی خورماتوو تیرۆر كراوه.
ئه‌و ڕووداوه له كاتێكدایه به‌هۆی ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017، ئه‌و ناوچانه بوونه‌ته شوێنێكی نائارام و چه‌ندان ڕووداوی كوشتن و تیرۆر و ڕفاندنیان تێدا ڕووی داوه، چه‌ندان جاریش هۆشداری دراوه له‌وه‌ی كه داعش و چه‌كداره‌كان ئه‌گه‌ر هه‌یه هێرش بكه‌ن.