ئەنجوومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە

:: AM:09:40:12/08/2020 ‌
بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە و كۆمەڵێك بابەت گفتوگۆیان لەسەر بكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی ئاب، بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ گفتوگۆ لەسەر كۆمەڵێك بابەت، كۆ ببێتەوە و دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان بەشێكی كۆبوونەوەكە دەبێت.

لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بڕیار لەسەر بابەتە داراییەكان دەدرێت
لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بڕیار لەسەر بابەتە داراییەكان دەدرێت و كۆبوونەوەكەش لەڕێی ڤیدیۆ كۆنفڕانس دەبێت.

لە كۆبوونەوەی 29ـی تەمووزی ئەنجوومەنی وەزیران، دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و پلانی حكوومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا و قەیرانی دارایی، مووچەی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی و دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لەسەر كرا.




وشە - رامیار جەواد