له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سلێمانی شاسوار عه‌بدولواحید ته‌نیا 10 خولهك له‌ناو خۆپێشانده‌ران بوو دواتر له‌لایه‌ن خۆپێشاندهرێكهوه به‌ردباران كرا و هه‌ڵهات.
هۆشیار عه‌لی په‌یامنێری "وشه" له شوێنی خۆپێشاندانه‌كه پێی ڕاگه‌یاندین، كه گرژی له‌و خۆپێشاندانه چه‌ند كه‌سییه دروست بووه و دوای 10 خولهك وتاردان له‌لایه‌ن شاسواره‌وه دواتر به‌ردباران كراوه و هه‌ڵهاتووه.
شاسوار له وتاره‌كه‌یدا داوای كرد كه خه‌ڵكی زیاتر بێنه ناو خۆپێشاندانه‌كه، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه پێی گوتراوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆی به رێكخه‌ری خۆپێشاندانه‌كه ده‌زانێت با بچینه شه‌قام و ئه‌ویش ئه‌و كه‌سانه‌ی به حزبی زانیوه.