نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی وڵاتان به‌رده‌وامه و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید كۆبووه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی پشتگیریی سویدی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی پشتگیریی سویدی بۆ هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و هاوكارییه مرۆییه‌كانی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێم كرد و خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سوید دووپات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو ئان لیند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سوید، دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تیی هاوكاریكردنیان، خۆپیشاندانه‌كان و دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی، گرنگیی هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و پێویستیی به‌رده‌وامیی ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، تاوتوێ كران. ئه‌وه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نووسراوه.
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، خاتوو لیند سوپاس و پێزانینی وڵاته‌كه‌ی بۆ ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تێكشكاندنی داعش و له پاراستنی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و داڵده‌دان و هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌ربڕی.