سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداگری له پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی به ئه‌رێنی وه‌سف ده‌كات و به سه‌ره‌تای چاره‌سه‌ری گرفته ئابووری و سیاسییه‌كانی ده‌زانێت كه به‌رۆكی كوردستانیان گرتووه.
ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌تایبه‌تی و تێكڕای لایه‌نه سیاسییه‌كان پێوه‌ندییه‌كانمان پته‌و بێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی ئاب، هیوا ئەحمەد مستەفا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، پارتی و یه‌كێتی دوو حزبی لێك جیاوازن له دیدگای سیاسی و فكری و ڕێكخراوه‌یی و شێوازی سه‌رۆكایه‌تیكردندا، بۆیه ئاساییه كه هه‌ریه‌كه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و حزبییه‌كان ڕكابه‌رێتی یه‌كتر بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه ئه‌وه‌یه نابێ ڕكابه‌ركییه‌كان بگه‌نه ئاستی ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كان بخرێنه سه‌روویی ئامانجه گشتییه‌كان كه پێوه‌ستن به كۆی گشتی خاك و نیشتمان و میله‌ته‌كه‌مان.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی دووكان ده‌رئه‌نجامی باشی هه‌بوو، ئومێد هه‌یه هه‌نگاوی زیاتر بۆ لێك تێگه‌یشتن و رێككه‌وتنی زیاتر بهاوێژرێن، ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌تایبه‌تی و تێكڕای حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌گشتی پێوه‌ندییه‌كانمان پته‌و بێت و پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی حزبه‌كان، حزبایه‌تی و حكوومه‌ت، حكوومه‌تداری خۆی بكات و ده‌ستوه‌ردان له كاری دامه‌زراوه‌یی نه‌كرێ و بۆ ئاینده‌ش كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه بكه‌ین كه له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌مانه.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ "وشه" ئاماژه به‌وه ده‌دات، له راگه‌یه‌نراوی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی، زۆر به‌ڕوونی باس له‌وه كراوه، میدیای ئه‌لیكترۆنی كێشه‌ی بۆ پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو حزب دروست كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، ده‌بێت ڕاگه‌یاندن كۆنتڕۆڵ بكرێت و ته‌شه‌نه نه‌كات و كاریگه‌ری خراپی نه‌بێت.
"ئێمه ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، كه‌واته ده‌بێت ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێت، گۆڕانیش ڕێككه‌وتنی هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی بۆ حكوومه‌ت، پێشمان وانییه هیچ گرفتێك هه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه، ئێمه ئه‌ندامی پێكهێنه‌ری حكوومه‌تین، حكوومه‌تی هاوپه‌یمانییه و هه‌موومان پشتیوانی ده‌كه‌ین به‌قه‌ده‌ر قورسایی حزبه‌كان به‌رپرسیاریه‌تیمان له حكوومه‌ت ده‌كه‌وێته سه‌رشان". فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وای گوت.
ده‌رگای ئاساییبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی به ته‌واوه‌تی كرایه‌وه
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی روونی ده‌كاته‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی پافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، گرژییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی خاو كرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی 11ی ئابی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی چوارچێوه‌ی بۆ پێوه‌ندییه‌كان دیاری كردووه و راگه‌یه‌نراوی فه‌رمی لێ ده‌رچوو و ده‌رگای ئاساییبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی به ته‌واوه‌تی كرایه‌وه.
نه‌سره‌دین مه‌حموود ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ئه‌رێنی بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان، كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفت هه‌یه وه‌ك چاككردنی كێشه‌ی مووچه و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی و هێرشه‌كان بۆ سه‌ر كوردستان، لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكوومه‌ت پێویسته به لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆ دابنیشین و باس له كێشه و گرفته‌كان بكه‌ن. دۆخی هاووڵاتییان خراپه و له ناوچه كوردستانییه‌كان داعش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته به‌دانیشتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیر ڕێك بكه‌وین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتمانی دووپاتی ده‌كاته‌وه، ده‌كرێت دوای كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه‌كانی تر، كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان ئه‌نجام بدرێت و كۆتایی به كه‌موكوڕییه‌كان بهێنین و كار بۆ جێبه‌جێكردنی خواستی خه‌ڵك بكه‌ین.
دوای نزیكه‌ی حه‌وت مانگ كۆنه‌بوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی، له كۆتایی مانگی ته‌مووز پافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له هه‌ولێر به یاوه‌ری شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، به میوانداری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ شانێكی باڵای پارتی كۆ بووه‌وه، ڕۆژی دواتر له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم كۆ بووه‌وه و له‌وێوه گرژیییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی خاو بوونه‌وه، ڕۆژی سێشه‌م 11ـی ئاب له هاوینه‌هه‌واری دووكان مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی به ئاماده‌بوونی پافڵ تاڵه‌بانی، كۆبوونه‌وه و ڕاگه‌یه‌نراوێكی شه‌ش خاڵییان بڵاو كرده‌وه و تێیدا دووپات كراوه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی پارتی و یه‌كێتی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ