كۆمپانیایەكی ئەلیكترۆنی بەهۆی كەرەنتینە یەك ملیار دۆلار قازانج دەكات

:: PM:04:00:06/08/2020 ‌
ئەگەر كۆرۆنا بۆ زۆرێك لە پیشە و كۆمپانیاكان زیانی هەبووبێت ئەوا كەم نین ئەو كۆمپانیایانەی قازانجیان لە كەرەنتین و مانەوەی خەڵك لە ماڵەكانیان کردووە. نینتێندۆ یەكێكە لەو كۆمپانیایانەی كە بەپێچەوانەی زۆرێك كۆمپانیای تر قازانجی كردووە.

كۆمپانیای نینتێندۆ كە كۆمپانیایەكی ژاپۆنییە بە بەرهەمهێنەری یارییە ئەلیكترۆنییەكان هەژمار دەكرێت. ئەو ئەمڕۆ پێنجشەم بڵاوی كردەوە لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵدا یەك ملیار دۆلار قازانجی كردووە.
لە 16 ملیار و 600 یەنەوە گەیشتووەتە 106 ملیار و 500 ملیۆن یەن.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا كۆمپانیاكە ئاماژەی داوە لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵدا كۆی سوودەكانی بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو شەش هێندە زیادی كردووە و لە 16 ملیار و 600 یەنەوە گەیشتووەتە 106 ملیار و 500 ملیۆن یەن.

نینتێندۆ سویچ حەوتەمین بەرهەمی یاریی ئەلیكترۆنیی كۆمپانیاكەیە و سەرەڕای ئەوەی كە چوار ساڵ لە خزمەتگوزارییەكانی ئەم بەرهەمە تێدەپەڕێت هێشتا داخوازی زۆری لەسەر هەیە و پێشبینی دەكرێ قازانجی زیاتر لە فرۆشتنی بەرهەمەكەدا بكات.

هەر ئەمڕۆ بڵاو كرایەوە كۆمپانیای لۆفتهانزای ئەڵمانی بەهۆی كۆرۆنا لە سێ مانگی دووەمی ئەمسال ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە و ئەمەش دەری دەخات جۆری كاسبییەكان و رووداوەكان رۆڵیان هەیە لە قازانج و زیان.


وشە - سلێمان تاشان